*وانە

927 154 116
                                    

جیمین هەناسەی دایەوە لە دژی لێوی ئالیس و هەوڵی دا ماچەکە قوڵ بکاتەوە، بە دەستێک ڕووخساری ئالیسی بە نەرمی گرتبوو، بەڵام هەموو ئەوەی کە ئالیس ئەتوانێ بیکات گرتنی کراسەکەی جیمینە بە بێ سوودی.
نەفرەت لە یاساکان.
منیش تۆم ئەوێ، جیمین. جگە لە... من بەڕاستی نازانم چۆن ئەمە بکەم.
سوپرایز!
پێش ئەوەی جیمین دیمەنێکی دراماتیکی درووست بکات لە هاتن وەک لافاو بەرەو دەرگاکە و نەفرەتیانە هێرش ببات بۆ سەر لێوەکانی ئالیس و ماچیان بکات، لەوانەیە ئالیس پێویست بووبا کە بە وتنی شتێک سەرقاڵی بکات، شتێکی بچووکی گرنگ.
ئالیس هەرگیز پێشتر ماچ نەکراوە و ئەسڵەن نازانێ کە ئێستا چی ئەکات.
هەر کە لێوە بەتامەکانی جیمین لەسەر لێوەکانی ئالیس ئەجوڵێن بەو مەبەستەی وەڵامی ماچەکەی ئەو باتەوە، ئالیس سەری لێ ئەشێوێ کە چی بکات. ئەیەوێ بەشداری بکات و ماچی جیمین بکاتەوە، بەڵام بە تەواوی نازانێ کە چۆن بیکات.
بۆیە ئالیس هەرچۆنێک بێ هەوڵی دا تا لێوەکانی لەوانەی جیمین بخشێنێ، جوڵەیەکی بچووکی درووست کرد بۆ ئەوەی واپشان بدات کە ئەزانێ چۆن لەگەڵ ماچەکە بڕوات.
جیمین وەستا لە ماچکردنی ئالیس و کەمێک کشایەوە بە ڕوخساری گرژەوە.
"چییە؟" جیمین پرسی. شتێکی گوماناوی هەیە لەسەر ڕوخساری لە کاتێکا ئالیس نەیئەتوانی قسە بکات، کە ئەیویست خێرا لەو کاردانەوەی جیمین ڕزگاری بێت. "بۆچی تۆ ماچم ناکەیتەوە؟" جیمین دوبارە پرسی.
بەڵام چاوەڕێی وەڵامی ئالیسی نەکرد. لە جیات ئەمە، گەڕایەوە بۆ ئیشی خۆی، لێوی سەرەوەی ئالیسی بە نەەمی گەست پێش ئەوەی دوبارە دەست بکاتەوە بە ماچکردنی.
ئالیس هەوڵی دا توندتر لێوی قوڵ بکاتەوە لەناو لێوەکانی جیمین، بەڵام ئەوە وا لە ئالیس ئەکات هەست بە گەمژەیی بکات، وەک ئەوەی بە زۆر وا لە خۆی بکات فێری ماچ بێت. ئەوە زۆر شەرمەزارکەرە.
جیمین دووبارە وەستا لە ماچکردنی ئالیس لەگەڵ دامرکانەوەیەکی ئاشکرا لەسەر ڕوخساری. ئالیس ئەتوانێ ئەو ڕووناکیانە ببینێ کە لە مێشکی جیمیندا وردە وردە دائەگیرسێن هەرکە سەیری ئالیسی ئەکرد، لەگەڵ ئەو بریقەدانەوەی چاوەکانی.
"تۆ نازانی چۆن ماچ بکەیت،" جیمین پێکەنی، باوەڕی نەئەکرد.
ئەوەندەی کە ئالیس ئەیەوێ توڕە بێ لێی، هەستەکان شەڕ ئەکەن لەگەڵ شەرمەزارییەکی زۆر کە بەناو ئالیسا تێپەڕ ئەبن.
