ترسان

806 146 25
                                    

ئەمشەو یەکێکە لە شەوە دەگمەنەکان لە ماڵی تێیهیۆنگ کە هەموو کوڕەکان لە ماڵەوەن لە هەمان کاتدا. درەنگ نیە، تەنها ٥:٣٠ ی ئێوارەیە، بەڵام وەک نیوەی شەو وایە.
هەموویان لە ژووری دانیشتنەکە کۆبوونەوە و سەیری فیلمێکی ترسناک ئەکەن لە تەلەفیزیۆنەکە، بەڵام ئالیس تاکە کەسە کە ئەترسێ.
هۆسۆک و یوونگی لەسەر قەنەفەکە بە هیلاکی پاڵکەوتوون، تێیهیۆنگ لە نێوانیاندا گوشراوە و باوێشک ئەدا. جین بە نیوەی لەسەر کورسییەکە دانیشتووە و خەریکە خەوی لێ ئەکەوێ، لە کاتێکا نامجوون لە بەرامبەر ئەو لەسەر کورسییەک دانیشتووە. جۆنگکووک لەسەر ئەرزەکە دانیشتووە لەگەڵ کۆمەڵێک کتێب و کاغەز لە دەوری بڵاوبوونەتەوە، سەری بە بێزاری ئەجوڵێنێ لەو هەموو فشارەی لەسەریەتی، ئەو ئێستا خوێندکاری قۆناغی چوارەمی زانکۆیە. 
ئالیس لە تەنیشت جۆنگکووکە لەسەر ئەرزەکە، سەیری مامۆستاکەی ئەکات کە لەسەر ئەرزەکە پاڵکەوتووە لەبەرامبەر تەلەفیزیۆنەکە، بە هێواشی خەوی لێئەکەوێ.
ئالیس ئەترسێ لەو فیلمەی ئێستا سەیری ئەکەن؟
نەفرەت بەڵێ ئەترسێ، بەڵام ئەبێ چاوەڕێی جیمین بکات تا خەوی لێ ئەکەوێ پێش ئەوەی ئالیس بچێتە ژووری خۆی.
ئەگینا ئەزانێ کە ئالیس بە ناو ژووری جیمیندا ئەگەڕێ لە کاتێکا ئەوانی تر بە سەلامەتی خەوتون.
ئەگەر ئەو کتێبە لەناو مێزەکەی نەبێ لە قوتابخانە، مانای ئەوەیە کە لە ماڵەوە هەڵی گرتووە. بەڵکوو ئالیس بتوانێ لە شوێنێک لە ژوورەکەی جیمین بیدۆزێتەوە.
لە دوای گەڕان لە ژووری سزا بۆ کتێبی خەونەکانی و گەڕانەوەیەکی گەمژانە بە ئۆتۆمبێلی ئەو کوڕەی کە ئالیس ئەو ماوەیە دۆزیەوە کە حەزی بە گروپێکی پۆپە بە ناوی 'بیگ بانگ'
ئالیس ئەم پلانەی لە مێشکی خۆی داڕشت.
هەڵکردنی فیلمێک لە دوای ڕۆژێکی قورس و درێژ لە کار، هەموو کوڕەکانی خەواڵوو کرد، وە کارەکەی ئالیسی تەواو کرد.
زۆر دەگمەنە، ئەوە بەباشی کاری خۆی کرد.
ئەوان هەموویان خەریکە خەویان لێ ئەکەوێ، ئالیس تەنها پێویستە بەرگەی ئەو فیلمە ترسناکە بگرێ بۆ دوو خولەکی تر.
هەرکە شتێک لەناو شاشاکە ناو سکی کچێکی پڕژاند لەگەڵ چەقاندنی لە شتێکی تیژ، ئالیس سەری سوڕاند بەرەو لاکەی تر و هەوڵی دا نەکەوێتە لەرز لە ترسا. بە هیچ شێوەیەک ئالیس ئەمشەو خەوی لێناکەوێ.
بۆچی جۆنگکووک فیلمێکی ڕۆمانسی یان ئاکشنی هەڵنەبژارد؟
دڕندەکە لە ناکاو لە پشت شتێکەوە بازی داو ڕووحی ئالیسی لەگەڵ خۆی برد، وای کرد هاوارێکی بچووکی کەمێک بیستراو لە دەمی ئالیسەوە بێتە دەرەوە.
سوپاس بۆ خوا جۆنگکووک وەکو مردوویەک خەوتووە، ئەگینا لەوانەبوو ئالیس ئەوی بەخەبەر هێنابا.
"ئالیس؟" دەنگێکی نیگەران چرپەی کرد.
ئالیس سەری بەرز کردەوە، خەریک بوو پێبکەنێ کە بینی ئەو هاوارە بچووکەی لە ترسا کردی؛ ئەو ماکنێ-یەی هەڵنەستاند کە وەکو بەرد خەوتوە، ئەوە جیمینی لە نیمچە بێهۆشییەکەی دەرهێنا. ئەو لەوانەیە زۆر خەو قورس نەبێت.
ئالیس خەریک بوو وەڵامی باتەوە و دڵنیای بکاتەوە کە باشە کاتێک دڕندەکەی ناو فیلمەکە دەستی کرد بە پچڕاندنی لاشەی یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان، پڕژاندنی خوێن، خوێنی مەیوو، وە ئەندامی جەستە لە هەموو شوێنێک.
