نەخۆشی

765 151 134
                                    

Jimin's POV

قورسە بۆی کە بتوانێ دیمەنێکی ڕوون لەوەی کە لە بەردەمی ڕوو ئەدات ببینێ. هەموو شتێک کەمێک لێڵە، کەمێک بێ ڕەنگە.
جیمین لە سەرما ئەلەرزێ، بەڵام ئەتوانێ هەست بە ئاڕەقەیەکی پەیوەست بە نێوچەوانییەوە بکات.
لەوانەیە ئەوە هۆکاری ئەو لاوازییەی دوێنێی بووبێت. لە دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە، هێز و تاقەت هەموو جەستەی ئەوی جێهێشتبوو کە نەیتوانی هیچ بکات جگە لەوەی بکەوێتە سەر بێدەکەی لە هیلاکییا.
لەوانەیە لەبەر درێژی ڕۆژی کارکردنەکەی بووبێت، یان ئەو دڵخۆشییەی کە لە کۆتاییدا توانی بە تەواوی بگات بە ئالیس بەبێ ئەوەی کەس بێزاریان بکات.
سەرەڕای ئەمانەش، پێشبینی ئەوەی نە ئەکرد.
هەموو جەستەی ئێش ئەکات و ئازاری هەیە، وا هەستەکات سەری لە ژێر بەردێکا ورد کراوە.
بە ئەستەم ئەتوانێ چاوەکانی بکاتەوە بۆ بینینی شتێکی ناسراو لەسەر سنگی.
ئالیس.
ئەو زۆر نیگەرانە، بە ڕوونی ئەخوێندرێتەوە لەو گنجەی نێوان برۆکانی و گۆشە دامرکاوەکانی لێوە ناسکەکانی.
جیمین ئەیەوێ ئەو گنجانە لابەرێت بە پەنجەی، بەڵام ناتوانێ قۆڵی بەرز بکاتەوە.
لە جیات ئەمە، خۆی ئاسوودە کردەوە و هەوڵی ئەدا ئارەزووی ڕشانەوەی ناو سکی بهێڵێتەوە. جوڵا هەر کە ئالیس هەڵساو ژوورەکەی جێهێشت، چەند ساتێک دواتر گەڕایەوە و دەرگاکەی بە نەرمی لە دوای خۆی داخست. بێدەکەی جیمین نوشتایەوە بۆ ناوەوە هەر کە ئالیس لە تەنیشت ئەودا دانیشت.
"ئەوەتا،" ئالیس بە دەنگێکی شیرین وتی، شتێکی سارد و تەڕی لەسەر نێوچەوانی جیمین دانا.
جیمین نازانێ چی وای لێ ئەکات هەست بە باشی بکات، ئەو ساردییەی لەسەر پێستی دانراوە، یان ئەو گەرمییەی ئالیس کە ڕێی خۆی ئەگرێت بەرەو دڵی جیمین، وا لەو ئەندامە بکات نەرم و لاواز بێت وەک و قوڕ.
"هەست بە شتێکی سەیر ئەکەم،" جیمین چرپەی کرد.
"ئەزانم، تۆ باش ئەبیت." ئالیس وەڵامی دایەوە، بەڵام نازانێ.
جیمین باسی ئەو 'تا' یە ناکات کە جەستەی ئەسووتێنێ یان ئەو ژانەسەرەی کە خەریکە مێشکی ئەوەستێنێ.
ئەو باسی جۆرێکی جیاوازتری نەخۆشی ئەکات، نەخۆشییەک کە خەریکە دەست ئەکات بە جوڵە بەرەو دڵ و گیانی و هەموو شتێک لەگەڵ خۆی ئەبات.
نەخۆشییەک کە جیمین دڵنیا نیە کە ئەیەوێ بیوەستێنێ یان نا.

