فیلمی ترسناك لە ژیانی ڕاستی~

13 4 0
                                    

ژنەکەم کێشەیەکی هەیە، بەڵام نەمدەزانی چییە. کاتێک هاوسەرگیریمان کرد، پێموابوو جارێ گەنجە
و دەیەوێت هەندێ مامەڵەی نائاسایی بکات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات واملێهات لێی دەترسام. دەیتوانی پێشبینی ڕوداوەکان بکات پێش ڕودانیان. جارێک نیوەشەو هەستا و دەستیکرد بە چێشتلێنان. من پێمگوت ئەوە شێتبویتە بەم نیوەشەوە خواردن دروست دەکەیت؟ لە وەڵامدا گوتی «سبەی میوانمان دێت.» لە دوای نوێژی بەیانی بینیم
پورم و چوار منداڵەکەی لە دەرگەیاندا کە پێشتر هەرگیز سەردانیان نەکردبووین. ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵکی زیاتر و زیاتر باسی ژنەکەمیان دەکرد، بەڵام ئەو گوێی بە قسەی خەڵک نەدەدا. هەندێک شەو هەڵدەستا و پیاسەی دەکرد و پێدەکەنی، ئەو شەوانە نەمدەتوانی بخەوم. هەندێک شەو دەمبینی قسە لەگەڵ کەسێک دەکات، بێ ئەوەی کەس دیاربێت. چوم بۆ لای پزیشکی دەرونی لە دەرەوەی دورگەکەی خۆمان. ئامۆژگاری کردم کە ژنەکەم ببەم بۆ (دەکا). جارێکیان ویستی گەشتی بەلەمێک بوەستێنێت کە بەمەستی هاوسەرگیری دەچون بۆ دورگەیەکی
دورتر. ئاگاداری کردنەوە ئەگەر گەشت بکەن، تۆفان بەلەمەکەیان نوقم دەکات، بەڵام ئەوان گوێیان نەدایە، چونکە ڕۆژێکی ساماڵ و خۆش بوو. شەو هەواڵی نوقم بونی بەلەمەکە و خنکانی هەموو سەرنشینەکانیمان
پێگەیشت. لەو شەوەوە ئیدی لەگەڵی نەخەوتم. دورگەکەمان خەڵکی کەم لێبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو پێیان دەگوت جادووگەر.
ڕۆژێک خەریکی ماسیگرتن بووم، لەناکاو ژنەکەمم بینی لە ناو دوورگەیەکدا ڕادەکات. بڕوام بە چاوەکانم نەدەکرد، چۆن دەیتوانی بەبێ بەلەم بگاتە ئەوێ؟ بەپەلە بە بەلەمەکەم چووم بۆ لای، بەڵام کەسی لێ نەبوو. گەڕامەوە ماڵەوە و لەگەڵ خێزانەکەمدا زۆر بە شوێنیدا گەڕاین. شەو داهات و هەموو خەڵکی گوندەکە بە فانۆسەوە هاتنە دەرەوە و
لەگەڵماندا کەوتنە گەڕان. بەڵام لە هیچ شوێنێک دیار نەبوو. بۆ هۆکاری دیار نەمانەکەی، خەڵکی هەر یەکە و شتێک دەڵێن. ئەوە دە ساڵ دەبێت دیار نەماوە، بەڵام هێشتا من گوێم لە دەنگی پێکەنینەکەیەتی و هەست دەکەم ڕۆژێک دابێت ئەو بێتەوە.

- ئیلو

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"

هەرچەن سێرەکەم ژنەکەی جنۆکە بووە و پیاوەکەشی شێتکردووە ئینجا من بۆ ترس زۆر باشم بەس لەو بەشەیکە ئەڵێ بینیم لە دورگەیەکدا ڕاکات هەر لە خۆمەوە شکڵی هاتە بەرچاوم زۆر ترسناک بوو T T

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now