شەڕ و بردنەوە

769 142 8
                                    

Jimin's POV

جیمین بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەخەبەرە.
گەرمی سەری ئالیس لەسەر سنگی وا لە جەستە و مێشکی جیمین ئەکات خەوتن ڕەتبکەنەوە. کچەکە هێشتا لەناو جێگاکەی ئەودایە، لە دوای ئەوەی دوێنێ شەو نەیویست ژووری جیمین جێبهێڵێت بەهۆی ئەو هەموو ترسەی لە سەیرکردنی ئەو فیلمە گەمژەوە بۆی درووستبوو.
ئالیس ڕێگەی بە جیمین نەدا بڕوا، یان بچێتە ژووری دانیشتنەکە بخەوێت لەگەڵ یەکێک لە هیۆنگەکانی.
لە ڕۆژانی ئاسایی جیمین گاڵتەی بە ڕەفتارە مناڵییەکانی ئالیس ئەکرد، بەڵام ئەمجارە ئەیتوانی ئەو ترسە ڕاستییە لە چاوەکانی ئالیسدا ببینێ.
ئەوە شتێکی لە جیمین کرد، شتێک لە دڵی.
ئەوە وای لە جیمین کرد بە تەواوی دڵی نەرم بێت.
بۆیە جیمین ئەو قسە گاڵتەپێکەرانەی وەستاند لە وتن کە لەسەر سەری زمانی هەڵیگرتبوو و ڕێگەی بە ئالیسدا کە لەناو بەتانییەکەی خۆی بخولێنێتەوە و جوڵە بکا وەکو بوریتۆیەکی بچووک {بوریتۆ خواردنێکی مەکسیکییە}، باشترین هەوڵی خۆی دا کە پێستە نەرمەکەی و ئەو بۆنە جیاوازەی ئالیس لە ناو بێدەکەی بڵاو بۆتەوە پشتگوێ بخات.
هەندێک جار بە درێژای شەوەکە، ئالیس شوێنی خۆی ئەگۆڕی و بە توندی باوەشی بە یەک لای جیمیندا ئەکرد و بەم شێوەیە هەموو جەستەی بە قۆڵی جیمینەوە نووسابوو، سنگ و ڕانەکانی لەسەری، وە سەریشی لەسەر سنگی جیمین دەحەساندەوە.
پاشان هەر لەوێ مایەوە.
هەموو شەوەکە.
ئەوە جیمینی بەم شێوەیە هێشتەوە، وە ئێستا لە ژێر باوەشی ئالیسدا گیری خواردووە لەو بەیانییە زووەیا، هەستەکانی تێکەڵ بە خۆشیی و نائاسوودەیی بوون.
خۆشیی لەبەر پاڵکەوتن لەگەڵ ئالیس و دەستەکانی لە دەوری هەستێکی زۆر خۆشی پێ ئەبەخشێ.
نائاسوودەی لەبەر ئەوەی ئەزانێ گرنگ نیە چەنێک هەستێکی خۆش بێت، ئەوە زۆر، زۆر هەڵەیە.
ئەوسەرنجڕاکێشانەی ئالیس بۆ جیمین لەو شەوە تاریکەدا، لە کاتێکا ئالیس هەر ئاگاشی لێ نیە... ئەوە خەریکە جیمین بێزار ئەکات. ئەوە جۆرێکی جیاوازە لە ڕاکێشان کاتێک کە بە ڕۆژ ئەیکات، کاتێک کە بە زۆر پەیوەندی بەرکەوتن لەگەڵ ئالیس درووست ئەکات و کاردانەوەی ئالیس ئەبینێت. ئالیس لە شەودا کاردانەوەیەکی هاندەر بە جیمین نابەخشێ بۆ ئەوەی جیمین ئەوی بوێ. هیچ.
لە ڕۆژدا ئەوە هەمووی گاڵتەیەکە کە خۆشی لە کاردانەوەکانی ئالیس ئەبینێت.
لە شەودا، ئەوە ڕاستییە، ویست و ئارەزوویەکی ڕاستی کە دڵی جیمین داگیر ئەکات.
قژی بڵاوبۆتەوە لەسەر بالیفەکەی جیمین بە شێوەیەک کە گەرمییەکی نەرم لە هەمان کاتدا توند لەناو سکی دابگیرسێ. نزیکەی ٢ کاتژمێر لەمەوپێش بۆنی ئالیس کاریگەری لەسەر جیمین درووست کرد، زۆر کاریگەری لەسەری درووستکرد.
لەو کاتەوە هەوڵی ئەدا تاکوو ڕانەکانی لە ئالیس دووربخاتەوە بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، ئالیس زیاتر و زیاتر بەرەو جیمین ئەجوڵا تا بەسەر جەستەی دا زاڵبوو.
قاچی ئالیس بە هێواشی کاری خۆی ئەکا بۆ سەر ڕانی جیمین وە دەستە بچووکەکەی بەبەردەوامی بەرەو سنگی ئەڕوا.
ئەگەر کەمێکی تر ئالیس هەڵنەستێ، لەوانەیە شتەکان خراپ ببن.
جیمین نایەوێ بزانێ ئالیس شەق لە کوێی ئەدا ئەگەر لەخەو هەڵسا و بینی چۆن پێیەوە نووساوە.
