بەر لە هاوسەرگیریی، سێ جار ژوانمان دانا. پێکەوە چووین بۆ سینەما و سەیری فیلممان کرد. دەمبینی چەندە پاڵەوانی فیلمەکانی خۆشدەوێت و چەندە سەرسامی شەڕەکانیانە! بۆیە منیش بڕیارم دا وەک پاڵەوانەکان پۆشاک بپۆشم. تەنانەت هەوڵمدا چەند شەڕێکیش بکەم تەنها بۆ ئەوەی ئەو دڵخۆش بکەم. بەردەوام بە بەردەم ماڵیاندا دەڕۆیشتم تا ئەو جلوبەرگ و ستایلەم ببینێ. ڕۆژێک باوکی هاتە بەردەمم و گوێچکەی گرتم و بردمییە ژوورەوە.
بێ ئەوەی لە هیچ تێبگەم، باوکی هاواری
کرد « ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم پاڵەوانە گەمژەیەدا بکەیت، پێکەوە لەبری نان دەبێت هەوا بخۆن.» لە پاڵەوانەوە بووم بە جرج بەدەستیەوە. بە هەر شێوەیەک بووە هەوڵم دا هەڵبێم. «نازی» هاتە بەردەمم و لێیپرسیم «دەتوانیت کارێک بدۆزیتەوە و نان پەیدا بکەیت؟» منیش گوتم
«هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم.»
ڕۆژی دواتر بە ڕەزامەندی بنەماڵەکەی، هاوسەرگیریمان کرد. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، چەندین جۆری کارم
تاقیکردووەتەوە و باوکی دوو منداڵیشم.
ڕۆژێک لە «نازی» یەم پرسی
«بەوە بێتاقەت نیت کە من وەک پاڵەوانەکان نیم و ناتوانم وەک ئەوان شەڕ بکەم؟» بە پێکەنینێکەوە وەاڵمی دامەوە «پاڵەوانی ڕاستەقینە کەسێکە کە شەڕدەکات لە پێناو بەخشینی خۆشەویستی بە خۆشەویستەکەی. کەواتە تۆ پاڵەوانیت.»
- یوسف
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"
چەن بە جوانی لە خۆشەویستی گەشتوون
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Короткий рассказدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
