مۆنیا~

18 4 3
                                    

هەندێك جار دەچم سەرێک لە ژنە کۆنەکەم دەدەم، چونکە هیچ کەسێکی دیکەم نیە بچم بۆ لای. هەموو پێم دەڵێن کە ئەو ژنێکی خراپە، بەڵام من دەزانم ئەو بە چ بارودۆخێکدا تێپەڕیوە، بۆیە هەرگیز بۆ یەک چرکەش لۆمەیم نەکردووە. نەمدەتوانی تەنانەت جلیشی بۆ بکڕم، لەگەڵ مندا برسێتیەکی زۆری چەشت. گوێم لێ بوو چەندین شەو دەگریا. تەنها یەک منداڵمان هەبوو، بەڵام لەدەستماندا و کۆچی دواییکرد، لەبەر ئەوەی من پارەم نەبوو چارەسەری بکەم. هەر کات سەردانی دەکەم، شیرینیم دەداتێ، لە ژورە تازەکەی هەمیشە شیرینی لایە. بیریشی نەچۆتەوە من چەندم حەز لە شیرینییە. ڕەنگە ئێستا بەختەوەرتر بێت. ژیانمان زۆر جیاواز دەبوو ئەگەر بمتوانیایە منداڵەکەمان چارەسەر بکەم. هەرگیز لۆمەی مۆنیا ناکەم لەبەر ئەوەی منی جێهێشتووە و ئێستا لە سۆزانیخانەیەک ئیش دەکات. هەموو پێی دەڵێن سۆزانی، بەڵام بۆ من ئەو هێشتا هەر ژنە نازدارەکەی خۆمە ...

کۆمیش، ٤٥ ساڵ

کۆمیش، ٤٥ ساڵ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now