کە منداڵ بووم، باوکم ئەسپی من بوو، هەمیشە لەسەر پشتی ئەو بووم. هەمیشه شەوان
درەنگ له کار دەگەڕایەوه. به دەنگی پێی یاخود به بۆنی ئەو خەبەرم دەبۆیەوە و ڕامدەکرد بۆ
لای. زۆری خۆشدەویستین. له وەرزی باران و تۆفاندا، کاتێک ئاو هەموو شتێکی دادەپۆشی،
باوکم منی دەخسته سەر شانی و دەیبردم بۆ قوتابخانه و نەیدەهێشت هیچ ڕۆژێکی قوتابخانەم
لەدەست بچێت. باوکم هەمیشه دەیگوت، « ڕۆژێک کچەکەم گەوره دەبێت. ئیتر هەموو کەس
دەڵێن ئەمه کچەکەی حسێنه.« خێزانێکی زۆر بەختەوەر بووین. دوای ئەوەی گوێمان له
چیرۆک و نوکتەکانی باوکم دەبوو، به درێژایی ئەو ڕۆژه دایکم ڕومەتەکانی سوور و دڵی
خۆش دەبوو، بەڵام له ناکاو ڕۆژێک ههموو شتەکان گۆڕان. باوکم نەگەڕایەوە ماڵەوە، دایکم
له پێکەنین کەوت، من چیتر نەمتوانی بچم بۆ قوتابخانه. هەموو دەهاتن بۆ دڵنەواییکردنمان.
چەند ساڵێک تێپەڕی و یادگارییەکانی وەک خۆیان مان. دوای ئەوەی کەوتمه گەڕان و هەموو
شوێنێک بەدوایدا گەڕام، ڕۆژێک گەیشتمه بەردەم دەرگای ماڵەکەی باوکم. بینیم باوکم نوکته
و چیرۆک بۆ دایکه تازەکەم دەکات و ئەویش وەک دایکم بۆی پێدەکەنی. به هێواشی بانگم کرد
«باوکه!» کوڕێکی بچوک هاته بەردەمم و گوتی «باوکت لێره نییه، ئەمه باوکی منه.» کاتێک لەوێ ڕۆیشتم، باوکم نەیوەستاندم. نەیگوت «کچم بوەسته.» بەڵام هێشتا که نوێژ دەکەم دەپاڕێمەوه، «خوایه
گیان هەمیشه باوکم بەختەوەر بکه.»
- سۆریفه، ١٥ساڵ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
