کێشەیەکی سەیرم هەیه. شتم له یاد دەچێتەوه. تەنانەت هەندێک جار ناوی خۆشمم بیر
دەچێتەوه. لەو کاتەوەی نەخۆشکەوتووم، براکانم بەخێوم دەکەن و ئاگایان لێم دەبێت.
هەندێکجار واملێدێت ئەوانیش ناناسمەوه. لێیان دەپرسم «ئێوه کێن؟» ئەوانیش بیرم
ناخەنەوه ئەوان کێن و هیچ ناڵێن، تەنها دەست دەکەن به گریان. ئێستا زۆر هەوڵدەدەم شتم
بیربێتەوه، له ئێستادا ئەوه تەنها ئەرکی ژیانمه. ناوت لەسەر کاغەزێک دەنوسم، ئەوه زۆر
گرنگه، ئەگەر جارێکیتر تۆ له شوێنێک ببینمەوه و نەتناسمەوه چی دەبێت! پێشتر ژیان و
خێزانی خۆمم هەبوو. ئەو کاته مکیاژم زۆر دەکرد و زۆر جوان بووم، وەک ئێستا له ژنێکی
شێت نەدەچووم، خۆزگه ئەوکاته بتناسیمایه و وێنەت بگرتمایه، دڵنیام فۆتۆکه زۆر جوانتر
دەردەچوو. له پشوویەکدا، من و کوڕەکەم و مێردەکەم دەچوینەوه بۆ گوند. شەو بوو، من خەوتبووم، لە ناکاو خەبەرمبۆوه، هەموو دەیانقیژاند. پاسەکەمان لەگەڵ پاسێکیتر دابویان به یەکدا.
ئێمه لەسەر کورسیەکانی پێشەوه دانیشتبووین. بینیم عەزییه شینەکەم به خوێنی سەری
کوڕەکەم سوور بوو. هیچی دیکەم بیر نییه. بیرم نیه کێ ڕزگاری کردم، کێ کوڕەکەم و
مێردەکەمی ناشت. هیچم بیر نییه، بەڵام هێشتا هەست به عەزییەکەم دەکەم سووردەبێت و
کاتێک دەستی لێئەدەم، هەست دەکەم دەستم بەر خوێنەکه دەکەوێت.
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Nouvellesدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
