مانگی پێشوو سەلاجەیەڪم ڪڕی، چونڪە دەزانم مێردەڪەم چەندە حەزی لە ئاوی ساردە~

12 3 0
                                    

دایکم و باوکم هەمیشە لەسەر پارە شەڕیان بوو. ئێمە شەش منداڵ بووین. دایکم هیچ ئیشی نەدەکرد،
تەنها چاوەڕوانی دەستی باوکم بوو. هەرچی باوکم بۆ خواردن نەیهێنایەتەوە ئەوا نەمان بوو. دایکیشم
هیچ یارمەتی خێزانەکەی نەدەدا و ئیشی نەدەکرد. شەڕەکانیان بەرەو خراپتر چوو و وای لێهات لە یەکیان دەدا و بە چەندین ڕۆژ قسەیان لەگەڵ یەک نەدەکرد. هەرگیز نەم دەبینین قسەی خۆش بکەن یان پێکەوە
پێبکەنن. هەردووکیانم خۆش دەویست.
دەمبینی باوکم هەموو ڕۆژەکانی ساڵ شازدە کاژێر کاری دەکرد، بە ڕۆژانی جەژنیشەوە، بەڵا دایکم هیچی نەدەکرد و تەنها لە ماڵەوە دەمایەوە. باوکم لە شەست ساڵیدا کۆچی دواییکرد. لەسەر جێگەی مردنەکەی باوکم، دایکم دەستیکرد بە سەرزەنشتکردنی باوکم و دەیگوت ئێستا چۆن بژیم لە کاتێکدا ئەو هیچ پارەیەکی پاشەکەوتی بۆ جێنەهێشتووم.
کاتێک منیش هاوسەرگیریم کرد، منیش ژنی ماڵەوە بووم و کارم نەدەکرد. لە دوای ساڵێکی هاوسەرگیری وام لێهات ، هەمان سیفەتەکانی باوکمم لە مێردەکەمدا دەبینییەوە. مێردەکەم دەبینی چەندە ماندوو دەبێت و ڕەنج دەکێشێت تا بە منەوە پێنج ژن بەخێوبکات، بێ ئەوەی هیچیان کار بکەن. هەموو شەوگارەکانی بە ئازاری قاچەوە تێدەپەڕاند و وای لێهات بە بچوکترین شت توڕە دەبوو. بۆ ڕزگارکردنی مێردەکەم لەو دۆخە، بێ ئەوەی داوام لێبکات، من خۆم دەستم کرد
بە کارکردن. بۆ ئەوەی هەمان هەڵەی دایکم
و نەنکم دوبارە نەکەمەوە، پێویست بوو کار
بکەم. ئێستا هەردووکمان هێندەی یەک
پارەمان دەست دەکەوێت و ئەرکەکانی ماڵمان
بە یەکسانی بەشکردووە. ئێستا ئەویش وەک
من ئیشی ناو ماڵ دەکات و ئاگای لە منداڵەکان
دەبێت. هەرگیز باوکمم نەبینی ئەو شتانە
بکات. ئێستا هێندە پاشەکەوتم هەیە بتوانم
هاوکاری دایکم و خوشکەکانمی پێ بکەم.
مانگی پێشوو سەلاجەیەکم کڕی، چونکە دەزانم
مێردەکەم چەندە حەزی لە ئاوی ساردە. بە
کارکردن، ژیانی خۆم و ژیانی هاوسەرگیریشمم
ڕزگار کرد...

- دیلارا

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now