بۆ بەدەستهێنانی ئاوی خواردنەوه، هەندێک جار پێویسته بەیانیان لە دوای نوێژی بەیانییەوە
لە ڕیزدا بوەستین. کاتژمێر نۆ تەنکیەکه بەتاڵ دەبێت. ئیدی هەندێکمان به ناچاری به سەتڵی
بەتاڵەوه دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.
هەندێك کاتیش که لایەنی پەیوەندیدار دێت و کارەبا نایاسایەکەی کوچەکەمان دەبڕێت، دەبێت
لەگەڵ تاریکی بجەنگێین. کاتێک ئاو تەواو دەبێت، دەبێت لەگەڵ تینوێتی بجەنگین، دەبێت لە
پێناو خواردن بجەنگین، لە پێناو جلوبەرگدا. تەنانەت لەگەڵ چوون بۆ تەوالیتیش. تەنها شت کە
پێویست ناکات بۆ بەدەستهێنانی بجەنگین، خەمە.
خۆشترین ڕۆژەکانم ئەو ڕۆژانەن کە سەتڵەکەم پڕ لە ئاو دەکەم، کە دەتوانم لە کەمتر لە
کاتژمێرێکدا بچم بۆ تەوالێت، کە دەتوانم شتێک پەیدا بکەم تا منداڵەکانم شەو بیخۆن.
هەموو ژیانمان بریتییە لە جەنگ لەگەڵ شتی بچووک و بۆ هێنانەدی خەونی بچووک.
- ڕازییە
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"
ئێستاش وەك پێشتر ناڕازیت لەو شتانەی تێیدا دەژیت؟
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Короткий рассказدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
