نامەوێت بڕوا بەوه بهێنم که هەموو شتەکان بەستراونەتەوە به چارەنوسەوه. من کچێکی زۆر ئاساییم. ڕەنگه وەك کچانی شار ژیر نەبم و هیچ بەهرەیەکم نەبێت، بەڵام له ناخمدا هێزێکی زۆرم هەیه. له دورگەکەی ئێمه نه نەخۆشخانەی لێیە نە بنکەی تەندروستی. ههموو ژنەکان پشت به ئەزمون و قسەی ژنێکی بەتەمەن دەبەستن. هەندێک جار کاتێک سێ ژن پێکەوه ژانی منداڵبوون دەیانگرێت، ئەوە له یەک کاتدا به هەموویان ڕاناگات. بینیومه
ژنی دووگیان و مناڵی کۆرپه چەنده ئازار دەچێژن و تەنانەت بینیویشمه که دەمرن. لەبەر هەموو ئەمانە، دوای ئەوەی که فێری چەند شتێک بووم، دەستم کرد به سەردانکردنی ژنه دوگیانەکان و کەوتمه هاندانیان تا له ڕوبارەکه بپەڕنەوە و سەردانی پزیشک بکەن له کاتی حاڵەتی لەناکاودا. دوای چەند مانگێک له هەوڵدان، ئێستا خاوەنی بەلەمێکین که ژنی دووگیان و ئیمێرجنسی دەگوازێتەوه بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ئەمە هەموو ئەو شتانه نییه که من دەمەوێت. من زۆر لەوه زیاترم دەوێت. من دەمەوێت ببم به پزیشک تا هاوکاری خەڵکی دورگەکەم بکەم و ببم به بڕبڕەی پشتی دورگەکەم.- ڕومی
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...