من سەرنجی تۆم ڕانەکێشاوە؟

1K 162 20
                                        

"بۆچی ناتوانی گوێ بۆمن بگری، ئالیس؟"
نەفرەت-
ئالیس دەستی بە دڵیەوە گرت کە خەریک بوو بێتە دەرەوە لە سنگی، جەستەی ڕاچڵەکی لە ترسا، ئەمە ئەوی تۆقاند! چۆن توانی ئاوا بە بێدەنگی جوڵە بکا؟
سەیرکردنێکی بێتاوانی نارد بۆ مامۆستا گەنجە قژ سوورەکە، ئەوەی کە شانی بە دەرگا کراوەکە حەساندوەتەوە لەگەڵ ڕوخسارێکی بێزار. بە هەنگاوی فراوان ڕۆشت بەرەو ئالیس و کاغەزەکەی لە دەستی وەرگرت، پەنجە بەتاڵەکانی دەستەکەی تری بەکارهێنا بۆ داخستنی کتێبە قاوەییەکە.
ئالیس ڕووی گرژ کرد. ئەو بەرلەوە لاپەڕەکەی بینی، بەڵام جیمین هەر لاپەڕەکە دورتر و دورتر ئەخاتەوە لێی، جەستەی لە نێوان لاپەڕەکە و ئالیس دانا.
وەکو ئەوەی لاپەڕەکە ئەپارێزێ.
کتێبەکەی دوورخستەوە، جیمین سەیری ئالیسی کرد و قۆڵەکانی لێک ئاڵاند لەبەرامبەر سنگی. لە نێوان دەستی گرتی و شۆڕی کردەوە بۆ بەردەمی ئالیس بە هەمان شێوەی کە وای لە مۆبایلەکەی ئەکرد بە سەدان جار.
ئالیس هەناسەیەکی هەڵکێشا و نێوان برۆکانی گوشی چونکە جیمین سەرئێشەی بۆ درووست ئەکات.
"من بینیم،" وتی و ئاماژەی بە لاپەڕەکە کرد.
جیمین پێکەنی. "من ئەزانم، سا، ڕات چۆنە؟"
سەری بەرزکردەوە و بە سەرلێشێواوی سەیری کرد. "دەربارەی چی؟" ئالیس حەزی بەوە نە ئەکرد کە چۆن چاوەکانی تاریک بوون و شێوەیەکی بەفیز کاری خۆی کرد لەسەر زەردەخەنە لارەکەی. ئەوە وا لەو دەکات کە زۆر... ترسناک دەرکەوێ.
وە هۆت.
لەوانەبوو هەرگیز هەستی بەوە نەکردبێ کە هۆت دەرەکەوێ چونکە سەر لێشێواو بوو لە شێوەی ڕووخساری جیمین.
"دەربارەی لاپەڕەکە، وێنەکە." جیمین بە دراماتیکی دەستی خستە سەر سنگی و ڕاچڵەکی، شێوەیەکی ساختەی ترساوی درووستکرد. "کەسێک لە دوای ئێمەوەیە."
ئالیس گاڵتەی پێهات، بەشێوەیەکی وشک سەیری کرد. "وەکو وابێ."
"چی؟!" جیمین پێکەنی. "تۆ بیرت بۆ شتێک دەچێ، ئالیس؟"
"من خاتوو کیمم، بەڕێز پارک." ئالیس بە جوانی وتی. "وە من بیرم بۆ هیچ شتێک ناچێ، جگە لەوەی کە ڕوونە."
جیمین بە نیوەیی دانیشت لەسەر مێزەکە لەگەڵ پێکەنینێک لەسەر ڕوخساری، سەیری ئالیسی ئەکرد. لاپەڕەکە هێشتا لەناو دەستیەتی.
لە نێوان ئالیس و کتێبەکە دانیشت.
ئالیس هەنگاوێک لێی دوورکەوتەوە، تا جیمین گومان نەکا کە بە زەقی سەیری کتێبەکە ئەکات.
