چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا کچەکەم هات بۆ سەردانم. چاوەکانی سور ببوونەوە و زۆریش گریابوو. بینیم دەستی و ملی لە چەند شوێنێک سووربوونەتەوە. ئەو دڕندەیەی مێردی لێیدابوو. کچەکەم وەک بوکەشوشەیەک وەهابوو کە دام بە شوو بەو دڕندەیە. دوو مانگا و بڕێک پارەم دا پێی وەک شیربایی. خەڵکی گوندەکە هەموو پێیان دەگوتم کە پاراستنی ژیانی هاوسەرگیری کچەکەم، ئەرکی منە و دەبێت کچەکەم بنێرمەوە بۆ لای مێردەکەی، بەڵام دوێنێ هەنگاوێکی
دیکەم نا. چوم بۆ ماڵی مێردەکەی و زۆرم لێدا، بەبەرچاو هەموو ئەو خەڵکەوە بە بۆکس
کەوتمە دەموچاوی. دواتر کچەکەم و منداڵەکانیم هێنایەوە و هاتمەوە. بڕیارمدا گرنگی بە ژیانی
کچەکەم بدەم و قسەی کۆمەڵگا پشتگوێ بخەم، بەڵام ئەم بەیانییە کە خەبەرم بووەوە، بینیم منداڵەکانی بردۆتەوە و چووەتەوە بۆ لای مێردەکەی. بەر لە ڕۆیشتنەوە بە براکانی گوتووە کە نایەوێت ببێت بە بارێک بەسەر شانمەوە چونکە دەزانێت چەند هەژارین.
- ئەبو تاهر، ٦٥ ساڵ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Contoدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