وە ئالیس لەسەر ئەزرەکەیە، وەکو تۆپ خۆی خڕ کردۆتەوە لە ترسا. ئەوە خراپترین بیرۆکەیە کە تۆ تا ئێستا هەتبووبێ کیم ئالیس.
دوو دەستی نەرم لەسەر شانی ئالیس دانرا و ئالیسی دانیشاند، سەری ئالیسی بەرز کردەوە بەرەو هی خۆی و چاوەکانی ناچار کرد کە سەیری ئەوی تر بکات.
جیمین لەسەر ئەژنۆکانی دانیشتووە و بە نیگەرانی برۆکانی گرژ کردووە.
"تۆ باشی؟" بە هێواشی چرپەی کرد بۆ ئەوەی ئەوانی تر خەبەر نەکاتەوە.
ئالیس هەوڵی دا دەمی بکاتەوە و پاڵ بە وشەکانەوە بنێ بۆ دەرەوە، بەڵام ئەوان نەهاتن. لە جیات ئەمە، سەری بە بەڵێ جوڵاند.
جیمین هەناسەی دایەوە.
"وەرە، ترسنۆک." جیمین زەردەخەنەی کرد. ئالیسی بەرزکردەوە لەگەڵ دەستی لە ژێر هەر قۆڵێکی ئالیس. ئەویش لەگەڵ قۆڵەکانی ڕۆشت، ڕێگەی بە جیمین دا قۆڵێکی لە شانەکانی بئاڵێنێ هەرکە جیمین بەناو ماڵە تاریکەکە بەرەو ژوورەکەی بردی.
هەر هەنگاوێکی سەر ئەرزەکە ئالیسی قوڵتر ئەکردەوە لەناو قۆڵی جیمین.
"ئەوە تەنها فیلمێکە، ئالیس." جیمین پێکەنی. "ئەوە ڕاستی نیە. بۆچی ئاوا ترساویت؟"
"ئەوە پێکەنیناوی نییە،" ئالیس بۆڵەی کرد، دەستەکانی لە تیشێرتی جیمین جێگیر کرد. ئەو دوانەیان لە کۆتاییا بە سەلامەتی گەشتنە ژوورەکانیان، کە ئالیس یەکسەر هەرچی گڵۆپ بوو دایگیرساند و ڕایکردە ناو بێدەکەی، دانیشتبوو و خۆی خڕکردبۆوە لە ناو بەتانیەکەی و پشتی بە دیوارەکەوە بوو.
جیمین چرکەیەک سەیری ئالیسی کرد و دەستی کرد بە پێکەنینێکی بەرز، کە ئالیس بەداخ لە دڵی پشتگوێی خست.
هەموو پلانەکەی تێکچوو. ئەو هەمووەی لە سەیرکردنی ئەو فیلمە چەشتی، چاوەڕێ کردن بۆ ئەوەی هەموویان بخەون، هەمووی بووبە هیچ.
لەوانەیە چارەنووس لە دژی ئالیس کاربکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کتێبە.
هێشتا ئەتوانێ گوێبیستی ئەو دەنگە ترسناکانە بێت کە خەڵک هاوار ئەکەن لە ژووری دانیشتنەکە، لەگەڵ هەر هاوارێک ئالیس قوڵتر و قوڵتر خۆی لە ژێر بەتانیەکەی ئەشارێتەوە.
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا، قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاند و لەسەر سنگی داینا و قاچێکی ڕاکێشا بۆ پێشەوە لەلای دەرگاکە.
"تۆ باش ئەبی؟" جیمین پرسی. "بچم بانگی تێیهیۆنگ بکەم بێت بۆ لات؟"
بەهێز بە ئالیس.
"نا،" ئالیس منگەی کرد. "من باش ئەبم." ناتوانێ ئێستا بەرگەی ئەو ڕووخسارەی جیمین بگرێ، کە ئەزانێ لەوێ وەستاوە و گاڵتەی پێ ئەکات. ئالیس نابێت چیتر لەو حاڵەی ئێستای لاوازی پشانی جیمین بات.
"باشە. شەو شاد ئالیس." لەگەڵ وتنی ئەمە، ئالیسی بە تەنها لە ژوورەکەی جێهێشت، دەرگای ژوورەکەی خۆی کردەوە هەرکە دەرگای ژووری ئالیسی داخست.
نەفرەت.
لەو چرکەی بە تەنها مایەوە، هەستێکی بکوژ لە ترس دەستی کرد بە دروستبوون لە سنگی ئالیس. هەموو ڕووناکییەکان داگیرساون بەڵام ئەمە ئالیس ناوەستێنێ لە دروستکردنی سیناریۆ لە پێش چاوی خۆی کە دڕندەیەک لە ژێر بێدەکەیەوە دەربچێ.
ناتوانێ بە تەنها لێرە بمێنێتەوە.
ئالیس هەوڵ ئەدا بیر لە هەڵبژاردەکانی بکاتەوە لەناو ئەم ماڵەدا. ژووری براکەی لەوبەری خانوەکەیە، بە درێژای ژووری جین و نامجوون و جۆنگکووک. سەبارەت بە ژووری دانیشتنەکە کە هەموویان لەوێ خەوتون زۆر تاریکە، وە ئەو هۆڵە ترسناکە کە ئالیس لەوێ بێدەسەڵاتە گەر هێرشی بکرێتە سەر. ژووری هۆسۆک و یوونگی لە کۆتایی ئەو هۆڵە ترسناکەوەن.
بیرکردنەوە لە ڕێکردن لەو ڕێگایە بەناو ئەو تاریکییدا وا لە ئالیس ئەکات بلەرزێ.
جیمین.
تەنها ئەو لە لاکەی تری هۆڵەکەیە و لە بەرامبەر ژووری ئالیسە، وە ئالیس ئەزانێ کە جیمین لەناو ئەو ژوورەیە و لەگەڵ ئەوانی تر نیە لە ژووری دانیشتنەکە. ئالیس ئەتوانێ تەنانەت بەناو گەرماوە لێکدراوەکەدا بڕوات، هەم پێویست ناکا ڕووبەڕووی دڕندەی ڕاوکەر ببێتەوە لە هۆڵەکە.
ئەوە تاکە پلانی گەمژە و ناچارییە کە ئێستا بە مێشکی ئالیسدا بێت، بەهۆی ئەو ترسە لەڕادەبەدەرەوە کە ناتوانێ لێی دەرباز بێت.
هەرچەندە تا سەر ئێسقان ڕقی لە ئامادەبوونی جیمینە لەلای، بەڵام ئەو نزیکترین شتە کە ئالیس بۆ سەلامەتی هەیبێت.
{ئەک ڕۆڵە بتۆقی-_-}
بۆیە ئالیس لەدەست خۆی نایات.
لە بێدەکەی هاتە خوارەوە و بەرەو دەرگاکە ڕایکرد، هەردوو دەرگای گەرماوەکەی تێپەڕاند کە ژووری خۆی و جیمین لێک جیا ئەکاتەوە، چووە ناو ژووری ئەو پیاوە.
تاریکە.
ڕووناکییەکان لەمەوبەر کووژاونەتەوە، هەناسەدانێکی نەرم هەیە لە ژێر داپۆشەری بێدەکەی.
باام!
ئالیس خۆی دا بەسەر جیمین.
"ئەو نەفرەتییە چییە؟!" جیمین لەناو جێگا دەرپەڕی کاتێک کێشی ئالیس کەوتە سەر جیمین، بە دەستی بە دوای گڵۆپی تەنیشت بێدەکەی گەڕا. هەرکە دایگیرساند، سەر سوورە خەواڵوو، شڵەژاو، ترساوەکە دەرکەوت و چاویلەکەکانی کردە چاوی بە خێرایی.
کاتێک هەموو شتێک بە ڕوونی دەرکەوت، ئەوە ئالیسە وەک مناڵ خۆی بە سنگی جیمینەوە نوساندەوە، بە دەستەکانی توند تیشێرتەکەی جیمینی گرتووە لەگەڵ دوو چاوی فراوان.
"م-من داوای لێبووردن ئەکەم،" ئالیس بە ترسەوە وتی. "بەڵام من ئەترسم." لەگەڵ وتنی ئەمە ئالیس خۆی لە ژێر بەتانییەکەی جیمین شاردەوە، پشتی لە جیمین و گەرمییەکەی لەشی کرد.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو کچینە چاکن؟ برسیتان نیە؟😂 کوڕە برسی چی تازە ڕەمەزان ڕۆشت بەخێرچێ یاخوا وەڵاهی پێم ناخۆش بو 😭
ئەمەش پارتی تازە، ئەزانم درەنگ کەوتم بەس موهیم بەڵێنی خۆم ناشکێنم^^ تەقریبەن سەعات ٤:٣٨ بەیانییە و منیش خەریکی نوسینم بە حساب ئەبوو بخەوم جەژنە🥲
بەهەرحاڵ ئێوە شایەنی شەونخونی منن🌚
ئینجا جەژنتان پیرۆز بێ گوڵ و دڵەکان یاع ئەوە خۆش نیە
شێرەکانم ئاهـ ئەوە خۆشە.
یاخوا لێتان پیرۆز بێ و بە هیوای وەرگرتنی جەژنانە..
زۆرم نەوت ببورن.
ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان لە کۆمێنت جێبێڵن و ئای لۆڤ یوو ئۆڵ و بای 🥺💕

ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان لە کۆمێنت جێبێڵن و ئای لۆڤ یوو ئۆڵ و بای 🥺💕

Ups! Tento obrázek porušuje naše pokyny k obsahu. Před publikováním ho, prosím, buď odstraň, nebo nahraď jiným.

Ups! Tento obrázek porušuje naše pokyny k obsahu. Před publikováním ho, prosím, buď odstraň, nebo nahraď jiným.
Teach MeKde žijí příběhy. Začni objevovat