لە بەهەشتەوە دڵی خۆشبووە و پێڪەنیوە~

9 4 0
                                    

چوار  ساڵ لە من گەورەتر بوو. ڕەشپێست بوو، لەگەڵ ئەوەدا هێندەی پاڵەوانی ناو چیرۆكە ئەندێشەییەكان
جوان بوو. ناخی بە جۆرێك جوان بوو، نەدەپەرژامە سەر تەماشاكردنی ڕوخساری. لە ژیانمدا كەسم نەبینیبوو هێندەی ئەو خەمخۆربێت. هەرچ ژنێكی گوندەكە نەخۆش بكەوتایە، ئەم دەبوایە بچێت بۆ لای. لە گوندەكەی ئێمە، ژنان زۆر بە كەمی دەچوون بۆ نەخۆخشانە. ئەم لە لای هەموو ژنە دووگیانەكان دەمایەوە و ئێشكگری دەگرت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، خەڵكی گوندەكە زۆر بە خراپ باسیان دەكرد. هیچ كەس ئامادە نەبوو هاوسەرگیری
لەگەڵ بكات. منیش هەر لە منداڵیمەوە شەیدای ئەو ببوم. ڕۆژێك هەموو ئازایەتی خۆمم كۆكردەوە و هەموو هەستەكانی خۆمم بۆ دایكم باسكرد. خۆشبەختانە دایكم هەموو شتێكی كرد، تا حەسنا بكات بە هاوژینم. ئێمە دڵنیابووین لەوەی كە هیچ كەس لە ئاهەنگەكەمان ئامادە نابێت، بەڵام ڕۆژی ئاهەنگەكە، زۆر چاوەڕوان نەكراوانە سەدەها ژن ئامادە بوون. لە هەموو گوندەكانی دەوروبەرەوە هاتن تا لای ئێمە ئامادەبن. ئەوكات زانیم کە هەموو ئەو ژنانەی فێری نوسین و خوێندنەوە كردووە.
سێ ساڵ بەر لە ئێستا ژنەكەم كۆچی دواییكرد. هیچ منداڵێكمان نەبوو. بۆ من، خۆشەویستی ئەو هەموو شت بوو. دوای كۆچی ئەو، سەرجەم ئەو زەوییەی كە هەمانبوو، بەخشیم بە خێرخوازان تا قوتابخانەیەكی كچانی لەسەر دروستبكرێت. دڵنیام بەم كارەی من، ئەو لە بەهەشتەوە دڵی خۆشبووە و پێكەنیووە...

- ڕۆهمۆت

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"ڕێك کە یەکەمجار خوێندمەوە گریامم دە ئاخر سێکەن خۆشەویستی ڕاستەقینە چەن پاك و جوانەەەە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
ڕێك کە یەکەمجار خوێندمەوە گریامم دە ئاخر سێکەن خۆشەویستی ڕاستەقینە چەن پاك و جوانەەەە

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now