ئەوەتا لەوانەیە جیمین وا بیری کردبێتەوە کە ئەو دوانەیان کاتێکی درێژ و پڕ لە سۆزیان ئەبێ بەیەکەوە بەڵام گەمژەیەتییەکەی ئالیس خێرا ڕۆشت و وێرانی کرد.
جیمین هێشتا پێی پێ ئەکەنێ. ئەو پێکەنینە کورتە بێزارکەرانەی بە بەردەوامی دێنە دەرەوە لە دەمی، وای کرد توڕەییەکە بەسەر شەرمەزارییەکەدا سەربکەوێ.
ئالیس لە قۆڵی جیمینی دا و دوری خستەوە، سنگە هێشتا ڕووتەکەی پشگوێ خست هەرکە ئالیس دەستی بەری کەوت.
"دوورکەوە!" ئالیس گریا. "بڕۆ دەرەوە!"
"نا بەیبی، نا." جیمین ئالیسی گرت بە قۆڵەکانی لە دەوری کەمەری  کە ئالیس ئەیویست لێی دوور بکەوێتەوە، ئالیسی خستەوە ناو باوەشی خۆی.
"ببورە،" جیمین وتی. قۆڵەکانی دووبارە لە دەوری ئالیس ئاڵاند بەڵام ئەمجارە لە پشتەوە. سەری لەسەر شانی ئالیس حەساندەوە. "ئەوە تەنها منی سەرسام کرد."
"تێیهیۆنگ بێ هۆکار بە پەتاتەی بێتاوان بانگم ناکات،" ئالیس گاڵتەی بە خۆی کرد، هەوڵی دا بە بەهێزی بمێنێتەوە لە ژێر قۆڵەکانی جیمین. "من ئاوام. ئێستاش بهێڵە بڕۆم." ئەمەشی وت.
جیمین همی کردوو ئالیسی توندتر گرت، بەناو گوێی ئالیس هەناسەی دا، "لەبیرم کرد. لەناو خەونەکانم، ئەو لێوە جوانانەی تۆ زۆر زیاتریان ئەکرد لە تەنها ماچێک." جیمین وتی.
ئۆهـ.
باشە، ئێستا ئالیس ڕەنگە سوورە سەرنجڕاکێشەکەی مەکینە ئاگرینەکەی وەرگرتووە.
"من بە جۆرێک دڵخۆشم، ئەوەی ڕاستی بێت،" جیمین بەردەوام بوو بە دەنگێکی ئاوریشمی. ئالیس ئەتوانێ هەست بە جیمین بکات کە دەستەکانی لەسەر لای دەرەوەی ڕانەکانی ئەودا جێگیر کرد و دەستی کرد بە خشاندنی دەستی لەسەر هەردوو لای ئالیس بۆ سەرەوە و خوارەوە، ئالیس موچوڕکی پیاهات.
"ب-بۆچی؟" ئالیس چرپەی کرد. "بۆچی تۆ دڵخۆش ئەبی؟"
لەگەڵ پێکەنینێکی تاریک، جیمین بە نەرمی بە لێوەکانی شوێنەواری لەسەر پێستە هەستیارەکەی ملی ئالیس جێدەهێشت. هەناسە بڕکێیەکی بچووک لێوە کراوەکانی ئالیسی جێهێشت بەهۆی ئەو هەستە.
"چونکە،" جیمین ناڵەی کرد. "ئەمە مانای ئەوەیە من ئەو پیاوەم کە هەموو شتێک فێری قوتابییە جوانەکەی ئەکات کە پێویستییەتی."
ئۆهـ.
"ئۆهـ،" ئالیس چرپاندی.
جیمین دەستەکانی بەکارهێنا لەسەر هەردوو لای ئالیس بۆ سوڕاندنەوەی بەرەو ڕووی خۆی، ئالیس بەبێهێزی قۆڵەکانی شل کرد.
"زۆر باشە، خاتوو کیم." جیمین وتی لەگەڵ پێکەنینێکی سێکسی، زمانی بە لێویا هێنا. "وانەی یەکەم: ماچی سادە."
بوەستە ئێستا.
"ئم، جیمین؟ بیرتە کە یەکەم جار یەکمان بینی نامجوون وتی 'تۆ مامۆستای ئالیسی؟ گوماناوییە.'  باشە تۆ خەریکە ئێستا ئەوە ئەکەی بە ڕاستی،" ئالیس وتی، بە شڵەژاوی پێکەنی.
مامۆستاکەی لێوی خۆی گەست. "ئەوە لەوانەیە خۆش بێت، ئازیزم، بەڵام یەکەم جار تۆ ئەبێ فێری ماچکردن بی."
"بەو شێوەیە نی-" ئالیس قسەکەی بڕدرا لە نیوەی ڕستەکەدا لەلایەن جیمینەوە کە دەستی لەسەر دەمی ئالیس دانا.
"من دووبارە ماچت ئەکەم، باشە؟" جیمین پێی وت و بە پەنجەیەکی چەناگەی ئالیسی بەرز کردەوە. "تەنها وەک ئەوە بکەوە کە من ئەیکەم."
***[ستۆپ] بەڵێ، وابزانم پێویستە هاجیما بکەن لێرەدا بەڕێز پارک و خاتوو کیم.
ئم.
جیمین خۆی نزم کردەوە، هەروەک و پێشتر زۆر بە نەرمی لێوە پڕەکانی خۆی لەسەر ئەوانەی ئالیس دانا. بە هێواشی جوڵا و لێوی سەرەوەی ئالیسی لە نێوان لێوی خۆی گرت، پاشان خوارەوە، دواتریش دەمی ئالیسی بە تەواوی لەگەڵ هی خۆی تێکەڵ کرد. لێوی جیمین بە شێوەیەکی نەرم لە دژی ئەوانەی ئالیس ئەجوڵان و ئالیس باشترین هەوڵی خۆی ئەدا بۆ ئەوەی لاسایی جیمین بکاتەوە.
جیمین همی کرد وەک نیشانەی ڕا لێبوون.
لێوی خوارەوەی ئالیسی گرت لە نێوان هی خۆی، ئەیلێسایەوە، ئالیسی دەورەدابوو بە گەرمییەک کە وای لێکرد ناڵە بکات.
دوای ئەوەی ئالیسی بەرەڵا کرد جیمین کەمێک کشایەوە، وەک ئەوەی چاوەڕێی شتێک ئەکات لە ئالیس.
چاوەڕێ ئەکات.
ئالیس بە ئەزموونی لێوە پڕەکەی خوارەوەی گرت لە نێوان لێوەکانی خۆی و مژینی نەرمی دابەش ئەکرد بەسەریدا. جیمین بە نزمی ناڵەی کرد وە ئالیس بەو دەنگە سوور هەڵگەڕا.
"باشە،" جیمین چرپەی کرد.
جیمین دووبارە ماچی ئالیسی کردەوە، بەڵام ئەمجارە سەری بەرەو لایەک لارکردەوە بۆ ئەوەی لێوەکانیان بەیەکەوە بگونجێن و زیاتر لەناو یەکتر قوڵببنەوە، گەرمی و خۆشی بگەیەنێت.
دەستەکانی کەمەری ئالیسیان گرت، بەرەو خۆی ڕایکێشا، وە ئالیس بە دوودڵی مشتە (دەست) داخراوەکانی لەسەر شانی جیمین دانا لەگەڵ جوڵەیەک.
"ئاساییە گەر دەستم لێبەی، بەیبی،" جیمین منگەی کرد لەگەڵ سووکە ماچێکی نەرم. "ئەمەوێ وابکەی."
باشە. هەناسەی قوڵ.
تۆ ئەتوانی ئەوە بکەی، ئالیس.
هەرکە ئالیس بە باوەڕبەخۆنەبوونەوە دووبارە ماچی جیمینی کردەوە، ڕێگەی بە دەستەکانی دا تا بەسەر ملی جیمیندا بێنە خوارەوە بۆ سەر شانە ماسوولکەدارەکانی بەناو کراسە تەنکە کراوەکەی. ئەوان زۆر توند و گەرمن، تەنانەت لەسەر قوماشەکەشەوە، وە ئالیس ئەوەی بەدڵە کە چۆن ئەوان ئەوەندە جێگیر لە ژێر لەپی دەستی.
ئالیس باوەڕبەخۆبوونی پەیدا کرد لەو هەناسە دانەوەی جیمین کە بە دەمی ئالیس کەوت، ئالیس بە لێزانیی دەستەکانی خستەوە پشتی ملی جیمین و پەنجەکانی تەرخان کرد بۆ چوونە ناو ئەو قژە
سوورە-خوێنییەی جیمین.
ئەوە وای لە جیمین کرد کە دووبارە کۆنترۆڵی ماچەکە بکاتەوە، بە ڕێکی و تەنانەت فراوانتر دەمی ئالیسی کردەوە لەگەڵ هی خۆی.
جیمین بە شێوەیەکی نوێ ماچی ئالیسی کرد لەگەڵ زۆرلێکردنێکی زیاتر، دەستەکانی جەستەی ئالیس ورد ئەکەن هەرکە زیاتر و زیاتر بەخۆیەوە دەینووسێنێت کە ئالیس ئەترسێ لەوەی بمرێ لە بێ ئۆکسجینی.
جیمین لە کۆتاییا وازی لە ئالیس هێنا، هێشتا کەمەری گرتبوو لە کاتێکا هەردووکیان وەستابوون و هەوڵیان ئەدا هەناسەیان ڕێک بکەنەوە.
"هەواڵێکی خۆش،" جیمین لە نێوان هەناسە قورسەکانی وتی.
"تۆ زۆر سروشتی."
ئالیس بەوە پێکەنی و وایکرد سەری بۆ پشتەوە فرێ بدات.
کاتێک سەری بەرز کردەوە دووبارە، جیمین تەنها لەوێ وەستابوو، سەیری ئالیسی ئەکرد بە شێوەیەک لە ناو چاوەکانی کە ئالیس ناتوانێ ئەو شتە بناسێتەوە.
پاشان جیمین وتی، "ئامادەی؟"
"بۆ چ شتێک؟" ئالیس وەڵامی دایەوە.
دەستی جیمین لە ناکاو لە قژی ئالیس ئاڵا و بەرەو پێشەوە ڕای کێشا بە هێزێکی زۆر کە یەکسەر بە سنگی جیمین کەوت، تاکە شت کە ئالیسی بە وەستاوی هێشتۆتەوە قۆڵەکەی تری جیمینە کە کەمەری ئالیسی گرتووە.
"بۆ وانەی دووەم،" جیمین وتی، نەرم وەک ئاوریشم.
بۆچی هەر لە ئێستاوە ئالیس سووربۆتەوە؟
***لێرەوە دەست پێئەکات***
بەڵام هەرکە جیمین ئالیسی زیاتر ڕاکێشا بۆ ماچێکی تر، کەسێک بە توندی لە دەرگای دا.
"ئالیس؟ تۆ لەوێی؟"
یوونگی.
ئەو هەڕەشەی مردنی کرد گەر جارێکی تر بینی ئەو دووانەیان دەست لە یەکترئەدەن.
ئالیس و جیمین هەردووکیان ڕاچڵەکین و لەسەر بێدەکە دانیشتن، ئالیس کتێبێکی بچووکی لەسەر ئەرزەکە هەڵگرتەوە و خێرا کردیەوە بۆ ئەوەی بیکاتە سەر لاپەڕەیەک لە کاتێکا جیمین دەستی کرد بە چاککردنی قژی کە بە پەنجەکانی ئالیس شێوێندرابوو و بە خێرایی قۆپچەکانی کراسەکەی داخستەوە و پانتۆڵ و قایشەکەی ڕێککردەوە.
