ئێمە دەچینە ناو پیسیەکان تا ئێوە لە پیسیەکانتاندا نەمرن~

52 10 34
                                    


منداڵ بووم کە دایکم کۆچی دوایی کرد. هەمیشە هەوڵم دەدا زڕدایکەکەم دڵخۆش بکەم، بەڵام نازانم
بۆ ئەو تەنانەت بەرگەی بینینی سێبەرەکەشمی نەدەگرت. زۆر لێی دەدام. دەبوایە ئەو ساتانەی لێمی دەدا بە بێدەنگی بوەستم و نەگریم. چونکە پێی گوتبووم ئەگەر بگریم، لەو ماڵە فڕێم دەداتە دەرەوە. دوای بەرگەگرتنی هەموو ئەوانە، دواجار ڕۆژێک لە ماڵەکەی خۆم دەری کردم. بە درێژایی ئەو شەوە لەبەردەم دەرگەی ماڵەوەدا گریام، بەڵام تەنانەت باوکیشم نەهات بمباتەوە ماڵەوە. لە (جاتپوور)ـەوە هاتم بۆ (دەکە) بێئیش بە شەقامەکاندا دەسوڕامەوە و هەندێک جار خواردنی فڕێدراوی ناو تەنەکەخۆڵەکانم دەخوارد. تا ڕۆژێک ئەم کارەم دەست کەوت. کاری (پاککردنەوە). بەڵام شتە ناخۆشەکە ئەوەیە کە هەموو کەس ڕقی لێمانە. کەس قسەمان لەگەڵ ناکات. براکەم، ئەمڕۆ دڵم زۆر خۆشە، چونکە پێشتر کەس فۆتۆی نەگرتووم. تا ئێستا کەس لێی نەپرسیوم ئایا شتێکم هەیە بمەوێت بیڵێم. کاتێک چیرۆکی منت بۆ خەڵکی گێڕایەوە، پێیان بڵێ

« تکایە ڕقتان لە ئێمە نەبێت. ئەگەر ئێمە واز لە پاککردنەوە بێنین، پیسی ئێوە دەکوژێت. ئێمە خزتمەتکاری ئێوەین. ئیمە دەچینە ناو پیسییەکانی ئێوەوە و پاکیان دەکەینەوە. تکایە بە چاوی ڕقەوە سەیرمان مەکەن ».

- مد ڕابی, ١٨ساڵان

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now