نهێنییەکان و دان پیانان

650 140 152
                                    

Jimin's POV

"جیمین، خۆشمەوێی."
دڵی ئەو وەستا، پاشان دەستی کرد بە لێدانێکی شێتانە.
ئەمە-
ئەمە-
زۆر لەناکاو بوو، بەڵام جیمین دڵشادە و مێشکی بە نزیکەیی..
لە کارکردن.
وەستا.
ئێستا لە ژێر ئالیسە، بیرکردنەوەکان بەناو مێشکیدا ئەفڕن و ئەڕۆن و یەن بەڵام هیچ وشەیەک نایەتە دەرەوە، وە ڕوخساری ئالیس دەستی کرد بە دامرکانەوە. بە ترسەوە، جیمین دەمی کردەوە بۆ ئەوەی هەمان شت بڵێت و ئالیس دڵنیا بکاتەوە، بەڵام وشەکان نەهاتنە دەرەوە.
"جیمین؟" ئالیس بە نەرمی وتی، ئەو چاوە جوانانەی لە چاوەڕوانییەکی پڕ لە ترسەوە ئەدرەوشانەوە.
جیمین ئەیەوێ وەڵامی باتەوە، ئەو بەڕاستی ئەیەوێ.
ئەیەوێ پێی بڵێ کە چەنێک ئەوی خۆشئەوێت هەر وەک ئەو، وە چۆن وای لە ژیانی کردووە ڕووناکتر بێ، وە بە پلەیەک خۆشیئەوێ کە تەنانەت بەراورد ناکرێ بەو خۆشەویستییەی بۆ نزیکترین هاوڕێکانی و براکانی هەیەتی. وە ئەیەوێ ماچی بکات و یاری بە قژی بکات و قسە دەربارەی داهاتوویان بکەن بە هەموو خۆشەویستییەکی گوومان لێ نەکراو بەرامبەری.
هەرچۆنێک بێ، هەر جارێک کە دەمی ئەکردەوە بۆ دەربڕینی هەستەکانی،ئەوان دیوارێکی جێگیریان درووست ئەکرد لە ناو قوڕگی وەک و خشت.
ئالیس لێوی خۆی گەزی. "وابزانم...چاوەڕێم نە ئەکرد کە تۆ هەمان شتم پێ بڵێی. تەنها ئەوەی وتم لەبیری کە، باشە؟"
"نەخێر من- " جیمین نایەوێ لەبیری بکات، لە ڕاستیدا بە تەواوی بە پێچەوانەوەیە. جیمین گەرووی پاک کردەوە و دەمی کردەوە بۆ جاری ملیۆنەمین. "من تەنها...وابزانم...ئەمە زۆر زووە، وە من..."
ڕووخسارە بێوێنەکەی ئالیس گرژ بوو، ئازار لە چاوەکانیدا ڕەنگی ئەدایەوە.
بەڵام ئالیس بە زۆر زەردەخەنەیەکی کرد. "کێشە نییە." وتی.
نەخێر هەیە.
جیمین خۆی دەچەوسێنێتەوە، وە تەنانەت نازانێ بۆچی.
ئالیس خۆی لە جیمین کردەوە، لەسەر بێدەکە بە تەواوی هەڵسا و قۆپچەکانی کراسەکەی داخست.
لە کاتە ئاساییەکانی تردا جیمین ئەم دیمەنەی زۆر بە دڵ ئەبوو، سەیرکردنی ئەو پێستە ڕەنگ شیرییەی کە پەڵەو نیشانەی لێوەکانی ئەوی لەسەرە وردە وردە دیار نامێنێ بەهۆی قوماشە خاوێنەکەی بەری، کە لەژێر پەنجە ناسکەکانی ئالیسدا گنجی کردووە و خەریکی داخستنی قۆپچەکانە.
بەڵام ئێستا، هەموو ئەوەی ئەتوانێ سەرنجی بخاتە سەر هەستە تێکشکاوەکانی ئالیسە کە وەک تیرەیەکی سوتێنەر لە ناوەڕاستی چاوەکانیدا جێی خۆی گرتووە. تا سەیری ناو چاوەکانی ئەکات، ئەو تیرە باریکە تەنها بەردەوامە لە ڕوون بوونەوە.
فرمێسکەکان لە ناو چاوەکانیدا گەشەیان کرد، بەڵام جیمین ئەیتوانی ببینێ کە ئالیس هەوڵ ئەدا ڕایان بگرێت.
"دڵخۆشم کە هەموو شتەکان بەباشی ڕۆشتن ئەمڕۆ،" ئالیس بە نەرمی پێی وت، دەستی بەسەر ئەو شوێنەدا هێنا کە ئەوان لێی پاڵکەوتبوون چەند ساتێک پێش ئێستا. "من کەمێک ماندووم. ئەچم ئەخەوم."
کاتژمێر تەنها ٥:٣٠.
جیمین هەڵسا و قۆڵی گرت کاتێک ئالیس ویستی ئاوڕ بداتەوە. "بوەستە، تکایە." داوای کرد.
وە ئالیس کردی، لەگەڵ ئەو چاوەڕوانییە بە پەرۆشییەی لە دوای کاردانەوە دڵ تەزێنەکەی جیمین. چاوەکانی ئالیس پڕن لە هیوا و چاوەڕوانی، وای لە دڵی جیمین ئەکرد بە خێرایی لێبدات و دەستەکانی بە بێ ویستی خۆی بلەرزن.
"تۆم نا...تۆم بە دڵە"
بوەستە، چی؟
ئەمە ئەو شتە نەبوو کە جیمین بە نیاز بوو بیڵێت.
"مەبەستم من من-" هەوڵی دا بۆ ئەوەی پەستان بخاتە سەر وشەکان بۆ هاتنە دەرەوە لە دەمی، ڕاوی ئەنان. "من من-" جیمین بە شکستەوە هەناسەیەکی قوڵی دایەوە. "من تۆم بە دڵە. زۆر."
ترسنۆک.
ئەوە چی ئەکات؟ جیمین سەیری خۆی ئەکات کە چۆن ئێستا تاکە پەیوەندی ڕۆمانسی خۆی تێک ئەدات کە تا ئێستا هەیبووبێ و بە هەردوو چاوەکانی گرنگی پێ بدات.
بۆچی ناتوانێ بیڵێ؟
ئەوی خۆشەوێ.
پارک جیمین کیم ئالیسی خۆشەوێ.
چەند سادەیە!
"ئاساییە. نامەوێ بیڵێی ئەگەر مەبەستت نییە،" ئالیس بە نزمی وتی. "چاوەڕێ ئەکەم."
ئالیس دیار نەما پێش ئەوەی جیمین بتوانێ یەک وشەی تر بڵێ بۆ نکۆڵی کردن.
لەسەر بێدەکە دانیشت، دەیناڵاند و سەری خستە ناو دەستەکانی.
پارک، ئەوە تۆ چی ئەکەی؟

Teach MeDonde viven las historias. Descúbrelo ahora