دایکم زۆر حەزی له گوڵی باکوڵ-ه. بۆیه ناوی نام باکوڵ. دایکم هەمیشه پێمدەڵێت
که هەژارەکان نابێت خەون زۆر ببینن، پێمدەڵێت که هەژازەکان تەنیا دەبێت زەحمەت و ئازار بچێژن. هەندێ جار بیر دەکەمەوه ئەوە خودایه که ئازارچەشتنی بۆ هەژارەکان و خۆشبەختیشی بۆ دەوڵەمەندەکان داناوه! جارێک ئەمەم له دایکم
پرسی، ئەویش به توڕەبونەوه ڕەخنەی لێگرتم و پێیگوتم که خودا هەموومانی به یەکسانی خۆشدەوێت له هەرچ ئاستێکدابین. دوێنێ شەو لە خوا پاڕامەوه که عەزییەکی نوێم بۆ بنێرێت، زۆر چاوەڕوانم کرد، هیچم پێ نەگەیشت.
ڕەنگه خوا کاتێکیتر عەزییەکەم بۆ بنێرێت. خۆی دەزانێت چەندە حەزم له عەزییەکی تازەیه.
- باکوڵ، ١٢ ساڵ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لەزاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Historia Cortaدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
