Jimin's POV
"پێی بڵێ."
"هیۆنگ-"
"تۆ پێویستە پێی بڵێی."
"هیۆنگ، گوێبگرە من-"
"جیمین، پێی بڵێ!"
"ناتوانم!"
جیمین پەنجەکانی بەناو قژیدا بڵاو کردەوە، خەم بەسەر ڕوخساریدا نەخش کێشرابوو لە کاتێکا لەلای نامجوون و یوونگی دانیشتبوو.
دوو برا گەورەکان ئەویان ڕاکێشابوو بۆ ناو ژووری چێشتخانەکە چەند ساتێک پێش ئێستا، لەسەر کورسییەک دایاننیشاند و خۆشیان لە دوو کورسی بەرامبەر ئەو دانیشتن بە درێژایی مێزەکە.
جیمین ئەزانێ بۆ.
چەند ڕۆژێکە بەبێ جەوی ئەسوڕێتەوە، بێ درووستکردنی هیچ دەنگێک کاری خۆی ئەکرد هەر کە سەیری ڕوخسارە ئاساییەکەی ئالیسی ئەکرد لە دوای ئەوەی نەیتوانی ئەوەی ئەیەوێ بیبیستێ لەو کەسەی خۆشی ئەوێ.
ئەبێ تاوەکو ئێستا هەموو دڵتەنگییەکان کۆتایی پێ هاتبا.
قوتابخانە بێدەنگە، جێیهی شکستخواردووە، وە یوونگی ئەزانێ و هیچ بەرانگاری ئەم پەیوەندییە نابێتەوە.
جیمین و ئالیس ئەبێ بەیەکەوە بەردەوامی بە ژیانیان بەن بە دڵخۆشی، بەرەو پێشەوە بڕۆن، یەکتریان خۆشبوێ.
بەڵام وا ناکەن.
لەبەر ئەوەی جیمین گەمژەیە.
هەر جارێک کە ئالیس سەیری ئەکات و خەندە ئەکات، وە هەر جارێک کە ئەو خەندەیە ناگات بە دڵی و چاوەکانی، جیمین زیاتر و زیاتر هەست بە ڕیسوابوونی خۆی ئەکات.
بۆچی ناتوانێ ئەوەی پێویستە بیکات بە ڕاستی بیکات؟
وە ئێستاش، فەرمانە ڕەقەکانی یوونگی تەنها خوێ بەسەر برینە کراوە و خوێناوییەکانی جیمین دا ئەکات.
لێوی خوارەوەی جیمین لەرزی بۆ پشاندانی هەستێک کە وای لە دوو پیاوەکانی بەرامبەری کرد لە جوڵە بوەستن. بەڵام ئەمە دڵتەنگی نییە، یان خەم، یانیش ئازار.
نەخێر.
ئەمە توڕەییە.
توڕەییەکی تیژ و سوتێنەر ڕووی لە خۆی کردووە کە جیمین وا هەست ئەکات کە ئێستا ئەتەقێتەوە بەهۆی ئەو پەستانەی توڕەیی ناخی.
"جیمین،" نامجوون بە نەرمی دەستی پێکرد، بەڵام ڕاستەوخۆ لە لایەن قژ سوورەکەوە وەستێنرا.
"هەوڵم دا، هیۆنگ،" جیمین وتی لە دەنگێکی نزم و گڕ. ئەو توڕەیە. دەستەکانی توند کرد وەک مشت، بە بەهێزی بۆکزێکی لەسەر مێزەکە دا. "زۆر بە نەفرەتییانە هەوڵم دا، وە ئەزانی چی هاتە دەرەوە؟" جیمین وەستا و سەیری ئەو دووانەی کرد کە ئێستا بە چاوی فراوانەوەی سەیری ئەکەن. "هیچ."
"چی ڕوویدا؟" یوونگی پرسی.
لەگەڵ ناڵینێکی قورس، جیمین پەنجەکانی لە ناو قژە پڕەکەی جێگیر کرد و سەری نزم کردەوە. "ئەو پێی وتم کە منی خۆشەوێت." دەنگی جیمین کپ بووە بەهۆی کراسەکەیەوە.
نامجوون لە دڵخۆشییا پێکەنی. "ئەوە زۆر باشە، جیمین! بۆچی دڵتەنگی؟"
"چونکە نەمتوانی هەمان شتی پێ بڵێمەوە." دوای وتنی ئەمە کاتێک جیمین سەری بەرز کردەوە، یوونگی ئەتوانێ ئێستا ئەو نیشانانە ببینێ کە پێشتر نەیئەتوانی.
بازنە تاریک و ماندووەکانی ژێر چاوی جیمین. ئەو ماتییەی ئێستای کە تەواو جیاوازە لە کەسایەتییە پڕ جۆشەکەی خۆی. تەنانەت شانەکانی مامۆستا قژ سوورەکە نزمتر دیارن، زیاتر ڕووخاو.
جیمین خۆی ئەچەوسێنێتەوە.
بە قورسی.
"من نەمتوانی هەمان شتی پێ بڵێمەوە،" جیمین بەردەوام بوو، "وە ئێستا ئالیس وا ئەزانێ کە ئەوم بەکارهێناوە."
لە کاتێکدا نامجوون بە هێواشی دانیشتەوە و بە قورسی بیری لەو قسەیە ئەکردەوە و وشەکانی لەبەر خۆیەوە ئەوتەوە، یوونگی کەوتە قسە. "هەموو چیرۆکەکەمان پێ بڵێ، جیمینی. گرەو ئەکەم ئەتوانم چارەسەری کەم."
جیمین تەواوی زنجیرە ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی بۆ باس کردن (ئۆکەی، هەمووی نا. هێڵێکی درووستکرد لە نێوانیان بۆ ئەوەی دوورکەوێتەوە لە باسکردنی بەشی 'نزیکبوونەوە و ماچکردن' ی چیرۆکەکە) بۆ یوونگی و نامجوون، دەنگی جیمین قوڵتر و تاریکتر ئەبێت لەگەڵ وتنی هەر وشەیەک.
لە کۆتاییەکەدا، لەپی دەستەکانی تەخت کرد لەسەر مێزەکە بۆ ئەوەی ڕێگە لە خۆی بگرێ ، چونکە هەموو ئەوەی ئەیەوێ ئەوەیە کە بکێشێ بە دەموچاوی خۆیا.
"تێگەشتی، هیۆنگ؟" جیمین وتی. "لەبەر ئەوەیە کە ناتوانم پێی بڵێم. چونکە من گەمژەیەکی نەفرەتیم کە ناتوانێ هیچ شتێک بە باشی بکات."
نامجوون بازی دا کاتێک دەستەکانی جیمین دووبارە کێشای بە مێزەکە.
جیمینی توڕە جیمینێکی ترسناکە.
"هێمن بەرەوە، چیم،" یوونگی وتی و هەناسەیەکی قوڵی دایەوە، توڕەییەکەی ئەوەی بەرامبەری هیچ کاری لێ نەکرد. "ئەمەش چارەسەری هەیە."
"ئۆهـ، بەڕاست؟" جیمین گاڵتەی پێهات. "ئەتوانین چی بکەین لە کاتێکدا من ناتوانم پێی بڵێم؟"
زەردەخەنەیەکی هێواش و نەرم بەسەر ڕوخساری یوونگیدا بڵاوبۆوە. "کێ وتی کە تۆ پێویستە پێی بڵێی؟"
![](https://img.wattpad.com/cover/267565894-288-k169066.jpg)
YOU ARE READING
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021