نەخۆشخانەم ناوێ

782 157 39
                                    

دەنگێکی سەیر ئالیسی لە خەوە قوڵەکەی هەڵساند.
بە خەواڵوویی  چاوەکانی کردەوە هەر کە وردە وردە ئەکەوتەوە هۆش، لە ناو تاریکییەکەدا چاوەکانی ئەتروکاند. بەرچاوی لێڵ بوو. سەیری کاتژمێرەکەی نزیک خۆی کرد.
7:56 a.m
ئەوە کاتی هەڵسانی ئالیسە بۆ قوتابخانە. بە پێی ئەم کاتە بێ، ئالیس تاکە کەسە کە تا ئێستا لە ماڵەوە مابێ.
بەڵام ئالیس پێی وانییە کە تاکە کەس بێت.
ئەو دەنگە نامۆیە دووبارە هاتەوە، نوساو و سەیرە هەر کە بەناو هەواکەدا بڵاو ئەبێتەوە
ئەمە چییە؟
وا دەرەکەوێ کە لە گەرماوەکەی ئالیسەوە بێ.
بە تەمبەڵی ناڵەی کرد، ئالیس خۆی ڕاکێشایە دەرەوە لە ناو بەتانییە گەرمەکەی و دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو دەرگای گەرماوەکە.
هەرچەندە کەمێک ئەترسێت، ڕووناکی ڕۆژەکە کەمێک لە ترسەکەی کەم ئەکاتەوە. دڵی کەمێک خێراتر لێ ئەدا لە کاتی ئاسایی، بەڵام وەک و شێتی لێ نەهاتووە و هەڕەشەی دەرچوون بکات لە سنگی.
دەرگاکەی بە هێواشی کردەوە، بە سەرسوڕمانەوە چاوەکانی ئەترووکاند بەو دیمەنەی بەردەمی.
ئەوە جیمینە.
ئەو کەوتۆتە سەر ئەژنۆکانی، بەسەر تۆیلێتەکە چەماوەتەوە و بە توندی ئەوەی ناو سکی ئەکاتە ناوی. ئەو جلە تەنکانەی بەری بە تەواوی بە ئارەقە تەڕ بوون. دەستەکانی لەسەر لێواری تۆیلێتەکە جێگیر بوون، جومگەی پەنجەکانی سپی بوون بەهۆی پەستان خستنە سەریانەوە.
"نەفرەت!"
ئالیس وتی و ڕایکردە لای جیمین، کەوتە سەر ئەژنۆکانی هەر کە هەوڵی دا قژە-تا ڕادەیەک-درێژەکەی بۆ لەسەر ڕوخساری لابدات.
ئالیس پێی وانەبوو کە جیمین تەنانەت تێبینی بوونی ئالیسیش بووبێ هەر کە بەردەوام بوو لە هاوار کردن لە تاو ئازار.
چاوەکانی ڕەشێکی تڵخن کە لەوانەیە بەهۆی 'تا' وە بێت، ڕووخساری سوور و لە هەمان کاتدا و زەردهەڵگەڕاوە.
"جیمین،" ئالیس بە نەرمی وتی، پەرچەمی جیمینی لەسەر چاوی لادا. "تۆ باشی؟"
ڕشانەوەکەی وەستا بۆ ساتێک و جیمین توانی سەری بەرەو ئالیس بەرز بکاتەوە.
"ئالیس-" ئەوە هەموو ئەوە بوو جیمین توانی بیڵێ پێش ئەوەی خێرا سەری بخاتەوە ناو تۆیلێتەکە.
"خولەکێک بوەستە،" ئالیس بە چرپەوە بە جیمینی وت.
لەسەر ئەرزەکە هەڵسایەوە، ڕایکردەوە ژوورەکەی خۆی و مۆبایلەکەی هەڵگرت.
دوای سێ جار لە هەوڵدان بە پەیوەندیکردن، براکەی تەلەفۆنەکەی هەڵگرت.
"سڵاو، ئالیس." تێیهیۆنگ وتی بە یەکەم وشە.
"تێیهیۆنگ،" ئالیس بە دەنگێکی نیگرانەوە وتی. "جیمین نەخۆشە، یانی، زۆر نەخۆشە. لە کوێی؟"
ئالیس ئەتوانێ گوێی لە نەفرەتەکانی تێیهیۆنگ بێ لە تەلەفۆنەکەوە هەرچەنە بە نزمی ئەیڵێ.
"من لە کارم،" تێیهیۆنگ چرپەی کرد. "بەڵام من ناتوانم ئەمڕۆ دەست هەڵگرم. بەڕێوبەرەکەم ئەمکوژێ گەر بزانێ ئێستا بە مۆبایلەکەم پەیوەندی ئەکەم."
"هیچ کەس هەیە کە ئەمڕۆ ڕۆژی پشووی بێ؟" ئالیس پرسی.
"جین یان هۆسۆک، کەسێک؟"
"ئێمە هەموومان ئەمڕۆ کار ئەکەین، وە جۆنگکووک تاکو کاتژمێر ٤ وانەی هەبووە." تێیهیۆنگ بە دوودڵییەوە وتی، بە هێواشی منگەی ئەکرد.
"ناتوانی تەنها ئەمڕۆ نەچی بۆ قوتابخانە؟" تێیهیۆنگ وتی.
"تێیهیۆنگ!" ئالیس گریا.
"هەرخۆی مامۆستاکەشت لەوێ نابێ!" براکەی وەڵامی دایەوە. "تۆ هیچ وانەیەک لە دەست نادەی."
نەخێر. ئەمە خراپە.
"چی ئەگەر خەڵک گومانیان کرد کە ئێمە لە هەمان ڕۆژدا دیار نەماوین؟" ئالیس بە چرپەوە وتی، هێشتا دڵنیا نەبوو.
تێیهیۆنگ گاڵتەی پێهات و وتی، "ئەوەندە بیر لە ئەگەر مەکەرەوە، ئالیس. هیچ کەس بیر لەوە ناکاتەوە."
"باش،" ئالیس بە ڕقەوە مینگەی کرد. پەیوەندییەکەی لەسەر براکەی داخستەوە پێش ئەوەی بتوانێ هیچ شتێکی تر بڵێت و ڕۆشتەوە بۆ سەیرکردنی پیاوە نەخۆشەکەی ناو ژووری گەرماوەکە.
نەخۆشییە توندوتیژەکە دامرکاوەتەوە، جیمینی بە لاوازی و ڕەنگ زەرد جێهێشتووە، پاڵی بە دیوارەکەوە ناوەتەوە لەگەڵ قژە سوورە ئاڵۆزەکەی.
بە ماندووی سەری بەرز کردەوە کاتێک ئالیس چووە ناو گەرماوەکەوە دووبارە.
"بەیانی باش،" جیمین بە بێ هەناسەیی وتی، وەک و وابێ ئێستا هەموو هەناوی لەگەڵ ڕشانەوەکەی نەهاتبێتە دەرەوە.
ئالیس تەنانەت زەردەخەنەشی نەکرد.
لە جیات ئەمە، لە تەنیشتیەوە دانیشت و دەستی کرد بە دانانی دەستی لەسەر نێوچەوانی جیمین بۆ پشکنینی گەرمییەکەی.
جیمین سەری دورخستەوە بەرەو لاکەی تر.
"من باشم،" جیمین مینگەی کرد، لێوە پڕەکانی گرژ کردبوو.
ئالیس بە شێوەیەکی نامۆ سەیری کرد، گاڵتەی پێهات. "گاڵتەم لەگەڵ ئەکەی؟ تۆ هیچ باش نیت." ئالیس جوڵا بۆ ئەوەی دووبارە دەستی لێبدات وە جیمین لەسەر سمتی خۆی خشاند بەسەر کاشیەکاندا بەرەو دواوە.
"وەک مناڵ هەڵسوکەوتم لەگەڵ مەکە،" جیمین وتی. "من باشم."
"پارک جیمین،" ئالیس بە توڕەیی وتی.
"کیم ئالیس،" جیمین بە گاڵتەوە دوبارەی کردەوە.
بەڵام جیمین خەریکە توڕە ئەبێ ئێستا.
ئالیس نیگەرانە بۆی، بە تایبەتی کاتێک هەناسەکانی وا دەرەکەون کە خێراتر و کورتر ئەبنەوە.
"برۆ بۆ قوتابخانە، ئالیس. تکایە،" جیمین داوای کرد، کە ئالیس سەری بە نەخێر جوڵاند.
"من تۆ لێرە بەجێ ناهێڵم. چی ئەگەر تۆ مردی یان شتێک کاتێک کە من ڕۆشتوم؟" ئالیس وتی.
جیمین چاوی لێ سوڕاند و وتی، "ئەی ئەو کاتە تۆ زۆر دڵخۆش نابی."
ئالیس شەویلگەی توند داخست، سەری سوڕما کاتێک ئازارێک بەناو سنگیا تێپەڕی لەگەڵ قسەکەی جیمین. بە قورسی هەوڵی ئەدا تا ئەو ئازارە لە چاوەکانی بە دی نەکرێن هەر کە بە ساردی سەیری جیمینی ئەکرد.
"بە جێت ناهێڵم،" ئالیس دوبارە چرپەی کرد.
جیمین دەستی کرد بە پاڵنانی جەستەی خۆی بۆ ئەوەی بە ڕێکی دابنیشێت، بەڵام ئەو ڕەنجەی لەوەدا کێشای بە ڕوونی دیار بوو. قۆڵەکانی، کە ماسولکەیی و بەهێزن، ئێستا بەهۆی فشارەوە ئەلەرزن.
"سەیرکە ئالیس،" جیمین بە قورسی هەناسەی ئەدا. "بەڕاستی من نامەوێ مامەڵە لەگەڵ تۆ بکەم لە کاتێکا من-"
لە نیوەی ڕستەکەدا وەستا و بە سەیری چاوی تروکاند.
"جیمین؟" ئالیس بانگی کرد.
