برایەکی باش

867 158 134
                                    

"ئالیس؟ ئێمە پێویستە قسەت لەگەڵ بکەین! ئەتوانی بێیتە ژووری دانیشتنەکە؟"
نەفرەت، کاتژمێر چەندە؟
ئالیس بە بێدەنگی گریا بۆخۆی کە سەیری سەعاتەکەی کرد، کە بینی ئەوە تەنها ٨:٣٠ ی بەیانییە. لە ڕۆژانی شەممە ئالیس تا ١١:٠٠ ئەخەوێ. بەڵام وادیارە ئەمڕۆ نا.
"ئالیس!"
دەنگە بەرزە نائاسییەکەی دایکی دووبارە هاواری کردەوە و گەڕایەوە بۆ ناو مێشکی ئالیس. چۆن بوێری ئەکا ئالیس لە خەوە بە نرخەکەی هەڵسێنێ؟ ئەوە تاکە شتە کە لە ئێستادا ئالیس بۆی ئەژی 'خەو'.
لە کۆتاییا هەڵسا لەسەر جێگاکەی پێش ئەوەی هاوارێکی تر پەردەی گوێی کون بکات، سەیری ئاوێنەکەشی نەکرد و یەکسەر بەسەر قادرمەکان هاتە خوارەوە بۆ ژووری دانیشتنەکە.
دایک و باوکی هەردووکیان لەسەر شوێنە تایبەتییەکەی خۆیان دانیشتوون کە لە بەرامبەر قەنەفەکەن، کە برا گەورەکەی لەسەری دانیشتووە. ئەوە جەوی تێیهیۆنگە، چونکە هەندێک ئەنیمی لە تەلەفیزیۆنەکە داگیرساوە و لەگەڵیان هاوار ئەکا بە دەنگە بەرزەکەی.
"ئالیس،" براکەی پرسی هەرکە ئالیس هاتە ژوورەوە. "چی بەسەر قژت هاتووە؟ ئایا لەلایەن کۆمەڵێک کۆتری هار هێرشت کراوەتە سەر لە کاتی خەوتن؟"
قسەکەی ئەوی ئیهمال کرد، پڕ بە لەپی دەستی لە نێوچەوانی تێیهیۆنگی دا هەرکە ئەوی تێپەڕاند. لە پڕ کەوت و لە تەنیشتی دانیشت لەسەر قەنەفەکە.
"ئێوە چیتان دەوێ؟" ناڵەی کرد لە خەفەتا.
ئەوە ئەو کاتە بوو کە تێبینی جلەکانی دایک و باوکی کرد.
دایکی داپۆشراوە بە عەزییەکی تا سەر ئەژنۆی هاوینی لەگەڵ کڵاوێکی گەورەی پوش، وە باوکی تیشێرتێکی کەناری لەبەرە کە پڕە لە گوڵ و داری گوێزی هندی.
ئەو نەفرەتییە چییە؟
"ئێوە پلانتان هەیە بۆ شوێنێک بڕۆن؟" ئالیس وتی لەگەڵ گومانکردنێکی خراپ.
"شیرینەکەم" دایکی دەستی پێکرد لەگەڵ تۆنێکی بە داخ. "من زۆر داوای لێبووردن ئەکەم کە لەبیرمان کرد پێت بڵێین.
"ئێمە تەنها بیرمان چوو کە پێت بڵێین، کولەکە." باوکی وتی.
{ئالیسی داماو جارێک پەتاتە جارێک کولەکە}
جگە لە ئالیس، تێیهیۆنگ سەرنجی خستووەتە سەر گفتوگۆیەکە. ئالیس دڵنیایە کە ئەویش هەست بەو نا ئاسوودەییەی جەوەکە ئەکات.
"بۆ کوێ ئەڕۆن؟" هەناسەیەکی هەڵکێشا. "وە بۆ ماوەی چەند؟"
دایکی لە خۆشییا دەستەکانی بەیەکەوە نوساند و دواتر چەپڵەی لێدا وەک منداڵ، "من و باوکت ئەچین بۆ گەشت بۆ جامایکا!"
چی؟
بەبێ ئالیس؟!
"ئەی من نابەن؟ وە تەنانەت لەبیرتان کرد کە پێم بڵێن ئێوە بەرنامەی ئەوەتان هەیە؟" ئالیس گریا.
دایک و باوکی هەناسایەکیان هەڵکێشا بە شێوەیەک کە وایان لە ئالیس کرد هەست بکا کە منداڵێکی پێنج ساڵان ئەدوێنن، هەرچەندە ئالیس تاکە کەسی ژیرە لە ناو ئەم گفتوگۆیە. چۆن دایک و باوکی ئەتوانن وا لە ناکاو بچنە دەرەوەی وڵات بەبێ ئەوەی پێی بڵێن؟!
"بوەستە، بۆچی من لێرەم؟" تێیهیۆنگ بە سەیری پرسی.
" تێیهیۆنگاهـ، ئێمە زۆر دڵخۆشین کە تۆ ئێستا لێرە دەژی،" دایکی وتی. "هاوڕێکانت زۆر باشن. خانووەکەشت زۆر جوان و گەورەیە."
ئۆهـ، ئۆهـ نەخێر.
ئالیس و تێیهیۆنگ بە چاوی فراوانەوە سەیری یەکتریان کرد.
"دایکە،" ئالیس منگەی کرد. "ئەوە نابێ-"
"ئۆهـ گەشتەکە بۆ یەک مانگە، شیرینەکەم." باوکی ئەوی بڕی بەبێ گرنگیدان، بە تۆنێکی ڕەق.
"ئێمە تۆ لەم ماڵە بە تەنها جێناهێڵین، وە تۆ ناتوانی لەگەڵمان بێیت. تۆ پێویستە بچیتە قوتابخانە." تۆنی دەنگی لە ناکاو گۆڕا بۆ نەرمتر، وەکو مەراییکردنێک بوو. "خۆشبەختانە، تۆ برایەکی نایابت هەیە کە لەم نزیکانە ئەژی و تۆیشی زۆر خۆشەوێت. تۆ ژوورت هەیە، وانیە تێیهیۆنگ؟" لە سەرەتادا، ڕوخساری تێیهیۆنگ لە کاردانەوەیەکی بێهەست و بەتاڵ قوفڵ کرابوو کە زۆر نامۆیە بۆ ئەو. هەرکە دایکی ئەو قسانەی کرد، دەستی کرد بە زەردەخەنەکردن. سەیری ئالیسی کرد.
پێکەنی.
"ئۆهـ بەڵێ،" دووبارە پێکەنی. "یەک دنیا ژوورمان هەیە. ئێمە تەنانەت سیسەمی زیادیشمان هەیە بۆ میوان." سەیری ئالیسی کردەوە و بەرگەی نەگرت، دەستی کردە پێکەنێکی بەرز. وە ئالیس ئەزانێ بۆ.
پارک جیمین لەو ماڵە ئەژی.
نەخێر، تکایە نەخێر.
ئەبێ پێیان بڵێ. دایک و باوکی نازانن کە جیمین  مامۆستایەتی، بۆیە ئەوان نازانن کە بارودۆخەکە چەنێک نەگونجاوە.
"دایکە،" ئالیس بە نائومێدی وتی. "بیر لەوە بکەوە! من کچم. بە تێیهیۆنگەوە ئەندامەکانی ناو ماڵەکەی ٧ کوڕن! تۆ پێم ئەڵێی بڕۆ لەو ماڵە بژی بۆ ماوەی یەک مانگ لەگەڵ ٧ کوڕ، کە یەکێکیان مامۆست-"
براکەی دەستێکی لەسەر دەمی ئالیس داناو بێدەنگی کرد.
"ئەوان هەموویان ئالیسیان خۆشەوێ،" تێیهیۆنگ وتی. "ئەوە زۆر باش ئەبێ، باوکە."
ئالیس لە دژی گرتنەکەی تێیهیۆنگ تێیدەکۆشی، سەیرکردنێکی بکوژانەی بۆ نارد بەڵام براکەی دەستی لەسەر دەمی لانەبرد. ئەو تەنانەت دورنەکەوتەوە کە ئالیس زمانی لە لەپی دەستی ئەدا.
"ئەوە زۆر باشە!" دایکی بە ڕووخۆشی وتی. "ئالیس؟ تۆ بەبەخت نی کە برایەکی ئەوەنە باشت هەیە؟" 
زەردەخەنەیەکی شەیتانی لێوەکانی تێیهیۆنگی گرتوەتەوە ئێستا. پێکەنینە بۆکسیەکەی وا لە ئالیس ئەکا بیەوێ زلەیەک لە ڕوخساری با.
چۆن ئەتوانێ ئەوە بەرامبەر بە ئالیس بکا؟
ئالیس ئەوی بەخێو کردووە لە جیات دایک و باوکی بۆ چەندین ساڵ. ئەو بە تەواوی منداڵی ئالیسە، وە ئاوا چاکەی ئەداتەوە؟ بە هێشتنەوەی لە ماڵێکدا لەگەڵ مامۆستا بێزارکەرەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ؟
هەموو ئەوانەی بە چاوی نارد بۆ ئەو خیانەتکارە کە ئەو چرکەی بەری ئەدا، ژیانی کۆتایی پێدێت.
"باشە، ئێستا ئەوە چارەسەر بوو..." دایکو باوکی هەڵسان و جانتاکانیان ڕاکێشا کە پێشتر ئامادەکرابوون و لە پشت قەنەفەکە شاردرابوونەوە. "گەشتێکی خۆش! کاتێکی زۆر لەگەڵ یەکتر بەسەر بەرن. بە زووترین کات پەیوەندیتان پێوە ئەکەین!" تێیهیۆنگ هاواری بۆیان کرد هەرچەندە ئەوان هێشتا لە ژوورەوەن.
هەر بەم شێوە، وەک ئەوەی ڕاویان بنێن، لە دەرگاکە ڕۆشتنە دەرەوە.
ئالیس باوێشکی هات لەبەردەم دەرگا داخراوەکە لەگەڵ بێدەنگییەکی شۆک، توانای قسەکردنی نیە هەرچەندە تێیهیۆنگ دەستی لەسەر دەمی لابردووە.
ئەوان ڕۆشتن. بۆ مانگێکی ڕێک.
ئەوان ئالیسیان جێهێشت بۆ ماوەی مانگێک بۆ ژیان لەگەڵ براکەی، کە تەنانەت ناتوانێ خۆی سەری قوتوی خواردەمەنیەک لێبکاتەوە، وە لەگەڵ پێنج هاوڕێ کیوتەکانی بەڵام کوڕ، وە مامۆستا لە ڕادەبەدەر هۆت و بێزارکەرەکەی.
بە تەنها.
بۆ ماوەی مانگێک.
ڕوویکردەوە برا گەورەکەی لەگەڵ بێدەنگیەکی تۆقێنەر هەرکە ئەو پێی پێکەنی. ئەوە پێکەنینە بۆکسی و کیوتە ئاساییەکەی نیە؛ ئەوە پێکەنینێکی تاریکە لەسەر لێوەکانی کە وا لە چاوەکانی ئەکات بە ناسروشتی بدرەوشێنەوە.
ئەوە هەمووی پێکەنینی شەیتانە.
"ئۆهـ پەتاتە بێتاوانە بچووکەکەی من،" تێیهیۆنگ پێکەنی.
"تۆ ئێستا بە تەواوی شێواوی."

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئۆلا ئامیگۆس! چۆنن چاکن
پارتێکی تر دوبارە بۆ خوێنەرە چاو گەشەکانم😁
جەماعەت بە ڕاستی هەست ئەکەم کە من هەموو ڕۆژێک پارتی نوێ دا ئەنێم ئێوە بێزار ئەبن لێی... پارت بە پارت خوێنەرم کەم ئەبێتەوە!
وابزانم ئەبێ کەمێک مەودا لە نێوان پارتەکان دابنێم بۆ ئەوەی چێژی هەبێ... ڕاتان چییە؟
ئۆکەی بای تا پارتێکی تر💕💕💕

 ڕاتان چییە؟ئۆکەی بای تا پارتێکی تر💕💕💕

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

      

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora