ئەم زەوییە شوێنێکی زۆر خراپە، بەڵام فێر بووم چۆن بژیم~

11 3 0
                                    

باوکم لە کار نەگەڕایەوە. هەموو شوێنێکی بۆ گەڕاین. چوین بۆ نەخۆشخانە، چەند ڕۆژێک بە ڕێی بنکەی
پۆلیسەوە بووین، بەڵام هیچ سۆراغی نەبوو. دوو برای بچوکم هەبوو، ئەوان نەیاندەزانی چی ڕویداوە. دوای ساڵێک لە دیارنەمانی، هەموو خەڵکی پێیان دەگوتین کە باوکم لەگەڵ ژنێکی دیکە هەڵهاتووە. بە تێپەڕبوونی کات، مامەڵەی دایکم خراپ و خراپتر دەبوو لەگەڵمان. ڕۆژێک لە تەوالێتەکەدا زیندانی کردم بە تەنها، لە کاتێکدا دەیزانی کە چەندە لە تاریکی دەترسم. بەیانیەک خەبەرم بووەوە و بینیم دایکم دیارنەماوە. ئەویش لەگەڵ (تووەو) ئێمەی جێهێشتووە. من یازدە ساڵ بووم دوو براکەشم بەردەوام دەگریان، سەرم لێ شێوابوو نەمدەزانی چی بکەم.
دوو ڕۆژمان تێپەڕاند بێ خواردن و بێ هاوکاری. دوای پاڕانەوەیەکی زۆر، خەڵکی گوندەکە لەگەڵ خاڵم و پورم و نەنک و باپیرم کۆبوونەوە. بنەماڵەکەم قایلبوون بەوە دوو براکەم وەربگرن و منیش بنێرن بۆ ماڵێک وەک خزمەتکار کار بکەم لە «دەکە». بنەماڵەکەم پێیان وابوو من هۆکاری سەرجەم ئەو شتانەم کە ڕودەدەن.
لەسەر ڕێگەی «دەکە»، ئەو ژنەی لەگەڵم بوو و پێویست بوو ماڵەکەم پیشان بدات، گوێم لێ بوو بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کەسێک دەکرد و نرخی منی پێ دەگوت. نەمزانی ئەوە کێیە و بە کێم دەفرۆشێت، بەڵام ئەوەم زانی کە دەبوو هەڵبێم. بۆیە خشتێکی گەورەم هڵگرت و دام بە سەریدا و هەڵهاتم. ئەو خوێنێکی زۆری لێ دەڕۆیشت،
بەڵام بێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە هەڵهاتم. ئەم زەوییە شوێنێکی زۆر خراپە، بەڵام فێر بووم چۆن بژیم...

- نارگیز،
١٣ ساڵ

- نارگیز،١٣ ساڵ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now