یەکەم ماچ

913 134 59
                                    

بە هێواشی، بە گێژ خواردوویی هاتەوە هۆش خۆی. سەر لێ شێواو بوو، ئالیس بە خێرایی چاوەکانی ئەترووکاند هەر کە چاوەکانی لەگەڵ تاریکی ئەو ژوورەی کە لێیەتی ڕاهات.
ئەو لە کوێیە؟
سەری زۆر ئازاری هەیە وە دەمی وشک و زبرە وەکو کاغەزی سمارتە.
ئاهـ، ئەمە ئەو تامە ناخۆشەی ڕشانەوەکەیە کە لە ناو قوڕگیا ماوەتەوە؟
ئێستا کە ئەتوانێ کەمێک ببینێت، ئەو دیوار و دیکۆرەی ژووری جیمین ئەناسێتەوە.
چۆن هاتە ئێرە؟
ناڵاندی، ئالیس خۆی سوڕاندەوە، پەنجەکانی بەر پێستێکی گەرم کەوت هەر کە جوڵا.
لە ناکاو وەستا و سەیری سەرەوەی کرد.
پیاوە قژ سوورەکە لە ژێر ئەودا خەوی لێ کەوتووە، لەسەر بێدەکە بە دانیشتووی کەوتووەتە خەوەوە لەگەڵ ئالیس کە لەسەر سنگە ڕووتەکەیەتی و سەریشی لەسەر شانی. قۆڵەکانی بە توندی لە دەوری کەمەری ئالیس ئاڵاون، بە نەرمی بە خۆیەوە نووساندووە.
هەستێکی خۆش لە هەمان کاتدا سەیر لە سنگی ئالیس بەرز بۆوە کاتێک سەیری ڕووخسارە بەنرخەکەی جیمینی ئەکرد. برژانگە جوانە درێژەکانی سێبەرێکی ناسک لەسەر بەشی سەرەوەی ڕوومەتە خڕەکانی درووستکردووە، لێوەکانی بە شێوەیەکی کەم کراونەتەوە هەر کە لە ناو خەودا هەناسە ئەدات. ڕووخساری هاتووەتەوە سەر ڕەنگە ئاساییەکەی خۆی و ئارەقەکەی سەر پێستی نەماوە.
ئالیس سەیری کاتژمێری سەر مێزەکەی تەنیشت بێدەکەی کرد، تێبینی کاتەکەی کرد.
١:٤٥ ی دوای نیوەڕۆ.
دوای کەمێکی تر، جۆنگکووک لە وانەکەی ئەگەڕێتەوە.
خۆی ئاسوودە کردەوە، ئالیس هەناسەی خۆشی دایەوە. هیچ کەسێک لە ماڵەوە نییە بۆ ئەوەی ئەو بگرن لە دزینی ساتێک مانەوە لە ناو قۆڵەکانی جیمین.
وەک ئەوەی بتوانێ هەست بەوە بکات کە ئالیس بیری لێ ئەکاتەوە، ئەو پیاوە سنگ ڕووتەی ژێر ئالیس ناڵاندی و خۆی جوڵاند، قۆڵەکانی لە دەوری کچەکە توندتر کرد. پەنجەکانی قوماشی ئەو تیشێرتە گەورەی گرت کە ئالیس لەبەرییەتی و-
بوەستە.
تیشێرتی گەورە؟
ئالیس لە ناو شۆرتێک تا سەر ڕانەکانی و تۆپێکی تەنک و کورت ئەخەوێ، نەک تیشێرتێکی زەبەلاح. هەر کە جیمین لە خەوەکەی هەڵستا، ئالیس بەتانیەکەی ڕاکێشایە خوارەوە و سەیرێکی خۆی کرد.
ئەوە تیشێرتی خۆی نییە.
وە هەموو ئەوەی لە ژێر ئەمەوە لەبەرییەتی جلە کورتەکانی ژێرەوەیەتی!
بەڵام حەسایەوە کاتێک بینی جیمین شۆرتەکەی خۆی لە پێیە؛ بە لایەنی کەمەوە چیتر ڕووت نییە.
ئەگەر نا ئالیس لە کێشەیەکی گەورە دا ئەبوو.
جیمین دووبارە دەستی کردەوە بە ناڵاندن، بەڵام ئالیس ئەوی وەستاند لەگەڵ مستێک بۆ سەر شانی.
