هەڕەشە

694 142 17
                                    

"بای جیمینی! ڕۆژێکی خۆش لە قوتابخانە! خۆشمەوێی!"
ئالیس پێکەنی هەر کە دەنگە بەرزەکەی براکەی بە ناو ماڵەکەدا هاواری کرد بۆ جیمین، دیوار و چوارچێوەکانی لەراندەوە لەگەڵ دەنگی.
بە پێی ئەو هاوارەی براکەی بێت، جیمین ئەچێت بۆ کار.
ئالیس لە لای دەستشۆرەکەیە، ددانەکانی ئەشوات و چاوەڕێی ئوتوەکەیە بۆ ئەوەی گەرم دابێت.
ئەگەر جیمین ئێستا خەریکی ڕۆشتن بێت، نیشانەیە کە بیست خولەک ماوە بۆ ئەوەی ئالیس هەمان شتی ئەو بکات.
نازانێ چۆن جیمین لە کاتی خۆیدا ئامادە بووە.
نزیکەی سێ کاتژمێر پێش ئێستا، ئالیس لە خەو هەڵسێنرا بە بێدەکەی کە لە ژێرییەوە دەلەرییەوە هەر کە جیمینێکی خەواڵوو خۆی خستە ناو بەتانییەکەوە. کاتژمێر و نیوێکی بەسەر برد لە باوەشی ئالیسدا لە ژێر ڕووناکییە لاوازەکەی بەیانییەکە، ماچی ئەکرد و لە ناو باوەشە گەرمەکەی خۆیدا هێشتییەوە. ئەوان قسەیان ئەکرد و پێشبینیان ئەکرد دەربارەی داهاتوو، وە خەونەکانیان، بەیەکەوە.
خەمەکانیان.
بە تایبەت یوونگی.
جیمین پێی وت، "ئێمە ئەتوانین ئەم پەیوەندییە بە نهێنی بهێڵینەوە تاکو تۆ دەردەچیت بۆ کۆلێژ. دواتر لەوانەیە یوونگی هیۆنگ کێشەی نەبێت دەربارەی ئێمە، لە کاتێکا من چیتر مامۆستای تۆ نابم."
"چی دەربارەی تێی؟" ئالیس پرسی.
جیمین تەنها پێکەنی.
ئالیس هیچی بۆ نەمایەوە جگە لە قایل بوون. تێیهیۆنگ گەر گەورەترین شەڕی ژیانی بکات، دوای دوو ڕۆژی تر لەبیری ئەکات. تووڕەیی براکەی شتێک نییە کە بەڕاستی لێی بترسێ. تەنها لەوانەیە لە یەکەم خولەک بیکوژێت و تەواو - ئەو برا گەورەکەیەتی.
لە ڕاستیدا، ئالیس پێی وایە ئەمە پلانێکی باشە. یوونگی جۆرێکە لەو کەسانەی کە یەک جار لە دژی شتێک بوو، کەس ناتوانێ بیگۆڕێ.
مێشکی بە ئاسانی لە بڕیارێک پاشگەز نابێتەوە. بۆیە پلانەکە لە بەیانییەکی زوودا دانرا کە جیمین و ئالیس بە ئاسوودەیی باوەشییان کردبوو بە یەکا.
ئەم دووانەیان بە ڕادەییەک ئاسوودە بوون کە جیمین ١٠ خولەک دوا کەوت بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ قوتابخانە.
باوەشکی دایەوە، ئالیس خەریک بوو ئامادە ئەبوو بۆ ڕۆژەکە کە پڕە لە خۆشی. لە جەوێکی زۆر شاز دایە.
ئالیس تەنانەت ماچی ڕوومەتی تێیهیۆنگیشی کرد کاتێک لە دەرگاکە چووە دەرەوە، پێی وت کە ڕۆژێکی خۆش بەسەربەرێ.
براکەی بە نامۆیی سەیری کرد هەر کە ئالیس ڕۆشت.
ئالیس تەنها پێکەنی.
کاتێک گەشتە قوتابخانە، هاوڕێکەی، ناری ئەوی بینی لە بەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی قوتابخانە و بەیەکەوە بەرەو پۆلەکە ڕۆشتن، خەیاڵی دەربارەی چەند ئەنیمیێک ئەکرد کە ئەم ماوەیە خەریکی سەیر کردنیان بوو.
ناری، هیچ شتێک ناتوانێ بیوەستێنێ لە سەریکردنی ئەنیمی.
کۆتا ساڵی خوێندن، پیف.
بە هەرحاڵ ئەمە جوانە.
هەموو شتێک جوانە ئەمڕۆ. ئاسمان ڕوونە، هاوڕێکەی لە تەنیشتییەتی، قژ سوورێکی هەناسە بڕ چاوڕێیەتی لە کۆتایی ڕێڕەوەکە؛ چاوەڕێ ئەکات بۆ ئەوەی زەردەخەنەی نهێنی ببەخشێ پێی لە ناوەڕاستی وانە، وە درووستکردنی پەیوەندی فیزیکی ورد و نەرم لە نێوانیان لە کاتی ڕێکردنی بە ناو پۆلەکەدا هەر کە وانەکە بۆ قوتابییەکان باس ئەکات.
دڵی ئالیس خێراتر لێ ئەدات.
دەستی خواحافیزی ڕاوەشاند بۆ ناری، چووە ناو پۆلەکەی خۆیەوە هەر کە زەنگەکە لێدرا و خێرا ڕۆشت بەرەو شوێنی دانیشتنەکەی، بە ئەنقەست سەیری ئەو کەسەی بەرامبەر ژوورەکەی نەکرد بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکات.
بەڵام کاتێک سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد، ڕاستەوخۆ تێبینی کرد.
شتێکی خراپ ڕوویداوە.
تۆنی ڕەنگی پێستە جوانەکەی مامۆستاکەی سپی هەڵگەڕاوە، لێوەکانی کەپس کردووە بۆ خەتێکی باریکی نائاسایی. چاوە شوکولاتەییەکانی هیچ درەوشانەوەیەکی تیا دەرناکەوێ، ئەوان ساماڵن.
وە سەیری ئالیس ناکات.
جیمین تەواوی ڕۆژەکەی بە بێ درووستکردنی پەیوەندی چاو لەگەڵ ئالیس بەسەربرد. ئەو دەستی لێ نادات، سەیری ناکات، وە قسەی لەگەڵ ناکات. هیچ.
تــەواوی.
ڕۆژەکــە.
هەرچەندە ئالیس هەوڵی دا پێی بگات لە کاتی خواردنی نیوەڕۆ، بەڵام جیمین بە نزمی چەند بیانوویەکی هێنایەوە و لە دەرگاکەوە دیار نەما.
لە کۆتایی قوتابخانە، ئالیس تەنانەت هەوڵی نەدا قسەی لەگەڵ بکات. بە سادەیی لە پۆلەکە ڕۆشتە دەرەوە، سەری داخستبوو و دڵی ژانی ئەکرد بەهۆی ئەم ڕەفتارانەوە.
ئەمە شتێکی زۆر لەناکاو بوو لەم بەیانییە کە ئالیس زۆر بە خراپی سەری لێ شێواوە و نازانێ چی بکات و چی بڵێت.
چ نەفرەتییەک ڕووی داوە؟

Teach MeTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon