من كە یەكەم جار ئەم سەگەم بینی، لەسەر شەقامێكی جەنجاڵ بوو. دەیویست لە شەقامێك بپەڕێتەوە، بەڵام هیچ ئوتومبیلێك ڕێگەی نەدەدا بپەڕێتەوە. من لەوبەری شەقامەكەوە بووم. سەگەكە دەترسا و هەر ڕاست چەپی بوو. چەند جارێك ئاماژەم بۆ كارمەندی هاتوچۆكە كرد، بەڵام گوێی پێ نەدام. زۆر لەوە دەترسام ئۆتومبیلێك لێیبدات. شۆفێری پاسێکی بچکۆلەم بینی کە پێدەکەنێت و بەرەو سەگەکە ڕۆیشت تا بیکات بە ژێرەوە. بۆیە وەك شێت
ڕامكرد و خۆم بۆ هەڵدا و بێ گوێدانە هیچ
ڕوداوێک، لە شەقامەكەم دوورخستەوە.
من و سەگەکە کەوتینە بەردەم کارمەندی
هاتوچۆکـە. هەڵی ساندمەوە و پەنجا تەکەی
دا پێم تا شتێکی خواردنی پێ بکڕم. پێکەوە
چوین سەمونی پڕ لە پەنیرمان خوارد. لەو
ڕۆژەوە من و سەگەکەم (شێرشاهـ) پێکەوە
دەژین.
- ساجو، منداڵێکی سەر جادە
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