"تۆ جلەکانی منت گۆڕی؟!" ئالیس بە توڕەیی پێی وت، ڕووی گرژ کردبوو. دەستی کرد بە دوورکەوتنەوە لێی پێش ئەوەی جیمین دووبارە ڕایکێشێتەوە لای خۆی.
"بەیانی تۆش باش،" جیمین وتی و پێکەنی، بە خەواڵووی ئەوی لە باوەش گرتەوە.
ئالیس هەناسەیەکی قوڵی دایەوە.
بوون لە ناو باوەشی ئەو و هەست کردن بە هەناسە گەرمەکانی وا ئەکات توڕەییەکەی ئالیس دابمرکێتەوە بە ڕێژەی سەد.
ئەو تەنها زۆر کیوتە.
"بە ڕاستمە، جیمین،" ئالیس منگەی کرد. "تۆ کردت؟"
"تۆ هەموویت کرد بەسەر جلەکانی خۆتدا، مەگەر بتویستبا بهێڵم لەو جلانە بخەوی تۆ ئەبێ سوپاسم بکەی." جیمین وتی و زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەی دا پێی کە دەری ئەخا ئەزانێ قسەکەی خۆی چەنێک ڕاستە.
بە ڕقەوە هەوڵی ئەدا لە قسەی مامۆستاکەی تێبگات، ئالیس هێشتا ڕووی لێ گرژ کردووە.
جیمین هەناسەی دایەوە و بە پەنجەی گنجی نێوان برۆکانی ئالیسی لابرد.
ئەوە چییە؟
برۆکانی لە شۆکدا بەرز بوونەوە بەو کردارەی جیمین.
کاتێک جیمین ئەو کاردانەوەی ئالیسی بینی، پێکەنی و ڕوخساری لە نێوان مل و شانی ئالیسدا شاردەوە.
"تۆ زوو پیر ئەبی، ئەوەندە ڕووت گرژ مەکە." جیمین بە کیوتی منگەی کرد لە نێوان پێستی ملی ئالیس.
هەرچەندە ئالیس لەو ڕەفتارانەی جیمین سەری لێ شێواوە، ناتوانێ نکۆڵی لەوە بکات کە جیمین وا لە دڵی ئەکات ببێتە ئەندامێکی زۆر نەرم.
"من چاوەکانم داخست،" جیمین چرپەی کرد. "هیچ شتێکم نەبینی، سوێند ئەخۆم. نەمزانی چی تر بکەم."
باشە کەواتە.
ئالیس خۆی شل کردەوە لە نێوان جەستەی جیمین، ڕووی خۆی سووڕاند بۆ لاکەی تر و زەردەخەنەی کرد کە جیمین ناتوانێ بیبینێت.
"وابزانم ئەمجارە ئەتبوورم،" ئالیس لە نێوان زەردەخەنەکەی وتی.
تێبینی پەرداخێکی بەتاڵی کرد لەسەر مێزەکە و بوتڵێکی دەرمانیش لە تەنیشتی. "من ئەوانەم خواردووە؟" ئالیس پرسی.
"ئهم،" جیمین سەری بە بەڵێ جوڵاند "بیرت نییە؟"
نەخێر، ئالیس بیری نیە. تاکە شت کە بیرییەتی ئەو هەستە بوو کە شتێکی قورس لە سکییەوە هەڵقوڵا بەرەو گەرووی چرکەیەک پێش ئەوەی هۆشی لەسەر خۆی نەمێنێ.
بەڕاستی هەستێکی ناخۆشە کە تەنها بۆشاییەکی گەورەی ڕەش لە بیرەوەرییەکانیدا هەیە.
"چاوەکانت کراوە بوون کاتێک ئەمانەم پێدای،" جیمین بە نەرمی وتی، بە قوڵی هەناسەی ئەدا لە دژی شانی ئالیس. "ئەو دەرمانەی تۆ پێمت دا بە جۆرێک یارمەتیدەر بوو؛ کە توانیم هەڵسم و تۆ بەرمە دەرەوە لە گەرماوەکە، هەندێک جل و بەرگیش بۆ هەردووکمان پەیدا بکەم."
