Yoongi's POVیوونگی نازانێ چۆن هاتە ئێرە.
ئەو تەنها بەو ناوەدا ئەڕۆشت، خەریکی کاری خۆی بوو، کاتێک دوو قۆڵ لە شوێنێکەوە هاتن و یوونگیان بەرز کردەوە وەک بووکەشووشە.
لە دژی تێی ئەکۆشا و تا دەمی توانی هەر نەفرەتی ئەکرد، یوونگی سەری بۆ دوواوە سوڕاند تەنها بۆ بینینی بچووکترین هاوڕێکەی لە پشتییەوە، بە سنگی خۆیەوە گرتوویەتی بە بێ هیچ ماندووبونێک (هەر بە فشە هەڵی گرتووە). پێکەنینێک بە لێوەکانیدا تێپەڕ بوو، ددانە کەروێشکییەکانی پشان دا.
ماکنێی بەهێزی گەمژە.
جگە لە باوەشێک هیچ شتێک وا لە یوونگی ناکات هەست بە باشی بکات لەم کاتەدا.
هەر کە یوونگی خەریک بوو وشەیەکی بکوژانە بە جۆنگکووک بڵێت کە لە ژیانیدا نەیبیستووە، شتێک بینایی ئەوی گرت، چاوەکانی و لووتی داپۆشی و تەنها دەمییان بە ئازادی جێهێشت.
هەڵەتان کرد، مناڵینە.
"ئەوە $&%$#^$&*#>$ ئێوەی گەمژە%#&$*چی ئەکەن؟" یوونگی هاواری کرد بە دەنگە قوڵەکەی. لە دوای گیران لەلایەن جۆنگکووک، یوونگی ئێستا بە کورسییەکەوە بەستراوەتەوە.
بەستراوەتەوە.
بە کورسییەکی نەفرەتییەوە.
هیچ یەکێک لەم کوڕانە بیریانە کە کاری یوونگی چییە؟
پەڕۆکەی سەر ڕوخساری لادرا و ژوورێکی تاریک بەخێرهاتنی چاوەکانی ئەوی کرد، لەگەڵ ڕووناییەکی گەش ڕێک بە ناو بینایی ئەودا دەبریسکایەوە.
یوونگی ڕانەچڵەکی.
لە جیات ئەمە، ڕاستەوخۆ سەیری ناو ڕووناکییەکەی کرد، ڕێک سەیری ئەو کەسەی کرد کە ئەزانێ لە پشت ڕوونکییەکەوەیە.
"جۆنگ هۆسۆک،" یوونگی وتی. "ئەوە تۆ چ نەفرەتییەک ئەکەی؟" ڕووناکییەکە جوڵا هەر کە هۆسۆک لە پشتییەوە دەرکەوت و ناڵاندی، "تۆ وتت کە یوونگی من نابینێ لەبەر ڕووناکییەکە!"
وتی و ڕووناکییەکی کوژاندەوە، چەند چرکەیەک پێش ئەوەی ڕووناکی سەرەکی ژوورەکە دابگیرسێنێ.
ئەوان لە چێشتخانەکەن، یوونگی دەورەدراوە لەلایەن نیوە-بازنەیەک لە گەمژە.
"ئێوە چی ئەکەن؟" یوونگی نەڕاندی. ئەم هەموو تێکۆشانە بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە دەستەکانی ماکنێیەکە و ئەم کورسیەی پێیەوە بەستراوە ماندووی کرد، پێویستی بە خەوێکە.
جیمین هەنگاوی نا بەرەو پێشەوە لە ناوەندی گرووپەکە، دەستەکانی لە پشت خۆیەوە گرێ دابوو.
"هیۆنگ،" جیمین بە شڵەژاوی وتی. "پێویستم بە یارمەتی تۆیە."
بە تەمەڵی لە ژێر پەتەکانەوە جوڵەی کرد و سەری بۆ لاکەی تر لارکردەوە، یوونگی پرسی، "وە تۆ منت ڕفاند بە مەبەستی وتنی ئەمە؟"
جیمین ئاماژەی بۆ جین کرد "لەو بپرسە،"
جین بە خێرایی سەری بە نەخێر جوڵاند، بە پەنجە ئاماژەی بە جیمین کردەوە و وتی، "تۆ نامەت بۆ کووکی نارد، وە وتت 'ئێمە لەوانەیە پێویست بێت یوونگی بڕفێنین' چۆن ئەمە هەڵەی منە؟!"
"من بەڕاستم نەبوو!" جیمین نکۆڵی لێ کرد.
"ئەگەر هەوڵ ئەدەن قسەم لێ دەربێنن دەربارەی هەر شتێک بێت،" یوونگی بە وشکی چرپەی کرد، "ئەوا کارێکی خراپ لەگەڵ خۆتان ئەکەن."
جیمین هەناسەیەکی قوڵی دایەوە، قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند.
"بۆچی تۆ ئەم بیرۆکەیەی پێکەوەبوونی جیمین و ئالیست بە دڵ نییە؟" جۆنگکووک لە شوێنی خۆیەوە وتی.
"بۆ ئەمە منتان هێناوەتە ئێرە؟" پیاوە قژ فستقییەکە وتی. "بۆ قسە کردن دەربارەی بارودۆخێکی خەیاڵی؟"
ئەوان زۆر ڕۆشتن. چاوەکانی یوونگی خەریکە دەست ئەکەن بە داخران لە بێزارییا.
"تەنها وەڵام بەرەوە، هیۆنگ." جۆنگکووک وتی.
یوونگی چاوەکانی سوڕاند، بە توڕەییەکی سارد لە هەمووانی ڕوانی. وتی، "بۆ چەند هۆکارێکی ڕوون. یەکەم، ئەمە نایاساییە-"
"نەخێر وانییە،" جۆنگکووک قسەی ئەوی بڕی. "ئالیس هەژدە ساڵە، وە هیچ یاسایەکی تایبەت نییە کە مامۆستایەک نەتوانێ ژوان لەگەڵ قوتابییەک ببەستێ. ئەگەر ئالیس هەرزەکارێک بووایە، ئەوا شتێکی جیاواز ئەبوو. بەڵام وانییە."
همم. جوانە.
"ئەمە یەکێکە لە خاڵەکانی یاساکە،" یوونگی وەڵامی دایەوە. "بۆیە هێشتا هەڵەیە."
"بۆچی؟" جیمین پرسی.
لەگەڵ گرژکردنی لێوەکانی، یوونگی بە گومانەوە سەیری ڕوخساری هەموویانی کرد. "بۆچی هەمووتان بەردەوام ئەوە ئەپرسن؟"
"بۆچی هەڵەیە، هیۆنگ؟" جیمین دووبارە پرسی. پرسیارەکەی ئەوی پشتگوێ خست.
"چونکە هەڵەیە!" یوونگی بە ڕەقی وتی. ڕقی لەوەیە کاتێک خەڵک پرسیار دەربارەی بڕیارەکانی ئەکەن.
"کەواتە هیچ هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ ئەو دژایەتییەی تۆ بەرامبەر ئەم پەیوەندییە،" نامجوون وتی بە دەربڕینێکی زیرەکانە.
یوونگی وەستا. "ئێوە بۆچی وا ئەکەن؟"
"چونکە پێویستم بە یارمەتیتە،" جیمین وەڵامی دایەوە. "وە ئەم ڕفاندنە زیاتر بۆ سەرنج ڕاکێشان بوو. ئێستا کە سەرنجی تۆم لایە، ئەمەوێ تۆ جدی بی."
"گاڵتە ئەکەی؟" یوونگی پێی پێکەنی.
"گاڵتە ناکەم." جیمین جەختی لەسەر وشەکانی کردەوە. خۆی چەماندەوە و لەبەردەم هیۆنگەکەی لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت، لێوی خوارەوەی گەست. "هیۆنگ، من شتێکم کردووە. وە هیچ حەزی پێ ناکەی."
یوونگی سەیری کرد، چاوە تیژەکانی بچووک کردەوە.
"چیت کردووە؟" پرسی.
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا، پاشان هەمووی کردە دەرەوە.
"کەوتمە خۆشەویستی ئالیسەوە."
![](https://img.wattpad.com/cover/267565894-288-k169066.jpg)
YOU ARE READING
Teach Me
Romance"نەفرەت لە یاساکان. من تۆم ئەوێ، کیم ئالیس ." پارک جیمین x کیم ئالیس مامۆستای خوێندنی ئامادەیی [uwu] Translated by Varin---jinwjin-0 Written by Pocketbangtan Start: 27/5/2021