هەموو ناڕەحەتییەڪان ژیان ئاسانتر دەبن ڪاتێك خوشکم باوەشم پێدادەڪات~

9 4 0
                                    

دونیایەدا خوشکەکەمم لە هەموو کەس زیاتر خۆشدەوێ. لەبەر ئەوە نا کە قوربانیی زۆر بۆ داوم،
خۆشمدەوێ چون مرۆڤێکی تایبەتە. هیچ کەسم نەدیوە ئەوەندە سەرسامکەرانە بەهێز بێت. وەختی
ناڕەحەتیەکانی، فرمێسک و برینەکانیم دیوە بەڵام هەرگیز نەمبینیوە پاشگەز ببێتەوە. هەمیشە ڕێگەیەك دەدۆزێتەوە تا بەسەر ناڕەحەتیەکانیدا زاڵبێت بەشکۆوە هەڵدەستێتەوە. وەختێ لە تاقیکردنەوەکانی
(ئێس ئێس سی) دا بووم، پارەی تاقیکردنەوەکانم بۆ نەدرا، ئەو کات خوشکم ئەڵقەی هاوسەرگیری
خۆی فرۆشت بۆ کرێکەی من. لەژیانمدا بەهێزم چون دەزانم خوشکێکم هەیە هەرچی ڕوبدات لەلام
دەمێنێتەوە. لەژیانماندا زۆر شتمان لەدەست داوە بەڵام هەرگیز پشتگیری یەکتریمان لەدەست نەداوە.
هەژاریی بەشێک بوە لەژیانمان بەڵام هەموو جەنگەکانمان پێکەوە ئەنجامداوە. پارساڵ نەشتەرگەرییەکم بۆ کرا، بەدرێژایی هەموو ئەو ڕۆژە، خوشکم لەسەر ئەژنۆکانی نزای بۆ من کردووە. قەترەیەکیش ئاوی نەخواردەوە هەتاوەکوو دکتۆر ڕێگەی دا منیش ئاو بخۆمەوە. هەموو ڕۆژێک، دەڵێم کە خوا ڕوحمی پێ کردووم و ئەم خوشکەی پێداوم. نازانم چیم دەکرد گەر ئەو لەژیانمدا نەبوایە. هەموو ناڕەحەتییەکان ژیان ئاسانتر دەبن کاتێك خوشکم باوەشم پێدا دەکات و پێم دەڵێت کە هەموو شتکان باش دەبن.

-ڕووما

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now