هاوارێک دەمی ئالیسی جێهێشت کاتێک چاوە قاوەییە جوانەکانی بەرەو دواوە سوڕانەوە و جەستەی شل بوو و چیتر جێگیر نەما لەسەر کاشیە ساردەکانی ئەرزەکە.
"تکایە مەمرە!" ئالیس هاواری کرد هەر کە خۆی سوڕاندەوە بەرەو ئاڕاستەی ئەو لەسەر ئەرزەکە، بە دەستی شانەکانی جیمینی گرت. جیمینی جوڵاند بۆ ئەوەی سەر و شانی جیمین لەسەر کۆشی خۆی دابنێ، نێوچەوانە شێدارەکەی بەر دەستی کەوت. "جیمین، هەڵسە!"
هەر جارێک ئالیس جەستەی جیمینی ئەجوڵاند و هەوڵی ئەدا هەڵی بستێنێتەوە، جیمین لە پڕ ئەکەوت.
پێویستە ئالیس بیبات بۆ نەخۆشخانە؟
پەیوەندی بە ئەمبوڵانسەوە بکات؟
بە نەرمی سەری جیمینی لەسەر ئەرزەکە دانا، هەڵسا و مۆبایلەکەی هێنا لەو شوێنەی کە لێی بەجێ هێشتبوو لە ژوورەکەی و هاتەوە لای جیمین، پەیوەندی بە 119 کرد لە کاتێکا بە ترسەوە لە جیمین ئەڕوانێ.
هێشتا مۆبایلەکە زەنگی لێ ئەدا کاتێک دەستێک مەچەکی ئالیسی گرت، نەفرەتییانە ئالیسی ترساند و مۆبایلەکەی لە دەست کەوت.
"ناخۆشخانەم ناوێ،" جیمین ناڵاندی. "من هیچ نەخۆشخانەیەکم ناوێ."
"تۆ پێویستە بچیتە نەخۆشخانە!" ئالیس هاواری بەسەردا کرد هەر کە جیمین پەیوەندەییەکەی داخستەوە. ئەو جوڵە بچووکە لە هەموو هێزێکی جیمین پێکهاتبوو و دووبارە پاڵکەوتەوە، هەناسەی توند ئەدا.
"نەخۆشخانە نا. نەخۆشخانە نا، ڕقم لە نەخۆشخانەیە."
جیمین منگەی ئەکرد و منگەی ئەکرد بەسەر یەکەوە، سەری بەرەو هەردوو لا ئەجوڵاند.
"باشە،" ئالیس چرپەی بۆخۆی کرد. "باشە، سەرەتا با لەسەر ئەرزەکە هەڵیبگرم."
ئالیس هەرچۆنێک بێ هەوڵی دا قۆڵی جیمین بخاتە دەوری شانەکانی خۆی، بەڵام کێشی جەستە بێ هۆشەکەی جیمین زۆر قورستر بوو لەوەی ئالیس بیری لێ ئەکردەوە.
ئەو پیاوە پتەوە.
ئالیس لە کۆتاییدا توانی بە نیوەیی مامۆستاکەی هەڵبگرێ و ڕایکێشێت بۆ ژوورەکەی خۆی، فڕێی دایە سەر بێدەکەی. ئەو چرکەی کە خەریک بوو پشتی بەر بێدەکە بکەوێت، چاوەکانی جیمین لە ناکاو کرانەوە.
"نەفرەت." جیمین وتی پێش ئەوەی ڕا بکاتەوە دەستشۆرەکە.
دەنگی هێڵنجدانەوە و تەپەی قاچ و دەستی جیمین لەسەر کاشییەکە هاتەوە بەر گوێی ئالیس.
هەناسەیەکی قوڵی دایەوە، ئالیس لەسەر بێدی جیمین دانیشت و دەستی لەسەر نێوچەوانی خۆی دانا.
ئەو هەموو ماندووبونە بۆ هیچ. 
ئەوە ڕۆژێکی درێژ ئەبێت.

ـــــــــــــــــــــــــ

ـــــــــــــــــــــــــ

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.

Unedited.

لەمێژە پۆستم نەکردووە، ئەزانم. بەس لەوانەیە هەموومان وەکو یەک بین و بزانین بەهۆی ئەو ئیمتیحان و شتانەوە...
هەر بەو بۆنەیەوە، وەش وەش بەڕێز پاڕک قژی سور کردەوە لە بەختی من.
لەمێژە ئەمەوێ قژی سوور بکات هەر لە دڵما بوو🥲 ئاخیری کردی ئۆمۆ.
باسی جین ناکەم. دڵم پێوە نەما 😩

 دڵم پێوە نەما 😩

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.
Teach MeHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin