وەک تۆ کامێرام نیە، بەڵام دەتوانم زۆر شت بکەم. دەتوانم ناوی خۆم بنوسم. دەتوانم هەموو شتێک
بخوێنمەوە. دەتوانم چەندین کاتژمێر لە ناو گۆمدا مەلە بکەم. بە داهاتەکەم، خوشکە بچکۆلەکەم دەنێرم بۆ قوتابخانە، بەڵام باشترین شت کە دەتوانم بیکەم
ئەوەیە کە دەتوانم هەموو کەسێک
بخەمە پێکەنین، لە چەند خولەکێکدا. پێم ناخۆشە کەسێک لە نزیکمەوە بێت و بێتاقەت و دڵتەنگ بێت. حەزم لە دەنگی پێکەنینە. پاش ئەوەی کە بە قسە
خۆشەکانمەوە دەگەڕێمەوە ماڵەوە، دایکم زۆر دڵخۆش دەکەم. وەک کچێکی بچوک پێدەکەنێت. من زۆر دڵخۆشم بە بینی ئەوە. خەم هەرگیز لە من نزیک
نابێتەوە. من لە دڵخۆشی دروستکراوم...
- ئیسماعیل، ١٤ ساڵ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"
با لە ئیسماعیلەوە فێربین کە دڵخۆشی و سوپاسگوزاری پێویست بە بە بوونی هەموو جوانترین و باشترین شتەکانی گەردوون نییە بەڵکو تەنیا دڵێکی پاك و ڕووحێکی بێگەردی ئەوێ~
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
