قسە کردن

978 161 36
                                        

ئالیس بە تەواوی شێواوە.
نەفرەت.
نەفرەت.
نەفرەت.
هەموو هەوڵێکی خۆی ئەدا بۆ ئەوەی پلانێکی درووست و باش لە مێشکی دابنێ لە کاتێکا جیمین بە نیمچە ڕووتی لەبەردەمیەتی، ئالیس هەرچۆنێک بێ هەوڵی دا کە پلانێکی ناچاری دابنێ.
کتێبەکە لەسەر بێدەکەیە و ئیشەکەی تەقریبەن جێبەجێکراوە، هەر نەبێ نیوەی.
ئالیس کتێبەکەی لە شوێنی خۆی دانەنایەوە بەڵام بە تەواوی بێ ئاگا نەبوو.
ئەگەر تەنها بگات بە دەرگای گەرماوەکە، لەوانەیە بتوانێ هەڵبێ لەو پیاوە لە ڕادەبەدەر سێکسیە کە بە هێواشی بەرەو ڕووی دێت، پەنجەکانی بەناو قژە جوانەکەیدا بەڕێکرد و وای لە کراسە کراوەکەی کرد ئەوەندەی تر بکرێتەوە.
ئالیس دەمە وشکبووەکەی خۆی پشگوێ خست، دەستی کردە جوڵە و ڕایکرد بەرەو گەرماوەکە کاتێک کە هێشتا چانسی ماوە.
لەگەڵ مۆڕەکردنێک، ئالیس بە ڕەقی لە دەرگاکەی دا و بە دەستەکەی تری دەسکە دارینەکەی دەرگاکەی بە تووندی ڕائەکێشا کە نەئەکرایەوە لە ژێر هێزەکەی ئالیس.
ئەوە داخراوە.
ئەو پلانی ئەوەی داناوە.
"لە خۆمم دەپرسی کە کەی تۆ ئەوەندە بوێر ئەبی بۆ ئەوەی بێیتە ئێرە و ئەو کتێبە بگەڕێنیتەوە،" جیمین وتی. "خەریک ئەبوو ئارامیم لەدەست بەم، لەوێ دابنیشم لەگەڵ کردنەوەی ئاوەکە، چاوەڕێبم تا دەرگای ژوورەکەم دادەخرێ، ڕێک لە کاتی خۆیدا هاتی."
هەرچەند دەنگی جیمین لێی نزیکتر ئەبۆوە، دڵی ئالیس خێراتر لێی ئەدا. ئالیس خەریکە هەست بەو گەرمیەی لەشی جیمین ئەکات کە لە نێوان بۆشایی نێوانیان ئەگوازرێتەوە، ئەو ئاگادارکردنەوە نکۆڵی لێ نەکراوەی ئەو ئاگرەی لەشی ئالیس کە بە دڵنیایەوە دێتە دەرەوە گەر بگیرێت.
ئالیس نابێ بگیرێت، نەفرەت.
ڕەنگی زەردەهەڵگەڕاوە لەو بیرکردنەوەیەی کە جیمین چی ئەکات.
هێشتا...
لە هەمان کاتدا...
ئالیس بە جۆرێک ئەیەوێ بزانێ کە چی ئەکات.
نەخێێێێێر تۆ ناتەوێ. ئەمە بوەستێنە!
"وا بیرت ئەکردەوە کە نازانم، ئالیس؟" جیمین وتی بە دەنگێکی شیرینی فێلباز.
ئالیس ڕووی سوڕاندەوە، پشتی بە دەرگای گەرماوەکە نا بەم شێوەیە ئەتوانێ بزانێ کە جیمین لە کوێیە. ئەو نزیکە بەڵام زۆر نا، زۆر سوپاس خوایە. بای ئەوەندە دوورە کە بە لایەنی کەمەوە هەوڵی ڕاکردن بات.
پشتگوێی بخە، ئالیس.
"جیمین،" ئالیس وتی لەگەڵ پێکەنینێکی شڵەژاوی، دەستەکانی لە شوێنێکی پارێزراو دانا. "وابزانم ئەتوانین قسە لەسەر ئەوە بکەین. من دەست پێ ئەکەم؛ من داوای لێبووردن ئەکەم کە کتێبە نهێنییەکەی خەونەکانتم برد."
جیمین وەستا، دەستەکانی خستە ناو گیرفانی و وای لە پانتۆڵەکەی کرد ئەوەندەی تر بێتە خوارەوە و بەشێکی سپی لە خوار باندە ڕەساسیەکەی شۆرتەکەی بە دیار بکەوێ.
"قسەی لەسەر بکەین؟ تۆ ئەتەوێ قسە بکەی؟" جیمین بە دەنگێکی قوڵ وتی.
ئ-ئەوە خاڵە کە لەسەر ئێسکی ملیەتی؟
نا نا نا، ئالیس ناتوانێ بیر لەوە بکاتەوە. وەرە دەرەوە ئێستا، دواتر خەیاڵ بکە.
"قسەکردن باشە،" ئالیس بە خێرایی وتی. "چارەسەرکەر. بنیاتنەر." {مەبەستی قسەکردنە}
"نەفرەتیانە بێزارکەر." جیمین بە تۆنی ئالیس قسەی کرد بەڵام ڕێک بە پێچەوانە، لێوی خوارەوەی گەست لە شێوەیەکی
خراپ-بەڵام-هۆت. "من ڕێگایەکی باشتر ئەزانم بۆ چاککردنەوەی شتەکان، بەیبی."
ئەوە وەکو شۆکێکی کارەبایی بوو بۆ مێشک.
لە ناکاو هەموو دیمەنەکانی کتێبی خەونەکان، لە هەموو ئەو وێنانەی ئالیس و جیمین بەیەکەوە لە نێوان چوارچێوەی قاوەیی وەکو گوللە بەناو مێشکی ئالیسدا فڕین.
لێوەکانیان لەناو یەکدا قوفڵ بوون و جەستەیان لەگەڵ یەک تێکەڵ بووە وە ئەو دووانەیان شتانێک ئەکەن کە ئالیس ئەسڵەن نازانێ کە چ شتێکن.
شتی خراپ، کە ئەوەنەش خراپ دەرناکەون گەر جیمین وا لە ئالیس بکات.
ئالیس ڕوومەتەکانی گەرم بوون و ڕەنگیان گۆڕا بۆ سوور وەکو تەماتە.
ڕووناکییەک لە چاوی جیمین درەوشایەوە.
"ئاهـ. تۆ سەیری ناو کتێبەکەت کردووە،" جیمین لەگەڵ پێکەنینێک وتی. "من نەمدەزانی کە تۆ بەناو هەموویدا گەڕاوی، یان لەوانەیە تۆ بوێریت پەیدا کردبێ پێش ئەوەی سەیری بکەی."
باشە کەواتە.
ئاخ.
ئالیس زەردەخەنەیەکی بچووکی پێدا، بەڵام وا بیرەکاتەوە کە توڕەییەکەی بێگوومان لەناو ئەو زەردەخەنەوە بە ڕوونی دیارە.
ئایا ئەمە پەستان خستنە سەرێکی تیژ بوو کە ڕووکەشێکی بێزارکەری خستە سەر ڕووخساری ئالیس لەگەڵ گەرمییەکی زۆری توڕەیی؟
بەڵێ.
ئایا بە تەواوی شایەنی ئەوە بوو، لەگەڵ ئەوەی کە ئالیس هەرچی جیمین وتی کردی؟
بەڵێ.
وابوو.
ئالیس شایەنی ئەوە بوو.
"من چارەسەرێکم هەیە!" ئالیس خێرا وتی لە دەنگێکی شەپۆلاوی، توڕەییەکەی قووت ئەدایەوە.
جیمین قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند و ڕانێکی بەرز کردەوە، چاوەڕێی ئەکرد لەگەڵ خۆشییەکی زۆر بەو پێشنیارە خێرایەی ئالیس.
کات بڕۆ. "ئەگەر تۆ تەنها چانسێکم پێ بدەی بۆ-"
ئالیس خۆی قسەکەی خۆی بڕی لە نیوەی ڕستەکەدا، بە دەوری جیمین سوڕایەوە و بەو پەڕی خێرایی ڕای کردە لای دەرگای ژوورەکە.
بەڵێ!
گەشت بە دەرگاکەو هەرچۆنێک بێت دەستی کرد بە کردنەوەی قوفڵەکە، دڵی زۆر بە خێرایی لێی دەدا بۆ ئەو نزیکیەی لە ئازادی.
خەریکە پێی ئەگات، خەریکە ئەگات بەو ئازادییەی کە لەناو هۆڵەکەدایە ڕێک لە پشت ئەم دەرگایەوە.
بەڵام ئالیس تەنها توانی بۆشاییەکی بچووک لە دەرگایەکە بکاتەوە پێش ئەوەی دەستێکی پیاوانە بە توندی دووبارە دایبخاتەوە.
هەناسە گەرمەکانی بەر پێستی ئالیس ئەکەوت هەرکە هەناسەی ئەدا بۆ سەر پشتی ملی ئالیس.
بە دەستەکەی تریشی ئالیسی زیندانی کردووە لە قەفەزێکی لێکچووی ماسولکەیی نێرینە، ئالیسی لەو شوێنە هێشتۆتەوە کە خۆی حەزی پێیەتی.
گەرمییەکەی دەوری ئالیسی داوە، دزەی کردە ناو پێستی تا نوقمی ئێسکەکانی بێت.
ئەو تەزووەی کە بە بڕبڕەی پشتیا هات لە هەموو شوێنێکی ئالیس گەرمترە؛ ئەوە ئەو شوێنەیە کە کراسەکەی جیمین ئەبێت کراوە بێت وە گەرمی جەستەی زۆر تیژترە لە دژی ئالیس.
ئالیس بە هێواشی ڕووی سوڕاندەوە بەرەو پشت خۆی.
ئێستا لەبەردەم جیمینە، سەری بەرز کردەوە و سەیری چاوە قاوەییە سوتێنەرەکانی جیمینی کرد و هەستی پێویست بوون بۆ هەڵاتن وردە وردە بۆ ناو هەوا دەپوکایەوە و لەناودەچوو.
"من تۆم گرت،" جیمین چرپەی کرد، بەڵام ئالیس گرنگی پێ نادا.
چونکە ئێستا کە جیمین ئەوی گرتووە، ئالیس بە جۆرێک نایەوێ هەڵبێ.
پێش ئەوەی هیچ شتێکی بێمانا بکات، ئالیس کۆتا هەوڵدانی ئەنجامدا بە تەنها هەناسەیەکی قوڵ، "تۆ ڕێگەت پێبەدراوە تا دەستم لێبدەی."
جیمین وەڵامی دایەوە بە، "وا ئەزانی گرنگی پێ ئەدەم؟"
ئالیس دڵخۆشە کە گرنگی نادا.
لەگەڵ ئەم بیرکردنەوەیەی کۆتایی، هەموو ئارەزووێک بۆ دەرچوون لەناو قۆڵەکانی جیمین ون بوو وە  ئالیس وەکو تۆپێکی نەرم لە دژی دەرگاکە توایەوە وەک ئەوەی پێشبینیکراو بێت. پشتی نا بە دەرگا پتەوەکە و چەناگەی بەرز کردەوە تا بە تەواوی سەیری ڕووخساری جیمین بکات.
وا هەستی ئەکرد کە لێوەکانی بلەرزن لە خۆشیا، بەڵام ئالیس پۆزەتیڤ نییە.
ئەوە ئەو پیاوەیە کە وێنەی براکەی ئەوی کێشاوە بە کۆمەڵێک تێکەڵەی خۆشەویستی. ئەوە ئەو پیاوەیە کە زۆر بە جوانی وێنەی سیما و جوڵانەوەکانی هاوژوورەکانی کێشاوە هەرکە جیمینیش بینینی ئەوانەی خۆشویستووە.
ئەوە ئەو پیاوەیە کە گرنگی بە درووستکردنەوەی لێوەکان و تەواوی ڕووخساری ئالیس داوە بە قەڵەم لە کاردانەوەیەکی توڕە بەڵام لەهەمان کاتدا کیوت کە ئەو خۆی حەزی پێ ئەکات وا دەرکەوێ.
"بۆچی ئاوا سەیرم ئەکەی؟" جیمین بە منگەوە وتی. "بۆچی تۆ توڕە نی؟" ئەوەشی زیاد کرد.
ئالیس ئەوەندە جیاواز سەیری جیمین ئەکات ئێستا؟ ئەوە هەستێکی جیاوازە. هیچ توڕەیێک نیە لەسەر ڕووکەشی ڕووخساری جیمین، تەنها گەرمییەکی جوان لەگەڵ زانینی ئەوەی کە جیمین چ جۆرە کەسێکە لە دڵەوە.
ئالیس چرپەی کرد، "جیمین. تۆ بەو جۆرە نی کە من بیرم لێ ئەکردەوە."
وە جیمین تەنها...
وەستا.
وەستا لە هەناسەدان، وەستا لە چاو تروکاندن، وەستا لە هەموو جوڵەیەک. چاوەکانی بەتاڵ بوون و هێشتا بریقەیەکی جوان لە چاوەکانیدا دەلەرزن.
ئالیس سکی بەربۆوە بۆ سەر نووکی قاچەکانی بە کاردانەوەکەی جیمین، بێهیوا بوو بەم دۆخەی.
ئەی ئەو بەمە دڵخۆش نابێت و ئالیس بەو هەموو شێواویەوە ماچ ناکا؟ یان لەوانەیە جیمین تەنها شتێکی فیزیکی بوێت، وە گەشەکردنی ئەو هەستانەی ئالیس بەرامبەر جیمین هیچ نیە بۆ ئەو؟
ئالیس ڕووی گرژ کرد، ڕوخساری نزیکتر کردەوە و بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە وتی، "جیمین؟"
جیمین دوبارە هەناسەی دا، بۆ چرکەیەک هەناسەی دایەوە بۆ ئەوەی بتوانێ هەناسەکانی جێگیر بکاتەوە، "من ڕێگەپێدراو نیم تا دەست لە تۆ بەم. وابزانم تۆ پێویستە بڕۆی."