ئەبێ ئەوە کتێبی خەونەکانی بێت؟ بۆچی ئەو زۆر دەیپارێزێ؟
"ئەوەی کە ڕوونە؟" دەنگی جیمین لە بیرکردنەوەکانی دەری هێنا. بە پەنجە ئاماژەی بە وێنەی ناو لاپەڕەکە کرد،
"ئەم وێنەیە هەرگیز نابێتە ڕاستی، ئەی ئەمە ڕوون نیە؟" ئالیس بەبێ هەستی وتی.
جیمین بە دەنگی بەرز پێکەنی.
ئەوەنە بە قورسی پێکەنی کە بە ئاسانی پشتی بە مێزەکە کەوت و لاپەڕەکەی دوو هەنگاوی تر دوورخستەوە.
ئالیس سەری ڕاوەشاند چونکە ئەگەر کەمێکی تر پێبکەنێ ئەوا بە سەلامەتی دەربازی نابێ.
هەم ئەوە ئالیس توڕە ئەکات کە جیمین پێی پێ ئەکەنێ. ڕقی لەوەیە کە کەسێک پێی پێ ئەکەنێ.
ددانەکانی لێک خشاند، سەیرکردنێکی خراپی پێبەخشی. "چی زۆر پێکەنیناوییە؟"
جیمین بەردەوام بوو لە پێکەنین، تەنانەت لە پێشتر بەرزتر.
ئالیس دەستەکانه لەسەر ڕانی دانا و  هەڵوێستێکی باشی نەبوو بەرامبەر بەوەی تر، ئێستا ئالیس بە تەواوی توڕە بووە. ئەکرێ لەوە زیاتر بێزارکەر بێ؟ ئالیس ئەتوانێ لە ناخیدا هەست بەوە بکات کە بە مەبەست ئەو کارە ئەکات. ئەزانێ کە ئەوە ئالیس توڕە ئەکات.
ئەو ئەبێ بزانێ.
"تۆ ئەڵێی کە من سەرنجڕاکێش نیم، خاتوو کیم؟ من سەرنجی تۆم ڕانەکێشاوە؟"
جیمین زۆر بە بەرزی پێکەنی و ئالیس پێی سەیر بوو کە چۆن چاوەکانی بەیەکەوە نانوسێن بۆ تا کۆتایی ژیانی.
هەوڵی ئەدا کە سەرنج بخاتە سەر ئەو بەفیزییەکی کە لە وشەکانی ئەدرەوشێتەوە لە جیات پرسیارەکە خۆی، چاوەکانی لێ سوڕاند.
"دوو پرسیاری جیاواز هەیە. 'ئایا تۆ سەرنجڕاکێشی' وابزانم بۆ هەنێک کەس بەڵێ. بەشێکی زۆر بچووک لە کچان لەوانەیە تۆیان بەلاوە سەرنجڕاکێش و جوان بێت."
ئالیس وتی لە ژێر ددانەکانی وە هەردووکیان ئەوە ئەزانن کە جیمین جوانە. جیمین زەردەخەنەکەی هیچ لاناچێ لەسەر ڕووخساری، تەنها جار جار ئەگۆڕێ بۆ ئەو زەردەخەنە لارە تاریک و ترسناکەی.
"هەرچۆنێک بێت، من یەکێک نیم لەو کچانە."
کۆتا وشەکان کە توانی دەریانببڕێ کەمێک بەهێز و دڵنیا بوون، کە زۆر شانازی بەخۆیەوە ئەکات کە جگە لەوەی ڕاستییەکانی وت، قسە لەڕووشە. جیمین جوانە وە ئەوپەڕی سەرنجڕاکێشە، نەک تەنها بۆ ئالیس بەڵکوو بۆ هەموو ئافرەتێک لەسەر ئەم هەسارەیە. لەوانەیە بۆ هەنێک لە پیاوەکانیش.
ئالیس تەنها نایەوێ لەوە زیاتر لە خۆبایی ببێ، بۆیە پێی ناڵێ کە چەنێک قۆزە.
"ئۆهـ تۆ یەکێک نیت لەوان؟" سەری لارکردەوە بۆ لای ڕاستی، زەردەخەنە شەیتانەکەی گۆڕی بۆ زەردەخەنەیەکی فریشتەیی کە پەپوولەکانی سکی ئالیس دەستیان کرد بە فڕین.
