هەموو پێیان وایە کە مرۆڤ پیر بوو، ئیدی هیچی بیرنامێنێ، بەڵام ئەوە ڕاست نییە. من دەموچاوی
هەموو ئەوانە دەناسمەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خواردنیان داوە پێم. زۆر بە ڕونی منداڵیمم بیردێت. تەنها دوازدە ساڵ بووم کە غەزورم هاوسەرگیری من و کوڕەکەی خۆی ڕێکخست. ئەرکی من چاودێریکردنی
هەر سێ منداڵەکەی مێردەکەم بوو کە بەو دواییە دایکیان کۆچی دوایی کردبوو، بەڵام ئەوان بۆ من وەک بوکەشوشەی ڕاستی وەهابوون. هەرگیز هەستم بە ناتەواوی نەدەکرد بەوەی کە منداڵی خۆمم نەبوو.
دوای چەند ساڵێک، مێردەکەم کۆچی دوایکرد. وردە وردە کوڕەکانم گەورە بوون و خێزانی خۆیان
پێکەوە نا و منیش بووم بە کەسێکی نەناس لە ناویان دا. دەستیانگرت بەسەر هەموو خانوو و سامانەکانی
باوکیان داو و پێیان گوتم کە من پەیوەندییەکی خوێنیم نییە بەوانەوە، هەموو ئەو قسانەم بیردێت کە پێیان گوتم. هەموو ئەو شەرمەزارییانەم لەیادە کە بەرەوڕووم بوونەوە. لەم سەر زەوییە شتێک نییە بە
ناوی «پەیوەندی نێوان دڵەکان»ـەوە.
من ئێستا دواهەمین ڕۆژەکانم دەژمێرم و سواڵی مردن دەکەم...- عائیشە
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...