ئەژنۆ

841 149 33
                                    

"بەڕێز پارک؟ من لەمە تێناگەم. ئەتوانی یارمەتیم بەی؟"
ئالیس دەمی کرایەوە بەو قسەیەی جێیهی، ئەزانێ، شتێک ئەبێت، "بەڵێ، خاتوو لی،" وشەکان بە تاڵی و قورسی لە دەمی جیمینەوە هاتنە دەرەوە. ئەوە تاکە گفتوگۆ بوو بە درێژای هەموو کاتی سزاکە.
جێیهی زەردەخەنەی کرد و بە چاوی برسی سەیری لاشەی مامۆستاکەی ئەکرد هەرکە بەرەو ئەو ئەڕۆشت.
ئالیس چاو و گوێکانی خەریکە دەست بە خوێنبەربوون ئەکەن. خۆشبەختانە، نزیکەی تەنها ١٠ خولەک ماوە لەناو سزا؛ ئالیس دڵنیا نیە گەر بتوانێ چیتر بەرگەی جێیهی بگرێ.
ئالیس، جیمین، وە کوڕە قژ قاوەییە بێدەنگەکە بە بەردەوام چاویان لەسەر کاتژمێرەکە بوو بۆ ماوەی یەک کاتژمێری ڕێک، چاوەڕێی ڕزگاربوون لە سزا زۆر قورسەکە بوون کە لی جێیهییە.
لە کاتێکا ئالیس سەیر ئەکا، کاتژمێرەکە بە هێواشی خولەکەکان ئەژمێرێ بۆ ئەو دەنگەی باکگراوندەکە کە جیمین هەوڵ ئەدا یارمەتی جێیهی بات بۆ ئەرکەکەی. ئەو تێکۆشانەی لەگەڵ قسەکردنە ناپەیوەستەکانی جێیهی دەربارەی لاشەی جیمین وا لە جیمین ئەکا تەواو بێ تاقەت بێ، وای لێ ئەکا کە هەتا پێی ئەکرێ ڕابکا بۆ لای مێزەکەی خۆی بۆ خۆ دزینەوە لە جێیهی.
ئالیس لە دوو خولەکی کۆتایی ئارەقەی کردبوو، وەکو وابێ بە دوو ساڵ تێپەڕێ.
وەکو ئەوە وایە کات بە هەموو هێزی خۆیەوە لە دژی ئالیس کارئەکات، وای لێ ئەکات ئازار بچێژێ بەبێ هۆکار.
کات هەموو ئەو شتە نیە کە واز لە ئالیس ناهێنێت.
کار، چارەنووس، ڕووداو، وە ئەو سەر سوورەی ناوی پارک جیمینە. هەموو ئەم شتانە یەکئەگرن بۆ پێدانی خەم بە ئالیس.
ئالیس هێشتا ناتوانێ باوەڕ بکا کە کتێبە بچووکە نەفرەتییەکەی لە هیچ شوێنێکی مێزەکەی نەبوو.
ئالیس ئەگەڕێتەوە لەگەڵ پلانی تۆڵەکردنەوەکەی.
کاتێک تەنها یەک خولەک مابوو بۆ زەنگ، ئالیس بە پەرۆشی و دڵ گەرمییەوە دەستی کرد بە کۆکردنەوەی کەلوپەلی قوتابخانەی، جیمین بەلای ئالیسدا هات لەگەڵ قۆڵەکانی پڕ لە کتێب و دەفتەر، بەرەو ڕەفەکە ئەیبردن لە دواوە. هەرکە ئالیسی تێپەڕاند، تێبینی کرد کە جیمین بە خێرایی سەیری کرد. لایەکی جیمین کەمێک جوڵا بەرەو چەپ و ڕانە بەهێزەکەی بەر مێزەکەی ئالیس کەوت، کەیسی قەڵەمەکەی ئالیسی بەردایەوە و هەموو ئەو شتانەی ناوی بەرەو ئاڕاستەی جیاواز فڕین بەسەر کاشییەکانی ئەرزی پۆلەکە. دوای درووستبوونی ئەو ئاژاوەیەی کەوتنی قەڵەم و هەموو شتەکانی تر، دەنگدانەوەیەکی لە ناو بێدەنگیەکە دروستکرد، ئالیس خەریکە بێهیوا ئەبێ لە ژیانی.
ئەو.
نەفرەتییە.
چیــــــە.
خوایە.
"ئوپس،" پیاوە قژ سوورەکە بە نزمی وتی، زەردەخەنەیەکی لاری سێکسی کرد کاتێک کە پشتی لە دووەکەی تر بوو.
ئالیس بە گومانەوە سەیری کرد. جێیهی و کوڕە بێدەنەگەکە ڕوویان سوڕاندەوە بۆ ئەوەی سەیری ئەو ئاڵۆزییە بکەن،
بە تەواوی دوو کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو.
جێیهی بە نزمی پێئەکەنی وەکو بێ ئەقڵێک، لە کاتێکا کوڕە بێدەنگەکە بە لایەنی کەمەوە ئەو ڕەوشتەی هەبوو کە بە دڵسۆزیەوە سەیر بکات. بەڵام بەدبەختانە زەنگەکە لێدرا، وە ئەو خێرا لە دەرگاکە ڕۆشتە دەرەوە بەرەو ئازادی.
هاهـ؟ ئەسڵەن سۆزێکی نەبوو بۆ یارمەتیدانم.
کاتێک جێیهی خۆی لە ژوورەکە هێشتەوە و بە مەکرەوە سەیری جیمینی ئەکرد، جیمین بە قورسی هەناسەی هەڵکێشا. کتێبەکانی گواستەوە بۆ ناو ڕەفەکە و سەیری کچە بێزارکەرەکەی کرد.
"خاتوو لی، تۆ ئەتوانی بڕۆی. وابزانم یارمەتی خاتوو کیم ئەدەم لە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی." دووبارە هەناسەی هەڵکێشا وەکوو وابێ بارێکی زۆر قورسی خستۆتە سەر شانی خۆی.
ئالیس دەستەکانی وەکو مشت توند کۆکردەوە، سەیرکردنێکی مردنی پێدا.
من ئەو کەسەم کە کەوتومە ناو ئەو ئاڵۆزییەوە، ئەی گەمژەی لەخۆبایی.
جێیهی دەستی پێکرد، "منیش ئەتوانم یا-" بەڵام بەخێرایی لە لەلایەن جیمین بێدەنگکرا.
"پێویست ناکا." جیمین بە ساردی وتی.
ئالیس بە نزیکی ئەتوانێ جیمین ببینێ کە بە زۆر هێمنی خۆی ڕاگرتووە. جێیهی لە کۆتاییا نامەکەی پێگەشت و خۆی دزیەوە بەرەو دەرەوەی دەرگاکە.
ئالیس بە گەمژەیی ئەو پێکەنی.
جیمینی ئیهمال کرد، بەرەو دوورترین قەڵەم ڕۆشت و دەستی کرد بە کۆکردنەوەی شتەکانی کرد، تا توانی دوور لە مامۆستا ترسناکەکەی مایەوە. ئەو ئالیس بێزار ناکا.
سەیرە.
هەردووکیان بە بێدەنگی شتەکانیان کۆ ئەکردەوە تا ئالیس تێبینی ئەوەی کرد کە یەکێک لە قەڵەمەکان لێوارەکەی بە ژێر ڕەفەی کتێبەکان لکاوە. وە لە بەختی ئالیس، هەرکە بەرەو خوارەوە چەمایەوە بۆ گرتنی، سەری پەنجەکانی بەر شتە لوولەکییەکە کەوت و دوورتر خولایەوە بەرەو ژێر ڕەفەکە.
بۆچی ئەوە هەمیشە بەسەر منا دێت؟
لەسەر شانیەوە سەیری ئەو ناوەی کرد کە ئەگەر جیمین لە شوێنێکی تر سەرقاڵ بێت، ئالیس کەوتە سەر ئەژنۆکانی و تا توانی بەرەو ژێر ڕەفەکە دەستی بردە ژوورەوە. قەڵەمەکە لەوێیە؛ ئەتوانێ هەست بە بەرکەوتنی قەڵەمەکە بکات بە پەنجەی، لە نێوان پەنجەی ئالیس و دیوارەکە گیری خواردووە.
بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەندە دوورە کە ئالیس ناتوانێ بە تەواوی بیگرێت. قۆڵی درێژکردەوە تا توانی بڕوا، تەنها بە تۆزقاڵێک ئەتوانێ لێواری لاستیکی بەشی خوارەوەی قەڵەمەکە بگرێ.
ئەهـ ها!
سەرکەوتووییانە، ئالیس گەڕایەوە دواوە لەگەڵ قەڵەمە کێشە درووستکەرەکەی لە ناو دەستەکانی، زەردەخەنەیەکی سەرکەوتوانە لەسەر ڕوخسارییەتی.
لەسەر ئەژنۆکانی سوڕایەوە، تەنها بەرەو دواوە سوڕایەوە بۆ ئەوەی ڕووخساری لە بەرامبەر دوو ڕان ببینێتەوە، ئەوانیش تەنها هی یەک و تاکە کەس پارک جیمینن.
ئۆهـ نەفرەت.
جیمین بە نیوەیی لەسەر مێزەکە دانیشتووە لەبەرامبەر ئالیس، بە دڵخۆشییەوە سەیری ئالیسی ئەکرد هەر کە ڕووی سوڕاندەوە، ئەوەی کە ئالیس لێی دڵنیایە بە تەواوی شەرمەزار بووە لە کاتێکا تەنها چەند ئینچێک لە رووخساری ئەوەی ترەوە دوورە. لەگەڵ ڕەفەی کتێبەکان لە پشت ئالیسەوە و جیمین لە بەرامبەریەوە، تەنها ئەو هەڵبژاردەی هەبوو کە بەرەو لایەکی سەلامەت بجوڵێ.
تەنوورەکەی دەنگێکی جیڕەی درووست کرد لەسەر کاشییە لووسەکان هەر کە جوڵا بەرەو لای ڕاست.
ئالیس بە تەواوی بێهیوا بووە بۆ ڕزگاربوون لەو بارودۆخە، بە تایبەتی بێهیوا بووە بۆ دەرچوون لەو شوێنە سەیرەی کە لێیەتی.
بام!
قیژەیەک لە دەمی ئالیسەوە هاتە دەرەوە لەگەڵ ڕاچڵەکان کاتێک ڕێگای سەلامەتی لەلایەن قاچی جیمینەوە گیرا کە بە توندی لەسەر کاشییەکەی جێگیر کرد. بە دوودڵی سەیری کرد، ئێستا جیمین پڕ بە دەنگی پێئەکەنێ، بە هەموو جەستەی پاڵیداوەتەوە بە مێزەکەوە لە کاتێکا قاچەکانی لە هەردوو لای ئالیس بڵاوکردۆتەوە.
ئالیسی چەسپاندەوە.
ئەو دیمەنەی جیمین کە پاڵی بە مێزەکەوە داوەتەوە، هێشتا لەناو جلە فەرمییە ڕێکەکانی و بۆینباغەکەی، سەیری ئالیس ئەکات بە پێکەنینێکی باوەڕبەخۆبوونەوە کە لە هەمان کاتدا شێوەیەکی هۆت پشان ئەدات، بە تەواوی تاوانبارانەیە.
"بۆچی ئالیس،" بە نەرمی وتی. "من لەو بڕوایە نەبووم کە تۆ بکەویتە سەر ئەژنۆکانت بۆ من بەو خێراییە."
ئۆهـ بە ئالیس بانگم ئەکات. قوتابخانە تەواو بوو وە لەناکاو من بوومەوە ئالیس دووبارە.
"لەبەر ئەوەی نەکەوتوومە سەرئەژنۆکانم،" ئالیس خێرا وەڵامی دایەوە، بە تەواوی دڵتەنگ بووە. ئەگەر سەیری جیمین بکات لەوانەیە کەمێک لە سەرنجڕاکێشییەکەی کەم ببێتەوە.
"سەیرێکی خۆمان بکە." جیمین بەردەوام بوو لەگەڵ جوڵاندنی سەری. "من لەم سەرەوەم، تۆش...لەو خوارەوە."
"بە ڕووداو بوو،" ئالیس شڵەژا. "ئێستاش، گەر مەجالم بەی هەڵسمەوە..."
ئالیس کەمێک جوڵا و سەیری جیمینی کرد بە هیواوە، بەڵام ئەو تەنها لە شوێنی خۆی مایەوە، وەک ئەوەی چاوەڕێی شتێک ئەکا.
ئالیس بە پەنجەی قاچی جیمینی پاڵنا بۆ ئەوەی هانی بدات بجوڵێ. لە جیات بەرەڵا کردنی ئالیس، جیمین خۆی چەماندەوە بەرەو پێشەوە و ئانیشکەکانی لەسەر ئەژنۆکانی دانا و ئێستا ڕوخساری لە هەمان پلەی ئالیسە.
"وشە جادووییەکە چییە، بەیبی؟" جیمین بە گاڵتەوە چرپاندی.
چاویلەکەی سەر ڕوخساری تیشکی گڵپۆکەی گلدایەوە هەرکە ڕووی کردە سەقفەکە بە دراماتیکی وەک ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی ئالیس ئەکات.
لە تووڕەییا خوێنی دەکوڵا، ئالیس دەستەکانی کردە مشت و شەویلگەی توند داخست و لە ژێر ددانەکانیەوە ئەو وشە نابەدڵەی وت، "تکایە." بەڵێ جیمین ئەیویست تکای لێبکات.
بۆ بەختی ئالیس، جیمین قایل دەردەکەوت لەگەڵ خۆبەدەستەوەدانی ئالیس و قاچەکانی ڕاکێشایەوە دواوە و ئالیسی ئازاد کرد بۆ هەڵسانەوە.
ئالیس هەوڵی دا ئاسایی دەربکەوێ هەرکە هەڵسایەوە و گنجەکانی تەنوورەکەی چاک کرد، بەڵام لەو بڕوایە نیە کە جیمین پێی هەڵبخەڵەتێ.
جیمین، هێشتا پێئەکەنێ، هەڵسا و دەستەکانی خستە ناو گیرفانی. سەری بەرەو لار کردەوە هەرکە تێبینی شێوە  گێلاسیەکەی ئالیسی کرد.
"من ئەوەم بۆ هۆکارێک کرد،" جیمین بە ئالیسی وت.
"بڵاوکردنی قەڵەمەکانت لە هەموو شوێنەکە"
بەڵێ بێگوومان. ئەتتوانی بەردەوام بی و دەستدرێژیشم بکەیتە سەر! گەمژە.
سەیری جیمینی ئەکرد بە ڕووکەشێکی ئاشکرای بێزار، ئالیس بێدەنگ مایەوە و چاوەڕێی ڕونکردنەوەی جیمینی ئەکرد کە دڵنیا بوو هۆکارێکی ئەوپەڕی نابەجێ ئەڵێت.
جیمین پێکەنی.
چاوەکانی نەگریسییانە ئەدرەوشێتەوە و ددانە ناڕێکە کیوتەکەی بریسکایەوە لەگەڵ زەردەخەنەکەی.
ئەو دیمەنە دڵی ئالیسی کەمێک تواندەوە.
"من ویستم لێرە بتهێڵمەوە بۆ ئەوەی نەڕۆی. ئێمە ئێستا بۆ هەمان شوێن ئەچین، ئالیس،" بە شیرینی وتی. "با من بتگەیەنمە ماڵەوە."
بۆچی هەی گەمژەی-
"ئەوە بە جدیتە؟ بە چ ئەقڵێک ئەوە بیرۆکەیەکی باشە؟" ئالیس کۆکی. "کەسێک لەوانەیە بە تەواوی هەڵە تێبگات!"
جیمین زەردەخەنەی لاری کرد. "هەڵەتێگەشتنی چی؟"
ئالیس گاڵتەی پێهات و جیمین زەردەخەنەی کرد قۆڵی لە دەوری شانی ئالیس ئاڵاند، بە دەستەکەی تری قەڵەمەکانی خستە ناو جانتاکەی ئالیسەوە و ئالیسی ڕاکێشا بەرەو دەرگاکە.
"دە دەی، کەس نامانبینێ." بە نەرمی وتی. هەرچۆنێک بێ، ئالیسی ئازاد کرد لە قۆڵی و هەردووکیان لە تەنیشت یەکەوە ئەڕۆشتن کاتێک چوونە ناو ڕێڕەوەکە.
ئالیس بە گومانەوە سەیری جیمینی کرد، دواتر سەیری دەرەوەی کرد و تێبینی کرد کە ئاسمان هەوراوییە، باران هەڕەشەی کەوتن ئەکا لەهەر خولەکێکا. ئالیس بە ڕاستی نایەوێ تەڕ ببێ وە ڕێگاکە زۆر دورترە لە قوتابخانەوە بۆ ماڵی تێیهیۆنگ وەک لە ماڵی خۆیان.
لەگەڵ دانەوەی هەناسەیەکی نابەدڵ، ئالیس منگەی کرد، "باشە. بەڵام بەس ئەمجارە."
جیمین بە سەرکەوتوانە پێکەنی، پێشەنگی ئالیسی کرد بەرەو شوێنی ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ یەک بازدان.
"نایابە."

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو لە هەمووتان، چۆنن؟ هیوادارم هەمووتان باش بن💕
یەک ڕوونکردنەوە، کاتێک من ئەنووسم Jimin's POV یان هی هەر کەسێکی تر، مەرج نیە خۆی قسە بکات... لە چیرۆکی من جیاوازە یان نوسەر قسە ئەکات یان هەردووکیان. هیوادارم تێبگەن ^^
خوێندنەوەیەکی خۆش بای🖤

 هیوادارم تێبگەن ^^خوێندنەوەیەکی خۆش بای🖤

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.
Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora