من هیچ تایبەتمەندییەکم نییە. هیچ شتێکم لە زەیندا نییە ئێستا باسی بکەم. من ماسی ڕاودەکەم بۆ دایکم و هەروەها چاودێری تەویلەی دراوسێکەشمان دەکەم، بەڵام دایکم پێی وایە من کوڕێکی زۆر ئازام. مانگی پێشوو، شەوێک کەسێک ئاگری بەردایە تەویلەی
ماڵەکەی دراوسێمان. هەردوو دەرگەی پێشەوە و دواوەی تەویلەکەشیان لە دەرەوە
داخست. هەموو ئاژەڵەکان لە ناوەوە گیریان خواردبوو. دایکم ویستی بموەستێنێت بەڵام
من هەر چووم بۆ ڕزگارکردنی ئەو ئاژەڵە بێ تاوانانە. دەرگەی پشتەوەم شکاند و چومە
ناو تەویلەکە. لە کاتێکدا هەوڵم دەدا ئاژەڵەکان ڕزگار بکەم، ئاگرەکە زۆر زیاتر گەشەی
سەند، بەڵام توانیم ڕوحی خۆم و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە ڕزگار بکەم. کە هاتمە دەرەوە
پێش ئەوەی ببورێمەوە بە چرپە بە دایکمم گوت
«دایە گیان نامەوێت بمرم». هاهاها من
هەمیشە لە مردن دەترسم...
- نۆیۆن
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
