لەم ڕۆژانەدا زانیم من چەند بەختەوەر و دەوڵەمەندم~

13 4 0
                                    

بەوە کرد کە کچەکەم پێنج ساڵە پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکدا هەیە. هەرگیز باسی نەکردبوو لام، چونکە
هەمیشە لە من دەترسا. هەستیشم کردبوو کە هەمیشە منداڵەکانم ڕقیان لە کارەکەم بوو، کارێک کە لە
منداڵییەوە تا ئێستا وازم لێ نەهێناوە. ڕۆژێک داوام لێکرد کە کوڕەکە و بنەماڵەکەی بانگێشت بکات بۆ ماڵەوە. هەموو ماڵەکەم نوێ کردەوە و دیکۆر و ڕەنگەکەیم گۆڕی و باشترین خواردنم کڕی. بیست ساڵ بوو پارەم بۆ هاوسەرگیری کچەکەم کۆدەکردەوە. ئەو ڕۆژە کچەکەم لە هەر ڕۆژێک دڵخۆشتر بوو.
کاتێک نان خورا و قسە دەستیپێکرد، وەک مەرجی هاوسەرگیری، داوای هەموو ئەو شتانەیان کرد کە ماڵ
پێویستی پێیەتی. هەرچ وشەیەک ئەوان دەیانگوت، من لە دڵی خۆمدا دەمژمارد و سەری بەڵێم بۆ دەلەقاندن. چونکە لە پێناو بەختەوەری کچەکەمدا بوو، بە هەموو شتێ قایل بووم.
دواجار گوتیان کە نایانەوێت من بە خزم و کەس و کاریان بناسێنن و پێویستە هەرگیز سەردانی کچەکەشم نەکەم. کە وایان گوت، کچەکەم بە توڕەبوونەوە قیژاندی و زلەیەکی لە کوڕەکە دا. بە توڕەییەوە پێی گوتن
«ئەو کارەی باوکم دەیکات کەس بۆی ناکرێت. هەموو ئامادە نین پیسی ئەوانیتر پاک بکەینەوە. من شانازی بە
کارەکەی باوکمەوە دەکەم، ئەگەر لە یەک خولەکی تردا لەم ماڵە نەچنە دەرەوە، ئەوا هەمووتان لێدان دەخۆن.» سەرجەم داواکاری هاوسەرگیری و پێنج ساڵ پەیوەندی لە یەک خولەکدا هەڵوەشاندەوە. لەو ڕۆژەوە زانیم من چەند بەختەوەر و چەندە دەوڵەمەندم ...

- مۆنو لال

- مۆنو لال

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now