بەڵام ئالیس خۆی ڕاگرت و بە باوەڕبەخۆبوونەوە وتی، "نەخێر"
"هم." جیمین هەڵسا و بەرەو ئالیس جووڵەی کرد.
نەفرەت. ئێستا چی؟
کەمێک خۆی چەماندەوە لە ئالیس، چاوەکانی بەرز ئەبن و نزم ئەبنەوە لەسەر ئالیس کە وا لە ئالیس ئەکا بیەوێ بچێتە ناو قوماشێکی گەورەی ئەستوور و هەرگیز نەیەتە دەرەوە.
"تەنوورەی قوتابخانەت زۆر کورتە." دەنگی لە پێشتر نەرمترە، بەڵام لە هەمان کاتدا تاریکە. "زۆر کورت. ئەوە وا لە هەموو کوڕەکان ئەکات هەموو کات سەرنجیان لەسەر بێت لە کاتی وانە." جیمین وتی و دەستی بەناو قژە سوورەکەیدا هێنا و زمانی لە لێوی خوارەوەی دا و ڕووناکیەکی درووستکرد لەسەری هەر کە وشەکانی دواتری وت، "ئەوە یارمەتی مامۆستا پیاوەکانیش نادا بۆ سەرنج خستنە سەر وانە."
چاوەکانی ئەوانەی ئالیسیان بینی.
باشە نەفرەت، ئالیس نازانێ کە چی بڵێ. تەنها سەیری مامۆستاکەی ئەکرد لەگەڵ چاوی فراوان هەرکە دووبارە لە ئالیس نزیک بۆوە و لە بەرامبەری وەستا.
"من نا-" ئالیس ویستی شتێک بڵێ بەڵام وەستا هەرکە هەستی بە شتێک کرد، لەگەڵ هەناسەبڕکێیەکی شۆکاوی، لەگەڵ دەستەکانی کە یاری ئەکەن بە لێواری تەنوورەکەی. وۆاهـ. بوەستە ئێستا.
"ئەتەوێ تاقی بکەیتەوە، خاتوو کیم؟" هەناسەی دا، بە ڕوونی تەنوورەکەی ڕائەکێشێ.
خاتوو کیم کێیە!؟
مێشکی لە ناکاو وەستا، کە ئەیەوێ شەڕی ئەوەی تیا بکا کە چی بکات ئێستا. ئەوە یاری بە مێشکی ئەکا.
"ت-تاقیکردنەوەی چی؟" ئالیس پرسی، سەری ڕاوەشاند بۆ ئەوەی پاکی بکاتەوە.
هێی، هێی، ئاگاداربن! ئالیس بە تەواوی دەسەڵاتی بەسەر خۆیدا نیە! ئالیس هەوڵی دا کە کەمێک دووری بخاتە نێوانیان بەڵام پێویست بوو بوەستێ کە جیمین وازی لە تەنوورەکەی نەهێنا، ئەگەر کەمێکی تر دووربکەوتبایەوە، لەوە ئەترسا کە بە تەواوی بدڕێ.
"وێنەی ناو لاپەڕەکە،" جیمین بە هێواشی وتی. "ئەتەوێ تاقی بکەیتەوە؟"
ئەو قسەیە وای کرد کە دیمەنێک لە خۆی و جیمین کە ماچی یەکتر ئەکەن لە دژی دیوارەکە بە پێش چاویدا تێپەڕێ.
ئالیس سوور هەڵگەڕا و دووبارە سەری ڕاوەشاند بۆ ڕزگاربوون لەو بیرکردنەوانە. "نا، من پ-پێم وانیە بمەوێ."
دەستەکانی لە تەنوورەکەی ئەو جێگیر بوون، جومگەی پەنجەکانی بەر ڕانەکانی ئالیس کەوت. "تۆ دڵنیای؟"
ئەو بەرکەوتنە لەناکاوە ئالیسی هێنایەوە سەر هۆشی. بە نەفرەت بێ، ئەو پیاوە مەترسیدارە، ئەبێ وریا بم.