وابزانم تۆ پێویستە بڕۆی.
"ئۆهـ،" ئالیس بە کورتی وتی. ئەو ئالیسی ڕەتکردەوە، وە ئەوە جۆرێکە لە هەستێکی خراپ. بە جۆرێک کە ئەو تەنها ئالیسی شکاند وەکو مێروولەیەک لە ژێر سمتی، پاشان وردی کرد بۆ پارچەی زۆر بچووک و بە ئاسانی فڕێی دایە ژێر تایەی بارهەڵگرێک کە بە خێرای ئەڕوا. {حەیاتی ڕەشی لێ بڕی}
بۆیە ئالیس بە سادەیی وتی، "لە قوتابخانە ئەتبینمەوە." وە چووە دەرەوە هەر وەک ئەو پەنگوینە بچووکە سەیرەی کە خۆیەتی.
نەخێر، ئەو شتە چی بوو کە تای بانگی ئالیسی پێ ئەکرد؟
پەتاتەی گەمژە. ئالیس تەنها بێهەست، و پەتاتەیەکی بیرنەکەرەوەیە کاتێک کە ژووری جیمینی جێهێشت و چووە ژووری خۆی، لەسەر بێدەکەی دانیشت.
سەیری دیوارەکەی کرد.
هەر بە ڕاستی ئەوە ڕوویدا؟
دوای ئەو هەموو ماوەیەی کە ئەو پەیوەندی بەریەککەوتنی درووست ئەکرد لەگەڵ ئالیس و قسەی سەیر و وروژێنەری ئەکرد بۆی، وە ئێستاش ئالیسی ڕەت کردەوە؟
ئەو نەفرەتییە چییە؟!
هەرچەند زیاتر بیری لێ بکاتەوە، ئەوەندە دڵتەنگ ئەبێت.
هەر بە ڕاستی ئەمە چییە؟!!
لە پەشۆکاوییا لە بالیفەکەی ئەدا، دواتر فڕیی دایە سەر ئەرزەکە و کەوتە سەری بە پاژنەی پێی لێی ئەدا وەکو مناڵێکی پێڕەو.
"ئەوە چ نەفرەتییەکە؟" ئالیس بە ناڵەوە وتی، چاوی ئەتروکاند. هەستی بە کەوتنی فرمێسکێک کرد کە بەسەر ڕوومەتیدا هاتە خوارەوە، بە توڕەیی سڕی.
بالیفەکەی هەڵگرتەوە، هەڵیدایە سەر بێدەکە و خۆیشی لەسەری پاڵکەوت لەگەڵ دەستەکانی کە بە تووندی بالیفەکەی گرتبوو، ددانەکانی لێک ئەخشاند و هەندێک وشەی ناچار کرد بێنە دەرەوە.
"ئەوە. چی. نەفرەتییەکە. پاڕک. جــیـــمـــیـــنـــی. نەفرەتی؟"
هەرکە ئالیس ناوی جیمینی هێنا، ئەو پیاوەی بە گەمژە ناوی ئەبرد لە ناکاو لە دەرگاکە دەرکەوت، ئالیسی زۆر ترساند و وای لێکرد هاوار بکات و باز بداتە سەر پێیەکانی.
"جیمین؟" ئالیس بە شڵەژاوی پرسی کاتێک کە دیمەنە قورسەکەی ناو چاوەکانی جیمینی بینی. ڕووخسارە جوانەکەی ماندوو دیارە، ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕاون، لێوەکانی کراونەتەوە.
ئەو زۆر جوانە.
ئالیس سەیری کرد بە توڕەیی و لە هەمان کاتدا شەرمەزاری کاتێک جیمین دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو لای، دەنگی بەرز کردەوەو بە خێرایی وتی، "دوورکەوە! لێرە یاسا هەیە، تۆ ناتوانی دەستم لێبەی!"
جیمین بە دەستەکانی قۆڵەکانی ئالیسی گرت و بەرەو لای خۆی ڕایکێشا، توڕەییەکەی ئالیسی پشگوێ خست هەر کە جەستەی ئەوی لەگەڵ هی خۆی نووساند بە یەکەوە بە توندی.
"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس."
پاشان جیمین لە یەک کاتدا ئالیسی بەرز کردەوە هەر کە لێوەکانی توند نا بەوانەی ئالیس.
وە ئەو کاتەی ئالیس هەستی بەمە کرد، ئەیتوانی بە دڵخۆشی بمرێ لەگەڵ لێوەکانی کە لەلایەن جیمینەوە گرنگیان پێ ئەدرێ، بیری کردەوە،
نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، پارک جیمین.

١٥٤٢ وشە
Unedited

Teach MeWhere stories live. Discover now