هەست دەڪەم من ناتوانم خۆشبویسترێم~

11 3 0
                                    

ڕۆژێك  لە ڕۆژان منیش ماڵ و خێزانی خۆمم هەبوو. مێردەکەم چێشتی دەستی من نەبوایە نەیدەخوارد.
هەندێک جار هەندێک شتی بۆ دەهێنامەوە تا سەرسامم بکات، وەک ئاوێنەی دوو دیوی لێوار زیوین.
دوو ساڵی یەکەمی هاوسەرگیریمان زۆر باش ڕۆیشت، ژیانمان لە داستانەکانی ئەشق دەچوو،
خۆشترین چرکەساتەکانی ژیانم ژیام. کاتێک دووگیان بووم، گەڕامەوە بۆ گوند. چەند مانگێک تێپەڕی
و ئەو هەر دیار نەبوو. شەش مانگ بوو تەنانەت یەک جاریش نەهاتبوو بۆ سەردانم. زۆر دەترسام
شتێکی بەسەر هاتبێت، بۆیە بێ ئەوەی بەکەس بڵێم، لە گوندەوە هاتمەوە بۆ شار بۆ سۆراغی ئەو.
کاتێک چوومە ماڵەوە، بینیم لەسەر جێگەی نوستنەکەمان لەگەڵ ژنێکی دیکە دانیشتووە و نان دەخوات. زۆر بە سانایی بە ژنی دووهەمی ناساندم، بێ ئەوەی هیچ هەست بە تاوان بکات هەستم دەکرد زەوی لەژێر پێمدا دەجوڵێت، بێ هیچ قسەکردنێک بەجێم هێشت و هاتمە دەرەوە. کاتێک کوڕەکەمم بوو،
تەمەنم بیست ساڵ دەبوو. ساتی لەدایک بوونەکەی، هیچ کەسێکم لەگەڵ نەبوو بیگرێتە باوەش. بە
هۆی گەڕان لە زبڵدان، توانیم بەخێوی بکەم و بینێرمە بەر خوێندن.
دە ساڵ بەر لە ئێستا (ڕاشێڵ)ی کوڕم هاوسەرگیری کرد.ژنەکەی قایل نابێت لەگەڵ من بژی، بۆیە کوڕەکەم و ژنەکەی ڕۆشتن و منیان بە تەنها بەجێهێشت.
لە ئێستادا هەست دەکەم کێشەیەکم هەیە. هەست دەکەم من ناتوانم خۆشبویسترێم یاخود کەسم خۆش بوێت. هەست دەکەم شایەنی خۆشەویستی نیم. هەرگیز پێموانەبوو ژیان بەم شوێنەم دەگەیەنێت.
ئەوە بۆ سی ساڵ دەچێت لەم خۆڵە عەمەلەیەدا ئیش دەکەم. شەوانیش دەچم بۆ سەر شەقامەکان و
لەگەڵ نەناسەکان و هەندێ جاریش لەگەڵ ئاژەڵ
دەخەوم.

- بیلو بێگوم، ٥٢ ساڵ

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراون"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now