هەموو خاتوونەڪان پێمدەڵێن پاڵەوان~

11 3 0
                                    

ئێمە  هەموو ئەو ئیشانەمان دەکرد کە پیاوەکان دەیانکرد، تەنانەت ژمارەی کاتژمێری
کارکردنیشمان وەک ئەوان بوو، بەڵام کاتێک چووم بۆ لای بەڕێوەبەرەکەم تا کرێکەم وەربگرم،
٥٠ تەکە کەمتر لە کرێکارە پیاوەکانی داپێم. پێمگوت چ هەڵەیەکم کردووە کەمترم ئەدەیتێ؟
بەسەرما هاواری کرد و گوتی
«تۆ ئیشت لەوان زیاتر کرد، بەڵام تۆ ژنیت و کراست (قەمیس) لەبەردا نییە، کەواتە هەمیشە کەمتر وەردەگریت.« ڕۆژی دواتر بە کراسەوە چووم بۆ سەر
کار. هەموو پیاوەکان پێم پێدەکەنین، بەڵام هەموویانم پشتگوێ خست. لە کۆتاییدا داوام لە
بەڕێوەبەرەکەم کرد هێندەی پیاوەکان کرێم بداتێ چونکە بەقسەم کردووە و وەک پیاوەکان
کراسم لەبەرکردووە. زۆر بە ڕونی دەمبینی کە سڵی لە قسەکانم دەکردەوە و ئازایەتیەکەم
ترساندویەتی، بەڵام جارێکیتر گوتی
«لە کاتێکدا وەک پیاوەکان پارە وەردەگرن، ئەگەر هەموو کراس لەبەر بکەن.» پاشان سەیرێکی
کردم، چاوەکانی لە چاوی ڕێوی دەچوون.
بێ هیوا بووم، دڵنیابووم هیچ ژنێک کراس لەبەر
ناکات. ڕۆژی دواتر کە چووم بۆ سەر کار،
بینیم هەموو ژنەکان کراسیان لەبەردایە. هەموو
کراسێکی مێردەکەیان کردبوو بەسەر جلەکانی
خۆیاندا. بەڕێوەبەرەکەمان کاتێک هەموومانی
پێکەوە بینی، زۆر ترسا.
بۆ یەکەم جار لە مێژووی دە ساڵەی ئەو کارگەی خشتەدا، ژن و پیاوەکان هێندەی یەک کرێیان وەرگرت. لەو ڕۆژەوە هەموو خاتوونەکان پێمدەڵێن پاڵەوان...

- تەسلیمە

- تەسلیمە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now