هەرگیز ڕوخساری دایک و باوکمم بیر ناچێتەوە، لەو شەوە درەنگەدا کە باسی منیان دەکرد. لە پشتی
پەردەکەوە وەستابووم. ئەوان دەگریان. من نەگریام، نەمویست بزانن کە من لەوێم و گوێم لە قسەکانیان
بووە. ئەو شەوە زۆر ترسام، ویستم لە باوەشی دایکمدا بخەوم، بەڵام نەچووم، چونکە دەبوایە بەرەنگاری
گەورەترین حەقیقەتی ژیانم ببمەوە. خوێندکارێکی زۆر ژیر بووم. کۆمەڵێک پلانی زۆرم هەبوو بۆ داهاتوو.
بەڵام لەو چرکەیەدا وازم لە هەموو پلانەکانم هێنا و چەند پلانێکی نوێم دانا تا جێبەجێیان بکەم پێش
ئەوەی بمرم. ڕۆژێک هۆنراوەیەکم بۆ خۆم نووسی. دواتر جێیدەهێڵم بۆ ئەوان وەک یادگاری. هەر ڕۆژە
و لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بەسەر دەبەم. سەردانی هەموو ئەو شوێنانەم کرد کە دەمویست سەردانیان بکەم.
ڕۆژێک لە ڕێگەی فەیسبووکەوە کەوتمە قسەکردن لەگەڵ کوڕێکدا. هەستم دەکرد ئەو ئازارە نەوتراوەکانم
دەبیستێ. هەستم کرد بینینی ئەو سەرکەشییە، بۆیە هەرگیز یەکمان نەبینی. . جارێکیتر هەرگیز نامەی
بۆ نانێرمەوە. بۆی نوسیم « تا ئەبەد چاوەڕێت دەکەم.» من پێم وانیە هەرگیز لەم شێرپەنچەی مێشکە
ڕزگارم ببێت. ئەمە دواهەمین گەشتی ژیانمە. ماڵەوە هێنایانم بۆ بینینی دەریا. زۆر دڵنیام کە ئەم فۆتۆیەی
تۆ، دواهەمین فۆتۆی ژیانم دەبێ ...-بوشرای ۲۰ ساڵ
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. "هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Historia Cortaئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...