کاتێک چیتر نیشانەیەکی گوماناوییان پێوە نەما لەگەڵ هێشتنەوەی بۆشاییەکی زۆر لە نێوانیان، ئالیس بانگی کرد، "دەرگاکە کراوەیە. ئەتوانی بێیتە ژوورەوە."
یوونگی خۆی کرد بە ژوورا، بە نامەیەکەوە نزیککەوتەوە.
"هانێ، نامەیەک بۆتۆ هاتووە. وابزانم ئەوە لە لایەن دایک و باوکتەوەیە وە- جیمین. تۆ چی دەکەی لێرە؟"
ئەو چرکەی کە یوونگی تێبینی ئامادەبوونی هاوڕێ قژ سوورەکەی کرد لە ژوورەکە، قسەی کرد.
چاوەکانی لە جیمین تەسک کردەوە تا وای لێهات هەر دیار نەمێنن لە ژێر قژە فستقیەکەیەوە، وە دڵی ئالیس وەک شتێک لێئەدات.
"ئێمە ئەرکی ماڵەوە ئەکەین، هیۆنگ،" جیمین وەڵامی دایەوە. لەگەڵ سەیرکردنێکی خێرا بۆ سەر کتێبەکە. ڕوونکردنەوەی زیاتری دا، "لە بیرکاری. ئالیس داوای یارمەتی کرد."
یوونگی بۆ ساتێک بڕوای نەکرد. ئالیس ئەیتوانی ئەوە ببینێ لەناو چاوەکانی یوونگی هەرکە بۆ سەرەوە و خوارەوە سەیری جیمین و ئالیسی ئەکرد. ئالیس لەوە ئەترسێ کە یوونگی زۆر لەوە ژیرترە کە لەلایەن ئەو دووانە هەڵبخەڵەتێ.
بەڵام دواتر یوونگی وتی، "باشە، بەڵام ئێوە پێویستە بوەستن. کاتەکە درەنگە." وە ئالیس خەریک بوو خەنی بێت لە خۆشییا.
"بە دڵنیاییەوە، هیۆنگ. با من یەک یاسای تر بۆ ئالیس بنووسم، پاشان ئەڕۆم." جیمین کاغەزێکی تێبینی لکاوی هەڵگرت لەسەر مێزەکەی ئالیس، شتێکی لەسەر نووسی و دواتر بە بەرگی کتێبەکەوە لکاندی.
جیمین بە بێ وتنی هیچ وشەیەکی تر ڕۆشت، چووە دەرەوە لە دەرگای ژوورەکەی ئالیس وەک ئەوەی چۆن پێشتر هاتە ژوورەوە چەن ساتێک پێش ئێستا.
یوونگی کاغەزە لکاوەکەی هەڵگرت و چەند جارێک سەیری پێش و پشتەوەی کرد، پاشان هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و کاغەزەکەی گەڕاندەوە بۆ ئالیس.
"شەو شاد، ئالیس." یوونگی وەک بۆڵەیەک وتی و لە دوای جیمین ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە لەگەڵ نامەکە لەناو دەستی.
ئەوە بەهانە بوو بۆ هاتنە ژوورەوە؟
کاتێک یوونگی دەرگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست، ئالیس بە وریایەوە سەیری ئەو تێبینیەی کرد کە جیمین جێیهێشت.
لە ژێر چەند ژمارەیەک و یاسای بیرکاری و هەندێک پیت شتێک نووسرابوو کە هەموو کەس بە شتێکی ئاسایی و بێتاوان ئەیبینێ جگە لە ئالیس.

'کارێکی باش بۆ ئەمڕۆ، ئالیس، بەڵام ئێمە هێشتا تەواو نەبووین. وانەی دووەم سبەی دەست پێئەکات ؛) '

ئالیس ڕەنگی سوورهەڵگەڕا تەنها بە بیرکردنەوە لێی.
خۆی تووشی چی کرد؟

___________________
Unedited
١٥٩٠ وشە.
ڤۆت و کۆمێنت بکەن ثانکیوو^^

ڤۆت و کۆمێنت بکەن ثانکیوو^^

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.
Teach MeHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin