پاری~

11 3 0
                                    

کارم ئەوە بوو بگەڕێم و هەنگوین بدۆزمەوە.
هەرگیز نە لە پڵنگ و نە لە تیمساح نەدەترسام.
كچێكی زۆر جوانم هەبوو، ناوی پاری بوو.
كچەكەم وەك تاوس سەمای دەكرد. لە شاژنی
دارستانەكە دەچوو. هەموو ئێوارەیەك كە لە كار
دەگەڕامەوە، لە دارستانەكەدا چاوەڕوانی دەكردم.
بە منداڵی و دڵپاکی و میهرەبانیەكەی، دەیتوانی
دڵی هەموو كەسێك بەدەست بهێنێت. ئەو منداڵ
بوو كە دایكی كۆچی دوایی كرد. لە پاش دایكی،
ئیدی ئەو لە گۆ كەوت و چیتر نەیتوانی قسەبكات.
لەبەر ئەوەی كە هەژاربووم، نەمتوانی بیبەم بۆ
نەخۆشخانە و چارەسەری بكەم. تا ئێستاش
پێكەنینەكانیم لەبەر چاوە. بەو پێكەنینانەی، هەموو
خەم و ئازار و ماندووبوونەكانمی دەڕەواندەوە.
ڕۆژێكی باراناوی بوو، گەڕامەوە ماڵەوە.
وامزانی چاوەڕوانم دەكات، بەڵام لە هیچ شوێنێك
دیار نەبوو. بیست خولەك بەشوێنیدا گەڕام،
دواجار بە مردوویی دۆزیمەوە، بە دارێكەوە
هەڵواسرابوو. جلەکانی بەری دڕابوون. کە من
گەیشتم ئەو کۆچی کردبوو. لە توڕەییدا هاوارم
دەکرد و دەمقیژاند. دەمویست هەرچی دێتە
بەردەستم بیکوژم. ئێستا هەموو ئێوارەیەک لەو
دارستانەدا پاسەوانی دەکەم، بۆ ئەوەی هیچ
کەسێکیتر وەک من کچەکەی لەدەست نەدات...

- کاشیم

(تێبینیەک لەسەر ئەم فۆتۆیە: پاری، سەرەتا فەلاقە کرابوو، دواتر کوژرابوو و بە دارەکەوە هەڵواسرابوو. کاشیم کە چیرۆکەکەی گێڕایەوە ئاماژەی بەوە نەدا. بۆیە منیش لە چیرۆکەکەدا نەم نوسی، بەڵام لەبەر ئەوەی چەند کەسێک لە چیرۆکەکە تێنەگەیشتبوون، فۆتۆگرافەر ناچار بوو ئەم تێبینییە
لە کۆمێنتێکدا بنوسێت.)

)

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
ئەو ئازارەی ناو چاوەڪانی~

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now