ماندوم، زۆر ماندوم. ماندوم لە شەڕ کردن لە پێناوی ناندا، شەڕکردن لە پێناوی ژیاندا، لە پێناوی
خۆشەویستیدا. هەرگیز کەس خۆشی نەویستوم. نازانم هەستی خۆشویستن چۆنە. کاتێک لە کار
دەگەڕێمەوە، خێزانەکەم داوای پارەم لێدەکەن. کاتێک پارەکەیان دەدەمێ، پێدەکەنن. جارێک تام
هەبوو، بۆ ماوەی هەفتەیەک نەمتوانی بچم بۆ کار. باوکم جێ خەوەکەمی لە ماڵەکە دەرکرد و
فڕێیدایە حەوشەکەوە. تا ئەو ساتەی توانای ئیشم هەبێت، توانای ژیانم هەیە. کاتێک سکم پێنج مانگ
بوو، مێردەکەم جێیهێشتم. ئەوە پێنج ساڵ دەبێت نەمبینیوەتەوە. هەرگیز خۆشی نەدەویستم.
چەند جارێک لەگەڵ ژنی دیکەدا دەمبینی، بەاڵم لە پێناو خۆشەویستی ئەودا دەجەنگام و بەرگریم
لێدەکرد. هەندێک جار بیر لەوە دەکەمەوە هەمو شتێک جێبهێڵم و لێرە دوور بکەومەوە، بەڵام هیچ شوێنێکم نیە بۆی بچم. من خۆم بەم شەمەندەفەرەدا هەڵدەواسم، وەک چۆن خۆم بە ژیاندا هەڵواسیوە. لەگەڵ ئەوەدا کە دڵنیام ئەم شەمەندەفەرە نامگەیەنێتە هیچ شوێنێک کە کەسێکی لێبێت گرنگیم پێبدات، بەڵام هێشتا هەر خۆمی پێدا هەڵدەواسم و چاوەڕوان دەکەم...- ئامینە بێگوم
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...