بە منداڵی کاتێک چومە قوتابخانە، بەڕێوەبەری
قوتابخانەکەمان گوتی «سیرین چاوی زۆر جوانە.»
دوای ئەوەی کە هاوسەرگیریم کرد و هاتم بۆ ئەم گوندە، مێردەکەم نەبێت هەموو پێیان دەگوتم کە چاوی من لە چاوی مار دەچێت. تەنانەت کاتی
دوگیانیم، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ڕوحێکی
شەڕەنگێز لە سکمدایە. چیتر کەس پێمناڵێت کە چاوم جوانە. دوای ئەو هەموو ساڵە تەنها لە زاری تۆوە گوێم لێبوو کەسێک پێمبڵێت چاوم
جوانە...
- سیرین، ٢٥ساڵ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
جوانی ئەو چاوانەیییییی
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Contoدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
