حەڤدە ساڵ بووم کە ئاشق بووم. ئەو پازدە ساڵ بوو. کاتێک دایک و باوکی بە پەیوەندیەکەیان زانین،
ویستیان بەزۆر بیدەن بە شوو بە پیاوێکی دەوڵەمەندی پەنجا ساڵ. دەبوایە ئەم ببێت بە ژنی سێهەمی پیاوەکە. بۆیە پێکەوە لە گوندەکە هەڵهاتین و لە گوندەکەی دراوسێمان کوخێکم دروستکرد و تێیدا ژیاین. هەژار بووین، نانمان نەبوو بیخۆین. جارێکیان لە وەرزیێکی باراناویدا ڕۆژێك بێ نان لە ژێر باراندا ماینەوە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەختەوەربووین. هەمیشە پێیدەگوتم « خۆشەویستی تۆ تێرم دەکات». دوای ماوەیەک ئەو سکی هەبوو، بەڵام
وەک هەمیشە هەم برسی و هەم دڵخۆشیش بووین، بەڵام هەرچۆنێک بوو هەوڵمان دەدا لەگەڵ دۆخەکە بگونجێین. ساتی منداڵبوونەکەی، بەپەلە کردمە باوەشم و فڕاندم بۆ نەخۆشخانە. پزیشکەکە گوتی کە زۆر پێویستی بە خوێنە. منیش تەنها سێسەد تەکەم لە گیرفاندا بوو. بۆیە بە گریانەوە دانیشتم و چاوەڕوانی ڕودانی موعجیزەیەکم دەکرد. پزیشکەکە توانی هەندێک پارە و خوێنمان بۆ پەیدا بکات. دڵنیابووم کە لەمە ڕزگاری دەبێت و شتەکان وەک جارانیان لێ دێتەوە. دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵدان، پزیشکەکە هاتە دەرەوە بۆ لام، و وتی «...............»
لەیادم نییە چی گوت.
ژنەکەم بە تەنها جێیهێشتم، خۆی و منداڵەکەشمان کۆچی دواییان کرد. گەڕامەوە بۆ لادێ، کوخەکەمانم ڕوخاند، هەموو شتەکانم تێکدا. هەموو ئەو شتانەی پێکەوە هەمانبوو، لەناومبردن. لەو ڕۆژەوە لە ژێر ئاسمانی روتدا دەخەوم.
بە تەنها ناخەوم، لەگەڵ یادگارییەکانی ئەودا دەخەوم...- ڕەسیل، ٢٠ ساڵ برینەکانی دڵی خۆی بۆ کردینەوە و باسی خۆی و نوپوری خێزانی بۆ کردین
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Historia Cortaئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...