دەزانیت چ هەستێڪە منداڵەڪەت لە برسا بگری؟

34 11 30
                                        

دەتەوێت چەند پرسیارێکم لێ بکەیت؟ با من سەرەتا چەند پرسیارێک لە تۆ بکەم؟
- دەزانیت ئەوە چ هەستێکە کاتێک منداڵەکەت دەبینی لە برسا دەگری؟ ڕۆژ هەبووە لە ژیانتدا نەتوانی کرێی
خانووەکەت بدەیت و خاوەن خانووەکە لە بەرامبەردا داوای جەستەتی کردبێت؟ هەرگیز دایک و باوکت
داوایان لێکردوویت منداڵەکەت بفرۆشیت؟ تۆ مێردەکەت جێیهێشتویت کاتێک زانیبێتی منداڵێک لە ڕەحمتایە؟
ئاهـ ببورە بیرم چوو کە تۆ پیاویت.
- بەڵام برسیەتیت ئەزموون کردووە؟ هەرگیز خیانەتت ئەزمون کردووە؟ گریانی بەردەوامی ڕۆژانەت
ئەزموون کردووە؟
ئەگەر هیچ لەمانەت بەسەر نەهاتووە، کەواتە هەرگیز تێناگەیت من بە چ ژیانێکدا تێپەڕیوم. بڕۆ چێژ لە ژیانی
خۆت ببینە...

- بیلکیس

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

ڕاستگۆبم هەموومان ڕۆژانە چیرۆکی ئازار و گیانسپاردن و خەم و ناخۆشیەکانی ژیانی بیلکیس و هاوشێوەکانی دەبینین و دەخوێنینەوە و گوێشی لێدەگرین بەڵام ئەمجارە جیاواز بوو هەرچەند گوێ بیستی دەنگی نەبووم لەکاتی وتنی ئەو شتانە بەڵام هەستم بە ئازارێك کرد لە ناخمدا نازانم لەبەرئەوەبوو کە ئافرەتە؟ دایکە؟ یان مرۆڤە؟ بەڵام شتێك لەناخمدا پەیابوو کە پێشتر هەستم پێنەکردبوو و تاکە شتێك کە لە دەستم هات وتنی الحمداللەبوو کە خودا دایکی منی لەو ئازارە بەدوور گرت تەنیا الحمداللە~

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now