دوو ڕۆژە ناچم بۆ کار، پێویستە لەگەڵ ژنەکەم بمێنمەوە. ئێمە مۆبایلمان نییە، ئەگەر پێویستی
بە شتێک بێت چۆن ئاگادارم بکاتەوە؟ ئێمە لە دورگەیەک دەژین. خەڵکی بۆ هاتن بۆ نەخۆشخانە
توشی ئاستەنگیەکی زۆر دەبن.
کە ژنەکەم نەخۆش کەوت و دەمبینی زۆر دەڕشێتەوە. داوام لە خاوەنی بەلەمەکە کرد بمانبات
بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ئەو پێی گوتم کە شەوان کار ناکات. هەموو پێیان دەگوتم کە نەیەم بۆ
نەخۆشخانە، بە دایکم و باوکیشمەوە، بەاڵم نەمتوانی لەوە زیاتر دانیشم و هیچ نەکەم، لە کاتێکدا ئەو
ئازارێکی زۆری دەچەشت. بۆیە هەستام و بە تەنها بەلەمەکەم لێخوڕی. دوای ڕووبەڕووبونەوەی
چەندین ئاستەنگ، لە کۆتاییدا بێ زیان گەیشتینە نەخۆشخانە. ئێرە پڕە لە نەخۆش، پەرستارەکان
پێیان گوتم کە دەبێت چاوەڕێ بکەم تا قەرەوێڵەیەک بەتاڵ دەبێت. ژنەکەم زۆر دەترسێت، بۆیە یەک لە دوای یەک نوکتەی بۆ دەکەم. دەمەوێت ئەو پێبکەنێت. ئەو
کاتانەی ئەو پێدەکەنێت، هەست دەکەم هەموو شتێ باشە...- تەیب
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
خۆشەویستی و ئەشق و ژیان،،
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...