دایکم نەخۆشە و ناتوانێت نان بخوات. حەزی لە هیچ خواردنێک نیە، گۆشتی مانگا نەبێت. هەرکاتێک گۆشتی مانگامان هەبێت، ئەو ژەمە نانی باش دەخوات. منیش پارەم پێ نییە تا بتوانم هەمیشە گۆشتی بۆ بکڕم،
چونکە زۆر گرانە. ئەمە واناکات تا من لە کڕینی گۆشت بوەستم، چونکە هەموو ڕۆژێک دە تەکە وەردەگرین بۆ نانی ئێوارە، منداڵەکانی دیکە نانی پێ دەکڕن، بەڵا من
ئەو پارەیە هەڵدەگرم و کۆی دەکەمەوە. شەش ڕۆژ پارە کۆدەکەمەوە، لە ڕۆژی حەوتەمدا، دەتوانم نیوکیلۆ برنج و گۆشتی مانگا بکڕم و بۆ دایکمی ببەمەوە.
کاتێک لە بەردەممدا نان دەخوات و پێمدەڵێت
«بابو تامی ئەم گۆشتە زۆۆۆر خۆشە»
ئیدی من وا دەزانم هەرچی خواردنی دونیا
هەیە لە ناو سکی مندایە...
- بابو، ١٣ ساڵ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