ئەمجارە ئالیس سەرکەوتوو بوو کاتێک دەستی خستە سەر سنگە بەهێزەکەی و پاڵی نا، لە خۆی دووری خستەوە. جیمین هەوڵی دا بەرگری بکات بە ئاڵاندنی قۆڵی لە دەوری کەمەری ئالیس.
"چی بووە، ئالیس؟" بە گاڵەپێکردنەوە وتی. "تۆ هێشتا سەرنجت ڕانەکێشراوە؟"
"بێگومان، بەڕێز پارک." ئالیس هەموو گاڵتەپێکردنێکی کۆکردەوە بۆ ناو وشەکانی.
لەوانەیە ئەگەر وەکو ئەوەی هیچ نەوروژابێ ڕەفتاری نەکردبا ٢.٥ چرکە پێش ئێستا، ئەوا جیمینیش تێبینی ئەوەی نەئەکرد.
"ناتوانی ببینی خەریکە ئەبوورێمەوە لە ژێر دەستی تۆ؟"
قژ سوورەکە دووبارە پێئەکەنێ، هەموو شوێنەوارێکی زەردەخەنە لارەکەی ون بووە، ئێستا هەمووی بە جۆشییەکی شەیتانانەیە هەرکە تێبینی ڕوخسارە سورەکەی ئالیسی کرد. قۆڵەکانی کەمەری ئالیسیان بەردا، ئەوی ئازاد کرد.
ئالیس بێ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات و سەیری بکات، ڕێی خۆی گرتە بەر بەرەو مێزەکەی و دانیشت. هەرچەندە ئەتوانێ هەست بکات کە جیمین سەیری ئەکات، بەڵام ئەو گاڵتە پێکردنە ڕەت ئەکاتەوە. تەنها ئەیەوێ ئەو ساتە بە تەواوی لەناوببات
یان سکاڵا لە دژی تۆمار بکات بۆ دەستدرێژیکردنە سەری.
هەموو ئەوەی کە پێویستییەتی ئەو کتێبەیە.
جیمین سەیرکردنەکەی لەسەر ئەو لابرد وە ئالیس تەنها ئەو دەرفەتەی بەکارهێنا بۆ گەڕان بە دوای ئەو کتێبەی کە کەمێک پێش ئێستا هەوڵی ئەدا لێی بشارێتەوە. جیمین ئێستا دەستێکی لەسەر کتێبەکە داناوە و بە دەستەکەی تری خەریکی کۆمپیوتەرە.
ئەوە لەوانەیە کتێبەکە بێت.
ئالیس پێویستی بەو کتێبەیە. ئەگەر هەندێک مەلەفی ئەوی دەستکەوێ، ئەوا شتێکی وەکو ئەمڕۆ هەرگیز ڕووناداتەوە. ئەتوانێ بە ئاسوودەیی چێژ لە کۆتا ساڵی خوێندنی وەربگرێ بەبێ ئەوەی مامۆستا هۆتەکەی بیگرێ.
ئەگەر ئەوە کۆتا شت بێ کە بیکات، ئەبێ ئەو کتێبە بەدەست بێنێ.
ئەگینا ئەبێ بمرێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو گایس چۆنن؟ ئەحواڵتان... هیوادارم باشبن🥺
ئەمەش پارتی نوێ تەنها لەبەر ئێوە ^^
بێ ڤۆت مەڕۆن و ڕای خۆتان لە کۆمێنت جێبێڵن خۆشحاڵ ئەبم 🥺💕

ئەبێ ئالیس ئەو کتێبەی دەستکەوێ؟
ئەڵێن چی؟
لە پارتەکانی داهاتوو هەمووی ئەزانن
جارێ بای لۆڤ یوو ئۆڵ❤️

ئەبێ ئالیس ئەو کتێبەی دەستکەوێ؟ئەڵێن چی؟لە پارتەکانی داهاتوو هەمووی ئەزاننجارێ بای لۆڤ یوو ئۆڵ❤️

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou mettre en ligne une autre image.
Teach MeOù les histoires vivent. Découvrez maintenant