براكانم بەخێودەكەم. دەبێت خوێندن تەواو بكەن. هەموو ڕۆژێك برنج و پەتاتە دەخۆم. ئەوە
بۆ ١٠ ساڵ دەچێت ئەمە خۆراكی منە. نامەوێت پارە لە کڕینی ماسی و سەوزەدا بەفیڕۆ بدەم.
لەبەر ئەوەی دەمەوێت هەموو پارەکانم لە پێناوی ئەواندا خەرج بكەم. ئەوان زۆر بچوكبوون
كە دایك و باوكم لە ڕوداوێكدا كۆچی دواییان كرد. لەو ڕۆژەوە من دایك و باوكی براكانمم.
لە قوتابخانە، مامۆستا داوای لە برا بچكۆلەكەم كردبوو تا داڕشتنێک لە بارەی خێزانەكەیەوە
بنوسێت، ئەویش نوسیبوی: براكەم دایك و باوكمە هههههاهههههااا بۆ ئەمەش سێ لە دە-ی هێنا.
ئامادە نیە ئەو هەڵەیە ڕاستبكاتەوە تەنانەت ئەگەر سفریش بهێنێت. ئەوان ژیانی منن. ئامادەم لە پێناو بەختەوەری ئەوان، بە درێژایی هەموو ژیانم ئەم خواردنە بخۆم.
- ڕەیهان
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Historia Cortaدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
