باوکم زۆر رەزیل بوو. ئەم رەزیلییە من و دایکمی بێزار و بێتاقەت کردبوو. هەر کات داوام لێدەکرد چوکالتەم بۆ بکڕێت، هەمیشە دەیگوت «ئێستا نا، سبەی بۆت دەکڕم». ئەو سبەینێیەش هەرگیز نەدەهات. هەرگیز هیچ بڕە پارەیەکی نەدەدا بە هەژاران، تەنانەت نەیدەدا بە ئێمەش. من و دایکم هەوڵماندا ئەم هەڵسوکەوتەی بگۆڕین. ڕۆژێک چوو بۆ شار. بڕیار وابوو ڕۆژی دواتر
ئێوارەکەی بگەڕێتەوە. ئەو شەوە من و دایکم هەندێک پارەمان لێ دزی. بەو پارەیە خواردنمان بۆ
سەدەها کەس کڕی. بە ناوی باوکمەوە، کەسە هەژارەکانی گوندەکەمان بانگهێشت کرد بۆ ژەمێکی
نانی نیوەڕۆ. کاتێک هەموو نانی نیوەڕۆیان دەخوارد، باوکم گەڕایەوە. هەموو سوپاسیان کرد و
تەنانەت هەندێکیان دەستیان کرد بە گریان. باوکم زۆر سەری سوڕما، هیچ قسەیەکی نەکرد.
ڕۆژی دواتر کاتێک باوکم چوو بۆ بازاڕ، هەموو بەرەو ڕوی دەهاتن و بە میهرەبانیەوە دەستیان
دەگوشی و سوپاسی میهرەبانییان دەکرد. بینیم ڕوخساری باوکم دەدرەوشێتەوە. کە گەیشتینە ماڵەوە، من و دایکمی بانگ کرد و پێیگوتین «هەرگیز پێموانەبووە بەخشینی پارە بۆ خەڵکی، هێندە دڵخۆشکەربێت. لەبەر ئەوە لێتان خۆشدەبم بۆ دزینی پارەکانم».ئەوەت پێبڵێم کە دزینی پارەکە، بیرۆکەی من بوو. من کوڕێکی زیرەکم...
- حسێنـی زیرەك
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لەزاری خۆیانەوە وەرگیراون"
چەن شیرینە خوایەگیانننن
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Короткий рассказدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
