زۆر حەزم دەکرد بچم بۆ قوتابخانە، بەڵام لە دوای کۆچی دوایی باوکمەوە، دایکم پێویستە بچێت
کار بکات. منیش ئەرکی چاودێریکردنی برا بچووکەکانم لەسەرە لە ماڵەوە. هەمیشە تەماشای هاوڕێکانم دەکەم کە دەچن بۆ قوتابخانە، بەڵام بە هۆی تۆفانەوە چەند ڕۆژێکە نەیانتوانیوە بچن بۆ قوتابخانە. زۆر غەمبار بووم کە دەمبینی خوێندنیان لەدەست دەچێت. بۆیە بەم بەلەمە هاوکارییان دەکەم و لەم ئاوە دەیانپەڕێنمەوە. نامەوێت لە چێژی چوون بۆ قوتابخانە بێبەش بن...
- بـریـسـتی
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"
بابەیەڪەوە هەوڵبدەین ببین بەو ڪەسەی ڪە دەستی ڪەسانی چواردەوری دەگرێ و ئەو هەستانەیان پێدەبەخشێ ڪە خەونی پێوەدەبینن بیرمان بێت ڪە چەندان ئاوات هەن بە وتنی تەنیا وشەیەڪەوە بەدیدێت بەبێ بیرڪردنەوە لەوەی ئێمەش دەمانویست و بەدەستمان نەهێنا~
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Короткий рассказدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
