تەنها دەمەوێت لە تاریڪیدا بمێنمەوە~

12 4 3
                                    

تەنها دەمەوێت لە تاریکیدا بمێنمەوە. ئێستا شەرم لە ڕوناکی دەکەم.، بەڵام پێشتر وا نەبووم. کاتێک
مێردەکەم من و منداڵەکانمی جێهێشت، من نەڕوخام. بەسەر هەموو مۆتەکەکانی ژیانمدا سەرکەوتم، بێ
ترس شەڕم لەگەڵ هەموو تۆفانەکانی سەر ڕێگەمدا کرد. توانیم منداڵەکانم بە ڕشتنی خوێن و ئارەقم بەخێو بکەم. پێم وابوو کاتێک منداڵەکانم گەورە دەبن، من هەموو غەم و پەژارەکانم لە ناو دەچن و نامێنن، بەڵامکاتێک گەورە بوون. هەموو پەنجەی تۆمەتیان بۆ من درێژ دەکرد و پێیان دەوتم ئەگەر من ژنێکی باش
بوومایە باوکیان جێی نەدەهێشتم. بۆ ئەوان من هیچ نەبووم جگە لە ژنێکی پیر، کە بارم بەسەریانەوە. منیان گواستەوە بۆ حەوشەی چێشتخانەکەی دەرەوە، بێ ئەوەی بنمیچێک هەبێت بمپارێزێت. بێ ئەوەی هیچ
شتێک بە هیچ کەسێک بڵێم، ماڵەکەمم جێهێشت. ئێستا هەر جارێک و لە شوێنێک دەژیم، هەندێک جار لە ژێر درەختەکاندا دەخەوم. خەڵکی نەناس خواردنم دەدەنێ، لە کاتێکدا هەندێک جار منداڵەکانی خۆم ئامادە نەبوون خواردنم بدەنێ پێیان دەگوتم «بۆ پیرەکان خواردنی کەم باشە»
ئێستا من ناتوانم وەک جاران بچمە دەرەوە و بۆ
خواردن بگەڕێم، چونکە تەنها ئەم پۆشاکەم هەیە
کە لە بەرمدایە، ئەویش لە چەند شوێنێکەوە دڕاوە و
کونی تێدایە. شەرم دەکەم بەم جۆرە بچمە دەرەوە.
منداڵی بچوک دێن و پەنجە دەکەنە کونەکانەوە و
دەیانەوێت زیاتر لەبەرمدا بیدڕێنن. تەنانەت بەم
جلەشەوە نوێژەکانم دەکەم. کێ ئامادەیە جلم
بداتێ؟ داوام لە چەند کەسێک کرد، بەڵام ئەوان
تەنها پۆشاک دەدەن بە خزمەتکارەکانی خۆیان.
جارێک پیاوێکی دەوڵەمەند پۆشاکی دابەش کرد،
منیش چووم و لە سەرەدا وەستام بۆ وەرگرتنی
پۆشاک، بەڵام نەمتوانی هێندە لە ژێر تیشکی
خۆردا بمێنمەوە، بورامەوە. من زۆر بەتەمەنم و
بەرەو کۆتایی دەچم، بەڵام هێشتا شەرم دەکەم کە
ناتوانم هەموو جەستەم داپۆشم.

- مریەم

- مریەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

ئەو فرمێسڪانەی ناو چاوەڪانی خودایە ئەو فرمێسڪانەی..هیچ ئەوترێت لە ئاستی ئازارەڪانی مەریەم و هاوشێوەڪانیدا؟

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now