هەستی شەشەم

769 135 81
                                    

ئالیس و جیمین قیژاندیان و هەر یەکێکیان بۆ ئاڕاستەیەک خولانەوە لەسەر بێدەکە، ئالیس بە ئەستەم توانی جەستەی خۆی بوەستێنێ بۆ ئەوەی نەکەوێتە سەر زەویەکە.
جیمینیش زۆر بەبەخت نەبوو.
ئالیس گوێی لەو طەپەی جیمین بوو کە کەوتە خوارەوە بۆ سەر زەوییەکە، بە دواییدا ئەو ناڵەیەی کردی لە تاو ئازار. هەرچەندە ئالیس ئەیەوێ بڕوا و سەیری بکات و بزانێ چی لێ هاتووە، بەڵام خۆی تۆقیوە لە ژێر چاوەکانی جین کە تەنانەت ناتوانێ بجوڵێ.
بەڵێ، جۆنگکووک ئالیس و جیمینی گرت کە لەناو جێگەکەی جیمیندا باوەشیان کردبوو بە یەکدا، بەڵام ئەمەیان بارودۆخێکی تەواو جیاوازە. جین ئەوانی گرت لە کاتی کردنی هەندێ شت.
گەورەترینەکە هاتە ناو ژوورەکەوە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی لاری مناڵانە لەسەر لێوە گوڵ ئاساکانی. "ئەمزانی،" جین دووبارە وتی. "من هەستی شەشەمم لە دایکمەوە بۆ ماوەتەوە."
جیمین خێرا سەری بەدەرکەوت لە لاکەی تری بێدەکەوە. سەیری جینی کرد، لێوەکانی گرژ کردبوو لە توڕەییا.
"ئەوە چ نەفرەتییەکە، هیۆنگ؟! تۆ لە دەرەوەی دەرگاکەوە چاوەڕێت ئەکرد؟" جیمین بە باوەڕپێنەکردنەوە وتی، بەسەر بێدەکەوە هەڵگەڕا بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشت ئالیس دابنیشێت.
"نایابە، من لەلایەن دوو خیانەتکارەوە هەڵخەڵەتێنراوم ئەمشەو."
ئاوچ.
ئالیس لێوی خۆی گەست، هەستەکانی گۆڕا. بەڕاستی جیمین پێویست بوو ئەمە بڵێ؟ هەست ئەکات خەریکە ئەگری.
جیمین تێبینی کاردانەوە و هەستی ئالیسی کرد، خێرا لێی نزیک بۆوە و دەستەکانی گرت. "داوای لێبوردن ئەکەم، بەیبی. مەبەستم ئەوە نەبوو." جیمین بە نەرمی وتی.
جین بە وردی سەیری ئەو گۆڕانەی جیمینی ئەکرد، سەری لێ شێوابوو. "من هێشتا بەخەبەر بووم، وە گوێبیستی هەندێ تەقەی دیوارەکە بووم. ئەوە هەڵەی من نییە ئێوە دەنگتان زۆر بەرز بوو. ئینجا چی؟ ئێوە لە ژوان دان؟" جین بە بێتاوانی وتی.
تەقەی دیوار؟
ئالیس و جیمین ئۆتۆماتیکی سەیری تەختەی سەرەوەی بێدەکەیان کرد و بینیان کە هەر بەڕاستی هەندێ قوپاوی تیا کەوتووە.
ڕوومەتە سوورەکانی ئالیس بەرگێکی سووری تۆختریان پۆشی.
ئالیس هەموو سەرنجەکانی خستبووە سەر جیمین کە تەنانەت تێبینی جوڵەکانی خۆی نەکرد و هەرگیز نەیزانی بووەتە هۆی لێدانی دیوارەکە و درووستکردنی دەنگ.
گۆشەکانی لێوی جیمین بەرز بوونەوە بۆ زەردەخەنەیەکی شەیتانی، خۆی چەماندەوە بۆ نزیک ئالیس. "بەیبی،" جیمین لە ناو گوێی ئالیس چرپاندی. "ئەمە کەمێک هۆتە، هم؟"
پشتگوێی خست، ئالیس سەرنجی خستە سەر پرسیارەکەی تر کە جین کردی.
ئێوە لە ژوان دان؟
سەیری جیمینی کرد هەر کە ئەو خەریکی پشکنینی ئەو ناڕێکییە تازە درووستبووانەی دیواری ژوورەکەی بوو، ئالیس تازە زانی کە هیچ یەکێکیان قسەیان دەربارەی ئەمە نەکردووە پێشتر. هەر یەکێک لە جیمین و ئالیس هەستیان بۆ یەکتر درووست بووە، بەڵام ئەوان هەرگیز... پێناسەی ئەو هەستانەیان نەکردووە.
ئالیس چی ئەگەیەنێ بۆ جیمین؟
جیمین بە نابەدڵی سەرنجی لەسەر دیوارەکە لابرد، دووبارە سەیری ڕووخساری جینی کردەوە.
"بەڵێ هیۆنگ،" جیمین وتی، هەناسەیەکی قوڵی دایەوە. "ئێمە لە ژوان داین."
ئالیس هەوڵی زۆری دا تا ڕێگری لەو زەردەخەنە گەورەیە بکات کە هەڕەشە ئەکات ڕوخساری داگیر بکات، لێوی خۆی گەست هەر کە  جیمین پەنجەکانیانی تێکەڵ بە یەکتر کرد. هەردووکیان دانیشتن و چاوەڕێی کاردانەوەی جینیان ئەکرد.
ئەوە نەبوو کە ئەوان پێشبینیان ئەکرد.
"ئەم دووانەتان زۆۆۆۆر کیوتن!"
جیمین و ئالیس دوای بیستنی ئەمە ئێستا گیریان خواردووە لە نێوان باوەشێکی ئێسک-شکێنەر، لە نێوان قۆڵە درێژەکانی جین.
"چیرۆکی خۆشەویستییەکی مەحاڵ لە نێوان دوو دوژمن!" جین بە دراماتیکییەوە وتی. "ئەمە وەکو درامەیەکی کۆرییە کە بووبێتە ڕاستی! کەسێک دڵە سارد و بەردینییەکەی جیمینە بچووکەکەی منی دزیوە! ئەمە باشترین و جوانترین شتە کە تا ئێستا بینیبێتم!" جین بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە وتی، چاوە ڕەشەکانی ئەدرەوشانەوە.
کەمی ئۆکسجین و باوەشە زۆر توندەکەی پیاوە گەنم ڕەنگە قۆزەکە وا لە ئالیس ئەکات بکۆکێ.
"هیۆنگ،" جیمین بە بێ هەناسەیی وتی. "گوێ بگرە، تۆ نابێت بە هیچ کەسێک بڵێی! کەس نازانێ جگە لە جۆنگکووک، وە تێی و یوونگی هیۆنگ ڕایان لەسەر ئەم پەیوەندییە نییە!"
جین ئەوانی بەرەڵا کرد، وەستا و سەیریانی کرد. "بەڕاست؟" جین هەڵچوو. "ئێوە بە مناڵە زەردەکەتان وتووە پێش من؟"
کەواتە جۆنگکووک بەوی نەوتووە. جین خۆی زانیویەتی وەک خۆی ئەڵێ بە هەستی شەشەمی یانیش بە بەخت، بە ڕێکەوت.
بەڵام...
مناڵی زەرد؟
جیمین هەستی بە سەر لێ شێواوییەکەی ئالیس کرد، زەردەخەنەی کرد.
"جۆنگکووک golden maknae یە،" جیمین ڕوونی کردەوە. "ئەو ئەتوانێ هەموو شتێک بکات بۆیە ئەم ناوەیان لێ ناوە."
"تۆ هەڵەی!" جین وتی و خۆی فڕێ دایە سەر بێدەکە لە نێوان ئەوان، جیمین و ئالیسی لێک جیا کردەوە و خۆی چووە نێوانیان دانیشت و هەر قۆڵێکی لەسەر شانی یەکێکیان دانا، وتی "جۆنگکووکی ناتوانێ نهێنی بپارێزێ وەک من." جین چاوی لێ داگرتن، پاشان دووبارە هەڵسایەوە.
"من چیتر لە ئیشتان ناکەم،" بە فیزەوە وتی. "بۆیە ئەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماچو موچەکەتان، بەڵام بەرپرسیاریەتی خۆتان بزانن! هیچ شتێک مەکەن کە من لە جۆنگکووکم قەدەغە کردووە!"
لەگەڵ وتنی ئەمە، ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە.
ئالیس و جیمین سەیری یەکتریان کرد.
"هیچ تێنەگەشتم لەوەی کە ئێستا ڕوویدا،" جیمین بە سادەیی وتی، ئالیس بە ئەرێنییەوە سەری جوڵاند.
هەرچییەک بووبێت، ئەوان سەلامەتن بۆ ئێستا.

Teach MeWhere stories live. Discover now