نامەوێت چیتر لە ماڵێڪدا بژیم~

11 3 0
                                    

وادەزانێت من دزم. ئەو پێنج ساڵ بوو کە باوکی لە پێناوی ژنێکی دیکەدا منی جێهێشت. هەموو
جۆرە کارێکم کرد بۆ ئەوەی نانی بۆ پەیدا بکەم. بە هەموو ژیانم درۆم نەکردووە. ئەو کاتانەی کارم دەست نەدەکەوت سواڵم دەکرد بۆ کەمێک ئاردی برنج تەنها بۆ ئەوەی ئەو برسی نەبێت. ئێستا گەورە بووە.
ڕەنجی ٢٠ ساڵی کارکردنی خۆمم دا پێی تا دوکانێکی بەقاڵی پێ بکاتەوە. نازانم بۆ بوکەکەم خۆشی نەدەویستم!
چێشتم بۆ لێدەنان، کوڕەزاکانمم بۆ بەخێودەکردن، هەموو شتێکم کرد تەنها بۆ ئەوەی لەوە تێبگات کە
من خۆشمدەوێت. بەاڵم هەموویان بێ سوود بوون. ڕەنگە هەڵەکە لە منەوە بێت. ڕەنگە من نەمتوانیبێت
خۆشەویستی خۆمیان پیشان بدەم.
مانگی پێشوو، ڕۆژێک بوکەکەم لە ناکاو پێیگوتم کە تاکێک لە گوارە ئاڵتونەکەی دیار نەماوە. هەموو سوچ و قوژبنێکی ئەو ماڵە گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. شەو کاتێک کوڕەکەم لە کار گەڕایەوە، هاتە ژورەکەم و داوای لێکردم کە تاکە گوارەکەی بدەمەوە. دەنگی بە جۆرێک سارد بوو من هیچم پێ نەگوترا.
فرمێسکەکانم هەموو ئەو شتانەیان گوت، کە من دەمویست بیانڵێم. هەر ئەو شەوە
ئەو ماڵەم بەجێهێشت. هیچ کەسیان نەهاتن ڕێم لێبگرن و داوام لێبکەن نەڕۆم. کوڕەزاکانم لە ناو دەرگەکەدا وەستابوون. دەستم بۆ بەرزکردنەوە و ئەوانیش دەستیان بۆ بەرز کردمەوە. ئێستا من لەسەر شەقامەکان دەژیم.
نامەوێت چیتر لە هیچ ماڵێکدا بژیم...

- ماجدە، ٤٨ ساڵ

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now