***

Alice's POV

هەرچەند ئالیس لە تەنیشت جیمین دائەنیشێت لەسەر بێدەکەی، و پەڕۆ تەڕەکەی سەر نێوچەوانی ئەو سارد ئەکاتەوە هەر کە جیمین بە پچڕ پچڕ ئەچێتە خەوەوە و یەتە دەرەوە، زیاتر ئەو هەستە سەیرەی ناو سکی ئالیس گەورەتر ئەبێت.
چونکە تا چەند سەیری جیمین ئەکات، شتێکی زیاتر بۆ ڕوون ئەبێتەوە.
لێوەکانی جیمین زبر و سپی بوون بەهۆی نەخۆشییەکەوە، ئارەقە بەسەر لێوی سەرەوەی یەتە خوارەوە.
دەمی جیمین لەگەڵ ئەوانەی ئالیس تێکەڵ ببون بۆ ماوەیەکی درێژ نەک تەنها دوێنێ، بەڵکوو پێرێش.
وە دەمی جیمین باشترین ڕێگەیە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناو جەستەی ئالیس.
نەفرەت.
ئەگەر ئەوە نەخۆشییەکی گوازەرەوە بێت، ئالیس لەو باوەڕەدا نییە لەو نەخۆشییە ڕابکات کە جیمین هەیەتی؛ زمانی جیمین زۆر لەوە زیاتر لەگەڵ ئەوەی ئالیس گرێ درابوو و ڕێگەی گرتبووە قوڕگی تا بتوانێت تەنانەت خۆی لێ بپارێزێت.
شتێکی باشیش نییە کە ئالیس ئەو کەسەیە کە گرنگی بە جیمین ئەدا ئەمڕۆ. وە لە ناو یەک هەوا هەناسە ئەدەن.
تاکە چانسی ئالیس ئەوەیە کە ئەو ڤایرۆسە گوازەرەوە نەبێت.
لێوی خۆی گەست، ئالیس بە نەرمی پەڕۆیەکەی هەڵگەڕاندەوە سەر دیوەکەی تری بۆ ئەوەی بەشە ساردەکەی لەسەر پێستی جیمین بێت. جیمین لە ژێر دەستلێدانەکەی ئالیس ناڵاندی.
"پێم وتی بچۆ بۆ قوتابخانە،" جیمین بە منگەوە وتی، هەوڵی ئەدا چاوەکانی دووبارە دانەخرێنەوە.
ئالیس همی کرد. "بەڵام تۆ پێش ئەوەی لە ناکاو بمری وات وت. جگە لەوەش من هەر بە قسەم نە ئەکردی."
هەناسەیەکی قوڵی دایەوە، جیمین خۆی خولاندەوە بۆ دوور لە ئالیس و قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند لەبەرامبەر سنگی.
"دوورکەوە،" جیمین بە کاریگەرییەوە وتی. "تۆش نەخۆش ئەکەوی." ئەوەشی زیاد کرد.
ئالیس سەیری کرد، ئەیەوێ بزانێ ئەو مامۆستایە چۆن ئەتوانێ خەڵکی تر فێر بکات لە کاتێکا ناتوانێ تەنانەت هەندێ بیرسایی بەکار بێنێ بۆخۆی.
"لەوانەیە لەمەوپێش گرتبێتم،" ئالیس بە نزمی لە ژێر هەناسەیەوە وتی. "سوپاس بۆ ئەمە."
بەڵام جیمین زۆر لەوە دوورترە تا لە وشەکانی ئالیس تێبگات، هەناسەکانی خێرا بوون. ئالیس دووبارە دەستی لە نێوچەوانی جیمین دا و چاوەکانی فراوان بوون لەو هەموو گەرمیەی پێستی جیمین.
سەرەتا گەرمیەکەی کەم بکەرەوە، ئالیس.
بەڵام چۆن؟
مۆبایلەکەی هەڵگرت و گەڕا بە دوای باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی تا ی کەسێک.
بە ناو پێویستییەکان ئەیڕوانی، ئەوەی پێویست بوو لەبەر خۆیەوە وتی.
"دەرمان، هایدرایت، خۆ شوشتن بە ئاوی شلەتێن."
دەرمان، ئاو، گەرماو.
باشە، ئالیس ئەتوانێ ئەمە بکات.
ئالیس چووە ناو گەرماوەکەوە و بەناو سنوقی دەرمانەکە گەڕا، هەندێک حەبی دەرکرد کە ئەتوانن کەمێک لە 'تا' کەی جیمین دابەزێنن، پاشان ڕۆشتە چێشتخانەکەوە بۆ پەرداخێک ئاو.
جیمین خەوتبوو کاتێک گەڕایەوە، بۆیە ئالیس بە نەرمی دەستی لەسەر شانی دانا بۆ ئەوەی هەڵیسێنێت.
چاوەکانی کرانەوە. "هم؟" جیمین وتی و سەیری ئەکرد.
"ئەوانە بخۆ،" ئالیس پێی وت، یارمەتی دا تا هەڵسێت و پشت بە دیوارەکەوە بدات و حەبەکان بخوات. جیمین ڕێگەی بە ئالیس دا تا بە پێدانی پەرداخە ئاوەکە حەبەکان بەڕێ بکاتە گەدەی پێش ئەوەی بە هێواشی لەسەر شانی ئالیس پاڵبداتەوە، زۆر لاواز بوو بۆ ئەوەی دابنیشێت.
ئالیس لە ژێر قورساییەکەی ئەو مۆڕەی کرد.
ددانی لێک خشاند بۆ بیرخستنەوەی کە جیمین چەنێک قورسە و چەنێکیش گرانە تا بەرزیبکاتەوە، ئالیس سەیری دەرگای گەرماوەکەی کرد، بە نزیکەیی سەرکەوت لە پڕۆسەی دابەزاندنی تا ی جیمین، بەڵام هێشتا هەنگاوێک ماوە.
ئالیس پێویستە ئەو بگەیێنێتە ناو بانیۆکە.
"هێی،" ئالیس پێی وت بۆ ئەوەی ئامادە بێت. "ئێمە جێگەکەمان ئەگۆڕین، باش؟ تۆ پێویستە خۆت بشۆی."
"تۆ ئەڵێی کە من چڵکنم؟" جیمین بە تێکەڵی وتی، زەردەخەنەیەکی بچووکی خستە سەر لێوە وشکەکانی.
ئالیس دڵخۆش بوو بەوەی کە جیمین بای ئەوەندە لە هۆش خۆیەتی بۆ ئەوەی گاڵتەیەک بکات، ئالیس بە نهێنی پێکەنی و قۆڵی خستە ژێر ئەوانەی جیمین، قۆڵی چەپی جیمینی خستە دەوری شانەکانی.
باشترین هەوڵی خۆی دا بۆ ئەوەی جیمین لەسەر بێدەکە دابنیشێنێت بە شێوەیەکی ڕاست، قاچە قورسەکانی بخاتە خوارەوەی بێدەکە و وەک شێوەی کورسی لەسەر بێدەکە دابنیشێت.
ئالیس لێوی خۆی گەست لەو بوێرییەی ئێستای.
"تۆ ئەبێت یارمەتی من بدەی، جیمین." ئالیس پێی وت.
ئالیس هەستی بە پەستانێکی لاواز کرد لەسەر شانی هەر کە جیمین گرتنەکەی توندتر کرد. "هەوڵ ئەدەم، بەیبی."
جیمین هەر لە ئێستاوە زۆر ماندوو دیارە، کە ئالیس دوو دڵە لەوەی ئەتوانێ ئەو بجوڵێنێت، بەڵام ئەزانێت کە ئەتوانێت بە ڕاکردنێکی کورت بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست.
"باشە، تا سێ ئەژمێرم." ئالیس خۆی ڕێک کردەوە، بانگی هەموو هێزی خۆی کرد بۆ ئەوەی لە ناو ماسولکە بێهێزەکانیدا کۆببنەوە. "یەک، دوو، سێ."
ئالیس بەرزبۆوە لەگەڵ هەموو ئەو قورساییەی جیمین لەسەری.
ئەتوانێ هەست بە جیمین بکات کە پەستان ئەخاتە سەر خۆی بۆ ئەوەی یارمەتی ئالیس بات، بەڵام خەریکە هەموو قورسایی جەستەی جیمین ئالیس ڕاکێشێتە سەر زەویەکە.
"نەفرەت،" ئالیس لە ژێر ددانەکانی بە بێ هەناسەیی وتی، لەسەر پاژنەکانی وەستا. هەردووکیان دەستیان کرد بە هەنگاوی گەورە و سەیر لەوبەری ژوورەکە، بە تەمەڵی ڕێگەی خۆیان بڕی بەرەو گەرماوەکە.
دوای دوو ساڵ لە ڕۆشتن بە ناو ژوورەکە، ئالیس هەستی بە کاشییە ساردەکەی گەرماوەکە کرد لە ژێر قاچی.
هەوڵی دا جیمین لەسەر تۆیلێتەکە دابنیشێنێت، هەردووکیان هەناسە بڕکێیان بوو لە بڕینی ئەو ڕێگەیە.
ئالیس بە ئازارەوە دەستی لەسەر پشتی دانا، بانیۆکەی ئامادە کرد و ئاوی تێکرد.
"سەرکەوتم،" ئالیس بە دڵخۆشی و ماندوویەوە وتی. "هەر کە تەواو بووی، بانگم بکە."
ئالیس دەستی کرد بە ڕۆشتن، ئەوپەڕی دڵخۆش بوو بەو کارەی کە تیایدا سەرکەوتوو بوو، بەڵام دەنگی جیمین ئەوی وەستاند.
"ئالیس،" جیمین بە دوودڵی وتی.
تۆنی دەنگی ئەو هەستێکی سەیری لەناو سکی ئالیس جێهێشت.
"یارمەتی،" جیمین ناڵاندی. "ناتوانم جلەکانی ژێرەوەم دابکەنم."

ـــــــــــــــ
Unedited.

ـــــــــــــــUnedited

Ups! Ten obraz nie jest zgodny z naszymi wytycznymi. Aby kontynuować, spróbuj go usunąć lub użyć innego.
Teach MeOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz