لێی پرسیم « تۆ لە سەر چ دینێکیت؟» منیش وەك ئەوەی فێرڪرابووم وتم خۆشەویستی~

11 4 0
                                    

دوازدە ساڵ بەر لە ئێستا خێزانەکەم لە گوندەکەیان هەڵهاتن. هەر لە منداڵییەوە، هەمیشە
پرسیارم لە دایکم دەکرد دەربارەی نەنک و باپیرم و شوێنی نیشتەجێبوونیان. دایکم هەموو کات
سەرزەنشتی دەکردم لەسەر ئەو پرسیارانە. لە کاتێکدا باوکم هانی دەدام بۆ کردنی هەموو جۆرە
پرسیارێک، بەڵام دایکم هیچ وشەیەکی نەدەگوت.
ڕۆژێک خێزانەکەمان لە ناو کێڵگەیەک کاریان دەکرد. من بە تەنها لە کوخەکەمان بووم. ژنێکی
پیر هات بۆ کوخەکەمان. پێیگوتم کە ئەو نەنکی منە. منی زۆر بەرز وەسفدەکرد، لە کاتێکدا زۆر
قسەی بە دایکم دەگوت و بەنەفرەتی دەکرد. دواتر لەوە تێگەیشتم کە دایکم لەسەر دینی هیندوـە.
باوکیشم موسوڵمانە. هەردووکیان هاوڕێی منداڵی بوون. دواتر گەورەببوون و کەوتبوونە
خۆشەویستیەوە. کاتێک باوکم هەستی بەوە کردبوو کە خەڵکی گوندەکە دەیانەوێت دایکم ئازار
بدەن، هەردووکیان پێکەوە لە گوندەکە هەڵهاتبوون. زۆر دڵخۆش بوون ئەو کاتەی دایکم و باوکم
لە کێڵگەکە گەڕانەوە، چونکە پێموابوو نەنکم هاتووە تا بمانباتەوە بۆ ماڵەوە. کاتێک دایکم چوو بەرەو لای نەنکم، نەنکم لێی دوورکەوتەو و گوتی «هاتووم تا کوڕ و کوڕەزاکەم ببەمەوە بۆ ماڵەوە.» باوکیشم داوای لە نەنکم کرد کە بە تەنها بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەیان و پێشی گوت کە هیچ کەس لەگەڵی ناڕوات.
لە کاتی ڕۆشتنیدا، لە کاتی ڕۆشتنیدا، نەنکم لێی پرسیم « تۆ لە سەر چ دینێکیت؟» منیش وەک ئەوەی دایکم و
فێریان کردبووم، ڕاستەوخۆ گوتم

«خۆشەویستی»...

-موتەڵیب

-موتەڵیب

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now