لەو بیرکردنەوە ڕاچڵەکی، جیمین هەناسەیەکی هەڵکێشا و هەوڵی دا ئەو کچە لیقنە لە خۆی بکاتەوە. ئالیس بەو جوڵەیەی جیمین جێی خۆی گۆڕی و بە کیوتی منگەی کرد لەناو خەوەکەی، دەستی سنگی جیمینی جێهێشت و چووە ژێر بالیفەکە. چاوە جوانەکانی بە هێواشی کردەوە و ئەوانەی جیمینی بینی، خەواڵوو بوو و سەیری کرد.
"جیمین؟" ئالیس پرسی لەگەڵ دەنگێکی نزم، دەنگی نوساو بوو لەبەر خەو. قاچی بەبێ ئاگایی دورتر خلیسکا بەسەر پێشەوەی جیمینا و ئێستا بە نیوەیی قاچی لەناو هەردوو ڕانی جیمینە.
جیمین ناڵەی کرد.
ئالیس گەرمە، وە هەستکردن بەو هەموو دوگمەکانی جیمین دائەگیرسێنێ.
دوای مانەوە لە بێدەنگییەکی سەیر، ئالیس لە کۆتاییا بە تەواوی هەڵسا تا بزانێ لە چی شوێنێکە. ئەو چاوە جوانانەی کە زۆر بە بەلەزەتی قورس ببوون ئێستا بە تەواوی فراوان بوون. ڕەق ببوو، هەردوو دەستەکانی خستە ژێر بالیفەکە هەرکە خۆی هەڵساندەوە و قاچەکانی گەڕاندەوە بۆ لای خۆی.
"نەفرەت!" ئالیس وتی بە دەنگێکی کەمێک بەرز کە وای لە جیمین ئەکرد بیەوێت ماچی بکات.
ئەو زۆر کیوتە.
پێش ئەوەی جیمین بتوانێ هیچ شتێک بڵێ بۆ ئەوەی هێمنی بکاتەوە، دەرگای ژوورەکەی بە خێرای کرایەوە و تێیهیۆنگ خۆی هەڵایە ژوورەوە بە دڵخۆشی.
جیمین و ئالیس هەردووکیان وەک سەهۆڵ بەستران.
"جیمینی، تۆ تیشێرتەکەی منت بینیو-"
زەردەخەنە بۆکسیەکەی ون بوو و ڕووکەشێکی وەرگرت کە جیمین پێی وابوو ڕووکەشێکی زۆر خراپە، لەگەڵ ئالیس کە خێرا لەسەر بێدەکە هەڵسایەوە و کەمێک بەسەر جیمینا کەوت، قژە درێژەکەی وەکو چەتر بەسەر ڕوخساریدا بڵاوبۆتەوە و کەمێک دایپۆشیوە. ئەوان ئەوپەڕی نزیکن، هێشتا کەمێک بەیەکەوە نووساون، وە ئەوان هێشتا لەناو جلی خەودان.
ئەو کاردانەوەی ئاشکرا دیارە کە پڕ لە هەستکردن بە تاوانە هیچ یارمەتییان نایات.
پێش هەر زریانێک، چرکەیەک لە هێمنی هەیە، بە ناچاری سەیری یەکتر ئەکەن لە بێدەنگییەکی تەواو ناخۆش لە ژوورەکەی جیمین.
جیمین ئەتوانێ هەست بەوە بکات کە شەڕێک بەڕێوەیە.
لە دوای دوو چرکە، نەفرەتییەکە دەستی پێکرد.
"پارک جیمین؟ بۆچی خوشکە بچووکەکەی من لەناو جێگەی تۆیە؟!"
تێیهیۆنگ پەلاماری پیاوەکەی تری دا بۆ تۆڵەسەندنەوە، چووە سەری لەگەڵ بالیفێک لەناو دەستی. دەستی کرد بە لێدانی جیمین بەو بالیفە بە توندی، پەڕەکانی ناو بالیفەکەی بە هەموو ژوورەکەیا بڵاوکردەوە هەرکە بالیفەکە نەیتوانی بەرگەی شێتگیرییەکەی تێیهیۆنگ بگرێ.
"لەم ماڵە یاسا هەیە! هیچ بەریەککەوتنێک نیە! ئێوە ناتوانن دەست لە یەکتری بەن!"
جیمین وەکو کۆرپەلە خۆی خڕ کردەوە، نەیئەتوانی بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە و هەنێک لە پەڕەکان چوونە ناو دەمییەوە هەر کە تێیهیۆنگ هەوڵی ئەدا بە بالیفەکەی خۆی بیکوژێ.
جیمین هەوڵی دا سەیری ئەو کچە بکات بۆ یارمەتی کە هەموو ئەو ئاڵۆزییەی درووست کرد، بەڵام کە سەیری ئالیسی کرد، ئەو لەمەوبەر ژوورەکەی جێهێشتبوو.
ئەم خیانەتکارە!
ئەبێ لەسەر ئەمە سزای بات.
بەڵام دواتر، کاتێک کە ئەو شێتەی لێ نەبێ بەناوی کیم تێیهیۆنگ کە ئێستا خەریکە بە پارچەکانی بێدەکەی خۆی ئەیخنکێنێ.
جیمین زۆر سەرقاڵ بوو بە پاراستنی خۆی لە باشترین هاوڕێی خۆی کە تەنانەت تێبینی نەکرد کە کچەکە شتێکی جیمینی برد لەگەڵ خۆی.
کتێبێکی بەرگ قاوەیی تایبەت.

***

Alice's POV

ئالیس ناتوانێ باوەڕ بەمە بکات.
بە خێرایی دەرگای ژوورەکەی خۆی داخست لە دوای خۆی و ئەو هاوارکردنەی پشتگوێ خست کە لە دەمی جیمین ئەهاتە دەرەوە هەرکە تێیهیۆنگ بە خراپی لێی ئەدا بە بالیفێک، سەیری ئەو شتەی کرد کە هەوڵی دا تاڵانی بکات لەناو ئەو ئاژەوەیەی هێرشی براکەی.
ئەوەی دۆزییەوە.
بە تەواوی بەڕێکەوت، بەبەخت بوو کە هەڵسایەوە و خۆی لە ژێر مامۆستاکەی بینیەوە بە خەوتویی و ڕزگاری بوو، ڕوخساری بە سانتیمەترێک لەوەی ئەو دووربوو لەگەڵ چاوەکانی بە ڕێکی سەیری ئەوانەی ئالیسیان ئەکرد لەگەڵ شێوەیەکی سەیرو شڵەژاو. هەناسەکانی لەگەڵ هی ئەو تێکەڵ ببون، دەستی لەسەر سنگە بەهێزەکەی بوو، وە قاچی. نەفرەت ئالیس بە تەواوی بە دەوری جیمیندا خۆی پێچابۆوە کە قاچیشی لە نێوان ڕانەکانی ئەو دانابوو. بۆیە خۆی لەو دوورخستەوە و هەوڵی دا قاچە نووساوەکانی بەوەوە لاببات.
ئەوە ئەو کاتە بوو کە هەستی پێکرد.
کە شتێکی لووسی ڕووتەخت، لە نێوان دۆشەکی سیسەمەکە و دیوارەکە داننراوە.
لەوێ شاردرابۆوە.
پەنجەکانی ئالیس بەر ئەو شتە کەوتن هەرکە کەمێک خۆی ڕاکێشا.
ئەوە وەکوو کتێبێک بوو.
وە چ کتێبێک پارک جیمینی گەورە هەوڵ ئەدا کە ئاوا بیشارێتەوە؟
کاتێک تێیهیۆنگ بازی دا و هێرشی کرد، ئالیس ئەو دەرفەتەی بەکارهێنا و ڕایکرد لەگەڵ کتێبەکە.
کە سەیری ئەو کتێبەی کرد لەگەڵ بەرگێکی چەرمی قاوەیی، ئەیتوانی هەست بە لافاوێک بکات کە لە سکییەوە بەرز ئەبێتەوە.
ئالیس لە کۆتاییا ئەوەی وەرگرت کە کاری بۆ ئەکرد. ئالیس ئێستا ئەو فایلی مەلەفەی لایە کە بۆی ئەگەڕا.
ئالیس دۆزییەوە.
بردییەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
پارتی دواتریش ئامادەیە 👇

Teach MeWhere stories live. Discover now