دڵخۆشی لە ناخی ئالیسەوە بەرز بۆوە و چەناگەی جیمینی گرت، سەری ئەوی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی چاوەکانیان یەکتر بکێشن. "سوپاس،" ئالیس بە شیرینی وتی.
لەگەڵ چاوە درەوشاوەکانی، جیمین نێوچەوانی نا بەوەی ئالیسەوە و لێوەکانی نەرمترین زەردەخەنەیان لە خۆ گرت.
ئالیس نازانێ ئەو هەموو هەستە خۆشییە لە کوێوە سەر هەڵدەدات، بەڵام ناتوانێ بڵێت کە حەزیان پێ ناکات. بە تایبەتی لەو کاتەوەی جیمین دیارە هەمان ئەو هەست و ئاڵۆزیانە ئەچێژێ کە بەناو دڵ و سنگی ئالیسدا ڕێ ئەکەن.
"من پرسیارێکم هەیە،" جیمین وتی. "یەکەم ڕۆژ کە ماچمان کرد، تۆ شتێکت پێ وتم: 'تۆ بەو جۆرە نی کە من بیرم لێ ئەکردەوە.'"
وتی و وەستا، جیمین چاوەکانی بچووک کردەوە لە پەرۆشیا. "مەبەستت چی بوو لەمە؟"
نەفرەت، چۆن ئەوەی بیرە؟
ئالیس دانەکانی لێک خشاند و چاوەکانی ئەوی پشگوێ خست.
ئەو ڕستەیە نە ئەبوو هەرگیز دەمی ئالیسی جێ هێشتبا. تەنها بیرکردنەوە لێی وای لێ ئەکات لە شەرمەزاریا سوور هەڵگەڕێت چونکە دوای تەنها چەند چرکەیەک لە وتنی ئەمە، جیمین ئەوی ڕەت کردەوە.
"ئالیس،" جیمین وتی کاتێک ئالیسی بینی خەیاڵی ڕۆشتووە، کە ئالیسیش ناڵاندی و ڕووی سوڕاندەوە بۆ لاکەی تر، ڕوخساری لە ناو بالیفەکە شاردەوە.
"نەخێر،" ئالیس بە دڵی پڕەوە وتی. دەنگی کپ بوو بەهۆی قوماشی بالیفەکەوە.
"پێم بڵێ،" جیمین بە تۆنێکی قوڵ وتی، دەنگی شەیتانی پێوە دیار بوو. پاڵی بە ئالیسەوە نا بۆ سەر بێدەکە و کەوت.
جیمین کەوتە سەر ئەژنۆکانی بۆ ساتێک پێش ئەوەی لە پڕ بکەوێتە سەر ئالیس، بە شێوەی شناو وەستا و سەیری چاوەکانی کرد بۆ کەمێک. "پێێێێێێێممم بڵێێێێێێێێ."
ئالیس پێئەکەنی، ڕوخساری خۆی داپۆشی لە تێکەڵەیەک لە شەرم و خۆشی. لە کۆتاییدا، دوای زۆرێک لە یاریکردن و پێکەنین، ئالیس خۆی بە دەستەوەدا بۆ داواکارییەکەی جیمین و سەیری کرد بە چاوی فراوان و ڕاستگۆ.
"وامزانی تۆ کەسێکی باش نیت،" ئالیس بە شەرمەوە وتی. "وا بیرم ئەکردەوە کە تۆ تەنها یاریم پێ ئەکەی و زیاد لە پێویست ڕەفتار ئەکەی چونکە پەیوەندی فیزیکی هەموو شتێکە کە ئەتەوێ. وام ئەزانی تۆ هیچ هەستێکت نییە. نە بۆ من و نە بۆ هیچ کەسێک، بەڕاستی." هەموو ئەمانەی پێ وت.
شێوە بە جۆش و شەیتانییەکە بە تەواوی ون بوو لە ڕوخساری جیمین، ڕووکەشێکی جدی و بەتاڵی لە دوای خۆی جێهێشت. جیمین جوڵا بۆ ئەوەی قۆڵەکانی لە هەردوو لای سەری ئالیسەوە جێگیر بکات، پەستانی ئەخستە سەر بارستاییە نەرمەکەی بێدەکە و بەشی سەرەوەی جەستەی لە نزیک ئالیسەوە هێشتەوە.
ئەوان زۆر نزیکن.
"چی ئەم بیرکردنەوەی تۆی گۆڕی؟" جیمین بە نزمی پرسی.
چاوەکانی...چاوەکانی بە قوڵی بە ناو ئەوانەی ئالیسدا گەشت ئەکەن، وەک ئەوەی بۆ شتێک بگەڕێ. ئەم پەیوەندیەی چاوەکانیان درووستی کردووە پەیوەندییەکی توند و تیژ تێپەڕی لە نێوان هەردووکیاندا درووستکردووە، لە نێوان دڵیان.
جیمین چاوەڕێی وەڵامە.
ئالیس چاوەڕوانی ئەوی کۆتای پێهێنا و وتی، "من سەیری ناو کتێبەکەتم کرد، وە وێنەی هۆسۆکم بینی، دواتر یەکێکی جۆنگکووک، وە نامجوون و جین و یوونگی. وە وێنەیەکی براکەم." لێوی خۆی گەست، ئالیس فرمێسکەکانی بە زۆر گەڕاندەوە کە پێکەنینە شیرینەکەی براکەی بیر کەوتەوە.
خوێندنەوەی ڕووخساری جیمین قورسە، بەڵام ئالیس هەرچۆنێک بێ بەردەوام بوو.
"ئەمتوانی ببینم چەنێک تۆ ئەوانت خۆشئەوێت لەو شێوەیەی کە وێنەیانت کردبوو. تۆ دڵێکی گەورەت هەیە، پارک جیمین."
لەگەڵ تەواو بوونی ئەم وشانە ئالیس بە نەرمی دەستی لە ڕوخساری جیمین دا، دووبارە دەستی بەر ڕوومەتە ناسراوەکان کەوتەوە کە زۆر لای گرنگن. "ئەوە زۆر جوانە بە لامەوە." ئالیس وەڵامی خۆی دایەوە. هۆکارەکان ڕوونن.
شوێنەکە بێدەنگە، بەڵام ئالیس ئەتوانێ گوێی لە ترپە بەرزەکانی دڵی بێ.
جیمین تەنها بە جێگیری وەستاوە و سەیری ئەکات.
ئالیس نازانێ کە ئەوە شتێکی باشە یان خراپ.
تاکو...
جیمین چیتر بە قۆڵەکانی نێوانی لەگەڵ ئالیس درووست نەکرد، قۆڵەکانی شل کرد و کەوتە سەر ئالیس، هەردووکیانی خولاندەوە بۆ ئەوەی بکەونە سەر بێدەکە بە شێوەیەکی جیا. ئێستا هەردووکیان لەسەر لا پاڵکەوتوون بەرامبەر یەک.
"لەوانەیە لە سەرەتادا حەزێکی فیزیکی بووبێ،" جیمین چرپەی کرد. "بەڵام چیتر نا. ئێستا ئەوە..." دەستی ئالیسی گرت و بەرزی کردەوە بۆ سەر سنگی، وەستاندی و لەسەر دڵی خۆی دانا.
"وابزانم تۆ ئەوە ئەگۆڕی،" بە نزمی وتی. هەمان کرداری کەمێک پێش ئێستای دووبارە کردەوە، جیمین نێوچەوانی خۆی نا بە هی ئالیسەوە و هەناسەی یەکتریان هەڵئەمژی.
"ماچم ئەکردی، بەڵام ئێمە بۆ ماوەی سێ کاتژمێری ڕابردوو هەرچی لە ناو سکمان بوو فڕێمان دا،" جیمین وتی، وای کرد ئالیس پێبکەنێ. ئەو هۆگریەی ئالیس بە جیمینەوە وای لێ ئەکات دڵی بلەرزێ لەگەڵ هەستەکان.
خۆیان ئاسوودە کردەوە بۆ خەوێکی قوڵ بە یەکەوە، وەک خەتی دڵ یەکیان لە باوەش گرت پێش ئەوەی گەشت بکەن بۆ ناو تاریکی و خەون.

ـــــــــــــــــــــــ
Unedited.

سڵاو لە تێی ستانەکان 👁💧👄💧👁

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

سڵاو لە تێی ستانەکان 👁💧👄💧👁

Teach MeTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang